Categories
Kurdish

چالاکوانان ناڕەزایەتی لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆزبانک لە بەردەم ئۆفیسەکانی پارتی کرێکاران، پارتی موعارەزە، ئەنجام دەدەن

چالاکوانان ناڕەزایەتی لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆزبانک لە بەردەم ئۆفیسەکانی پارتی کرێکاران، پارتی موعارەزە، ئەنجام دەدەن

30/09/2023

چالاکوانانی گەنج، بەرگری لە کەشوهەوا دوێنێ، ڕۆژی هەینی، لە دەرەوەی ئۆفیسەکانی هەر ئەندامێکی کابینەی سێبەری پارتی کرێکاران خۆپیشاندانی دانیشتنیان ئەنجامدا و داوایان لە پارتەکە کرد هێڵێکی توندتر لەسەر کێڵگەی نەوتی نوێی پێشنیارکراوی ڕۆزبانک بگرێتەبەر و پشتگیری لە ڕێککەوتنێکی نوێی گشتگیر بکات.

ئەم هەفتەیە گەورەترین کێڵگەی نەوتی بەریتانیا کە سوودی لێ وەرنەگیراوە، سەرەڕای دژایەتییەکی بەرفراوانی زانایان و هەڵمەتی هەژاری و پسپۆڕانی کەشوهەوا و وزە، مۆڵەتی پێشکەوتنی پێدرا.

پارتی کرێکاران دژی گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانە لە دەریای باکوورە لە بریتانیا، کە توانای بەرهەمهێنانی 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، کە سووتاندنی ئەو نەوتە هێندەی بەڕێوەبردنی 56 وێستگەی خەڵوز بۆ ماوەی ساڵێک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدات. بەڵام کیری ستارمەر [سەرۆکی پارتی کرێکاران کە لە چاوەڕوانی گرتنە دەسەڵاتدان ] لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند کە پارتەکە بڕیاری پێدانی مۆڵەتەکەی پێچەوانە ناکاتەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتن

بەدەستبهێنێت. ستارمەر وتی:ئێمە ئەو هێڵە بنەڕەتییە قبوڵ دەکەین کە لە حکومەتەوە بە میرات بۆمان دەمێنێتەوە ئەگەر لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنین … بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی ئەو سەقامگیرییەمان هەیە کە زۆر پێویستمانە لە ئابووریی خۆماندا.

جۆ هێسمۆندالگ تەمەن 24 ساڵ، کرێکاری کێڵگە و خۆبەخشە لە Green New Deal Rising کە یەکێکە لە ناڕەزاییکەران وتی پارتی کرێکاران دەبێت لەوە زیاتر بڕوات. ئاماژەی بەوەشکردووە، “پەسەندکردنی ئەم حکومەتە بۆ کێڵگەی نەوت و غازی ڕۆزبانک گەنجانی وەک من مەحکوم دەکات بۆ داهاتوویەکی نەژیاو. ئەگەر پارتی کرێکاران بەڕاستی بیەوێت نوێنەرایەتی ئێمە بکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت دژی توندڕەوی کەشوهەوای ڕیشی سوناک بوەستن و پابەندبن بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕۆزبانک و گەیاندنی ڕێککەوتنێکی نوێی سەوزی گۆڕانکاریگەرانە ئەگەر دەسەڵات بەدەستبهێنن”.

گروپی کەشوهەوای گەنجان لە چەند مانگی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠ ناڕەزایەتی دانیشتنیان لە دەرەوەی نووسینگەی پەرلەمانتارانی پارتی کرێکاران ئەنجامداوە و پەیمانیان داوە بەردەوام بن لە فشارخستنە سەر پارتەکە.

Leave a Reply