Categories
Kurdish

هەژدە چالاکوانی کەشوهەوا لە ئەمەریکا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی ئۆفیسی کیڤن مەکارسی دەستگیرکران.

هەژدە چالاکوانی کەشوهەوا لە ئەمەریکا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی ئۆفیسی کیڤن مەکارسی دەستگیرکران.

29/09/2023

ئەندامانی بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن( Sunrise Movment ) ڕەتیانکردەوە دەرگای نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چۆڵ بکەن تا ئەو کاتەی ئەو، داخوازییەکانیان قەبوڵ دەکات.

دەیان چالاکوانی گەنج سەر بە بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن کە ڕێکخراوێکی کەشوهەوایە و تا ئێستا زۆرینەیان گەنجن، دوێنێ بەیانی ، پێنج شەمە، دایان بەسەر ئۆفیسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کیڤن مەکارسی و دایانخست. پۆلیسی کاپیتوڵ ١٨ی لەو گەنجانەی دەستگیرکرد کە دەرگای ئۆفیسەکەیان گرتبوو و ڕەتیانکردەوە چۆڵی بکەن تاوەکو مەکارسی بەڵێنیدا پشتگیری لە بودجە بکات بۆ ئەوەی حکومەت بە کراوەیی بمێنێتەوە، لەنێویاندا بۆ دەزگای بەڕێوەبردنی فریاگوزاری فیدراڵی (فیما) ( Federal Emergency Management Agency (Fema). )

ئادا کراندال، ڕێکخەری بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن تەمەن ١٨ ساڵ لە بەیاننامەیەکی ئیمەیڵدا وتی:

ئەمڕۆ دەریخست کە پارتی کۆمارییەکان جگە لە کۆمەڵێک ترسنۆک هیچی تر نین;. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی ئێمە ببنەوە، کۆمەڵێک گەنجیان هەڵبژاردو گرتنیان ئەوان پێیان باشترە حکومەت دابخەن نەک کاری خۆیان بکەن و نەوەی ئێمە بپارێزن.

چالاکوانەکان کە لە سەرانسەری وڵاتەوە گەشتیان کرد بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکەدا، تابلۆیەکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو:; چالاکی کەشوهەوا نەک ڕێگریی لێیان و داخستن، هاوکاتیش ئەمریکا دوو مانگی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وەرزی زریانەکانی ئەتڵەسی لەم ساڵدا، ٢٠٢٣، کە پێشبینیکەرانی کەشی هەوا پێشبینیان کردووە کە بەهێز و توند دەبێت. ئەو بارودۆخەش دەتوانێت ڕێکخراوی ناچار بکات بە ستافی بێ مووچەی واشنتۆن تاکو وەڵامی زریانەکانی داهاتوو بدەنەوە.

ستیڤ ڕیڤز، سەرۆکی سەندیکای AFGE Local  کە نوێنەرایەتی کارمەندانی  دەکات، بە واشنتۆن پۆستی وتووە: ئەگەر هەموو شتێک لە کارەساتێکدا بە تەواوی بەڕێبخرێت، خەڵک هێشتا ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن، لەو حاڵەتەشدا ئێمە هێشتا ناتوانین ماڵەکانیان بپارێزین و لەدەستی نەدەن;ئێوە ئەوە ئاڵۆز دەکەن بە نەبوونی بودجە، یان پەیوەندییەکی خراپ، یان دواکەوتنی سیستەمەکە لە هەر شوێنێک، کەچی باسی ژیانی زیاتر دەکەن.

هەروەها بزووتنەوەی خۆرهەڵاتن داوای نەبڕینی ئەو پارەیە دەکات لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانییاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان – ئەمەش داخوازییەکە کە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن نیگەرانن لێی. هەروەها داوای گەڕاندنەوەی بیمەی منداڵان دەکەن.

شیڤا ڕاجبهانداری، تەمەن ١٩ ساڵ، ڕێکخەری ڕیکخراوەکە و لەسەر قوتابخانەی بۆیس لە ویلایەتی ئایداهۆ دادەنیشێت، دەڵێت: مەکارسی و کۆمارییەکان دەتوانن یان کارەکانیان ئەنجام بدەن، یان کار لەسەر قەیرانی کەشوهەوا بکەن و پارەی قوتابخانەکانمان بدەن، یان دەتوانن مەترسی لەسەر ئابووریمان بکەن کە بە نەکردنی چەند توندڕەوێک ئارام بکەنەوە لە بەیاننامەیەکی ئیمەیڵدا. ئاماژەی بەوەشکردووە، “نەوەی ئێمە چاودێری

Leave a Reply