چالاکییەکی ڕاستەوخۆ کارایی هەزار فڵتە فڵتی نێو پەڕلەمان و ملیۆنێك پاڕانەوە و واژۆکردنی هەیە
03/05/2024
دوێنێ 5شەمە پۆستێکم سەبارەت بە چالاکییەکی ڕاستەوخۆ بە ڕێگرتن لە ڕەوانەکردنی پەنابەرانی بەریتانی بۆ ڕواندە کرد . کاتێك کە پۆستەکەم کرد هێشتا کارایی تەواوی چالاکییەکە دەرنەکەوتبوو ، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت چالاکییەکە کە لە سەعات 8ی سەر لەبەیانییەوە دەستی پێکردبوو بە دانیشتن لەبەردەم ئەو کۆچەی [ پاص] کە بارکرابوو لە پەنابەران کە بەرە و تۆردۆگایەک ببرێن وەکو ئامادەکارییەك بۆ ناردنیان بۆ ڕواندە، هەتا دوای سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ دەوامی کردووە. پۆلیس لە سەعات 12.30 ی نیوەڕۆدا هێڕشیان کردە سەر خەڵکەکە تاکو دڕیان پێبدەن و بۆ ئەوەی کۆچەکە بکەوێتە ڕێ.
لەگەڵ فشار و لێدانی پۆلیس و هەراسانکردنی چالاکوانەکان هەر نەتوانرا کۆچەکە بەڕێ بکرێت بۆ ئەو ئۆردۆگایەی کە بۆی دیاری کرابوو، بۆیە کۆچەکە بە بەتاڵی گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی و شکستیش بە ناردنی پەنابەران هات بۆ ڕواندە ، لانی کەم هەتا چەند هەفتەیەکی دیکە .
ئەم چالاکییە لە لایەن گروپی ” Black Lives Matter ” بە هاوکاری لایەن و کەسانی دیکە، ئەنجام درا. .یەکێک لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتییەکەی پێکهام، خواروی لەندەن، کۆجۆ کیرێوا، لە گروپی بلاک لایڤز ماتەر، وتی: “هاوڕێکانمان کە لە هۆتێلێکی هۆم ئۆفیسدان ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشت کە بڕیارە ئەمڕۆ ببرێنە بیبی ستۆکهۆڵ.” [ ئۆردۆگایەکی دوورە دەستە کە بۆ پەنابەران سازکراوە] وتی ئاگاداری هەفتەیەکیان پێدراوە و کە “بەهۆی ئەو پەیوەندی و پەیوەندیانەی کە لە کۆمۆنێتییە هەیانبووە، ئێمە لەوە ئاگادارکراینەوە و ئێمەش کارێکی وریامان ڕێکخست … بۆ ئەوەی نەڕفێنرێن و نەبرێن“
کیرێوا وتی ناڕەزایەتییەکە ئیلهامبەخش بووە لە ناڕەزایەتییەکی هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو لە مارگەیت، کە تێیدا ڕێگری لە ڕاهێنەرێک کراوە 22 پەناخواز بباتە کەشتییەکە. “ئێمە دەزانین کە پەنابەران نایانەوێت بڕۆن و دەزانین کە بیبی ستۆکهۆڵم شوێنێکی مەترسیدارە بۆ دانانی هەر کەسێک. ئەوە ناتەندروستە و کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە کە لەوێ بووە و هەروەها چەندین هەوڵی خۆکوشتن هەبووە لەلایەن کەسانێکەوە کە پێیان وتراوە دەچنە بیبی ستۆکهۆڵم”
لەم چالاکییەدا 45 چالاکوان لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراوە