Categories
Kurdish

پۆلیس لە ئەمەریکا هێڕش دەکاتە سەر کەمپی خوێندکاران، لە ئیرلەندەش بە هاوکاری کارمەندی شارەوانی هێڕش دەکەنە سەر پەنابەران و کۆچبەران

پۆلیس لە ئەمەریکا هێڕش دەکاتە سەر کەمپی خوێندکاران، لە ئیرلەندەش بە هاوکاری کارمەندی شارەوانی هێڕش دەکەنە سەر پەنابەران و کۆچبەران

 01/05/2024

لە دۆبلن ماوەیەکە زیاتر لە 200 خێمە لە لایەن کۆچبەرانی پاکستانی و ئەفغانی و نایجیریی و وڵاتانی دیکە هەڵداراوە.  ئەمانە ئەوانەن کە وەڵامی پەنابەرییان نییە .  دوێنێ ، 4شەمە، دەوروبەری سەعات 6ی سەر لەبەیانی بەکاتی  بریتانیا ڕیزێك لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس، بارهەڵگر و کرێنی سوار و ڕاهێنەر، گەیشتنە سەر کەمپەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەیان کە وەکو شارێکی چادر لە کۆچبەران و پەنابەران لە دڵی دبلن کە زۆر گەورە و دیار بوو.

ئەمانە بریتی بوون لە پۆلیس و هەندێك کارمەندی شارەوانی شاری دۆبلن ، کاتێك کە دایان بەسەر کەمپەکەدا هێشتا زۆرێك لە کۆچبەران و پەنابەران لە خەودا بوون ، وردە وردە هەموو شوێنەواری کەمپەکەیان تێکداو پاکیان کردەوە .  هاوکاتیش هەمویانیان خستە ناو بارهەڵگرەکانەوە گوایە دەیانخەنە کەمێکەوە کە 10 میل  لە خواروی دۆبلنەوە دوورە.

ئەمەی کە لە دۆبلن ڕوی دا هاووەختی هێڕشەکانی پۆلیسی ئەمەریکی بوو لە نیوۆرك ، کالیفۆڕنیا و تەکساس بۆ سەر کەمپی خۆێندکارانی زانکۆکان کە ناڕەزاییان دەردەبڕی دژ بەو کوشتن و بڕینەی کە لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە لە غەزەدا دەکرێت .

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لە خواروی لەندەن کە پۆلیس دەیویست ژمارەیەك لە پەنابەران کە بڕیار بوو ڕەوانەی ڕواندەیان بکەن بە گواستنەوەیان بۆ ئۆردوگایەك و لەوێوە ڕەوانەیان بکەن ، زیاتر لە 100 کەس چالاکییەکی ڕاستەوخۆیان بەجێ هێنا بە گرتنی شەقامەکەو ڕێگرتن لە پاسەکانی کە پەنابەرەکانی تێدابوو ، تاکو نەیان نێرن بۆ ڕەواندە .  ئەم چالاکییە توانی ماوەی چەند کاتژمێرێك پرۆوسەکە دوابخات هاوکاتیش نزیکەی 25 کەس لەوانەی کە بەشداربوون لە چالاکییەکەدا دەستگیر کران .  دەتوانن تەماشای ئەو ڤیدیۆ کورتە بکەن بۆ بینینی هێڕشی پۆلیس بۆ سەر چالاکوانەکان.                                 

Leave a Reply