ڕاپۆرتێکی نوێ لەسەر بریتانیا
24/04/2026
بریتانیا کە سێیەم وڵاتی دەوڵەمەندی ئەوروپایە و شەشەم وڵاتی دەوڵەمەندی جیهانە کەچی نیوەی بینای قوتابخانەکانی ئینگلتەرە بە دروستیی بە کەڵكی ئەوە نایەن کە قوتابییان تێیدا بخوێنێت بەهۆکاری جیاواز: یاخود ئاو دزە دەکات ، یاخود دیوارەکانی کەڕوی هەڵهێناوە ، یا تەوالێتی لە کار کەوتووە ، یا ساحەکەی بە کەڵکی چوونە دەرەوە نایە لە کاتی پشووەکاندا .
نزیکەی هەموو ئەو سەرۆک مامۆستایانەی کە بەشدارییان کردووە (96%) وتوویانە کە پارەی پێویستیان وەرنەگرتووە بۆ پاراستنی بیناکانی قوتابخانەکەیان. فەرمانگەی وردبینی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، 14 ملیار پاوەندی تێدەچێت بۆ گەڕاندنەوەی بینای قوتابخانەکان لە ئینگلتەرا بۆ دۆخێکی ئاسایی .
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە ڕاپۆرتێکی دیکەی ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی گاردیاندا ئاوا باسی دەکات :
لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداریی داوە، بەریتانیا لە پلەی سێیەمی بەرزترین ڕێژەی گەنجاندایە کە لە کار و خوێندندا نین لەنێو دەوڵەمەندترین وڵاتانی ئەوروپادا بەهۆی بەرزبوونەوەی نەخۆشییە تەندروستییەکان و شکستی سیستەمی یارمەتییەکان و پشتیوانی کار..
دامەزراوەی بیرمەندی دامەزراوەی بڕیاردان ڕایگەیاندووە، بەریتانیا ڕووبەڕووی “قەیرانێک” بووەتەوە لە هەلی کارەکانی گەنجان لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە تەمەنی 16 بۆ 24 ساڵدایە و لە خوێندن، دامەزراندن و ڕاهێناندا نین کە نزیکەی یەک ملیۆن گەنجن کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا. تەنها لە وڵاتانی ئەوروپیدا لیتوانیا و ئیتالیا لە بریتانیا خراپترە .
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بێکاری گەنجان لە بەریتانیا، دامەزراوەی ڕێسۆلۆشن ڕایگەیاندووە، ئەم ڕێژەی تەمەنە بۆ گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ لە 13% لە ساڵی 2019 بۆ 15% لە ساڵی 2025 بازدانی بەخۆیەوە بینیوە.