Categories
Kurdish

ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن بە هۆی جەنگی عێراقەوە خراپترە لە ڕێژەی دوای بۆردومانی شاری هێرۆشیم

ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن بە هۆی جەنگی عێراقەوە خراپترە لە ڕێژەی دوای بۆردومانی شاری هێرۆشیم

03/04/2023

مونا چەلەبی ئەمڕۆ، 03/04/23، وتارێکی کورتی لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیادا لەسەر ڕێژەی بلاوبوونەوەی شێرپەنجەی خوێن بڵاوکردەوە .  منیش بە پیویستم زانی کە وەریگێڕمە سەر کوردی کە رەنگە وەکو زانیاری گرنگ بێت بۆ ئەوانەی کە دیخوێننەوە. .

…………………………………………………………..

ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن بە هۆی جەنگی عێراقەوە خراپترە لە ڕێژەی دوای بۆردومانی شاری هێرۆشیما

 بۆردومانکردنی فەلوجە ڕێژەی شێرپەنجەی خوێنی بە بڕی 2200%ی زیادکردوە، هەروەها بە ڕێژەی  126٠% زیادبوونی شێرپەنجەی منداڵانیش.

ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن دوای تەقینەوەکەی هیرۆشیما بە ڕێژەی 660% و دوای هێرشکردنە سەر فەلوجا بە ڕێژەی 2200% بەرزبووەتەوە.

وێنەکە مۆنا چەلەبی خۆی کێشاوێتی و گاردیانیش دیزاینی کردووە .

…………………….

دەقی وتارەکە:

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق کە 20 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، میراتێکی ژەهراوی لە تەقینەوەکەی هێرۆشیما خراپتری بەجێهێشتووە، بەپێی توێژینەوەیەک کە سەبارەت بە ڕێژەی شێرپەنجە و مردنی کۆرپەکان کراوە  دوای تەقینەوەکە لە ژاپۆن، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن لەنێو ئەو کەسانەی کە لە نزیکترین شوێنی  تەقینەوەکە دەژین بە ڕێژەی 660%ی وێرانکەر زیادی کرد، ئەمەش نزیکەی 12 بۆ 13 ساڵ دوای بۆمبەکە (ئەمەش ئەو کاتەیە کە ئاستی تیشکەکان گەیشتنە لوتکە).   لە فەلوجە ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن لە ماوەیەکی زۆر کورتتردا بە ڕێژەی 2200% زیادی کردووە، کە بە تێکڕا تەنها پێنج بۆ دە ساڵ دوای تەقینەوەکان بووە. 

 بە شێوەیەکی حیکایەتئامێز، پزیشکەکان لە عێراق دەستیان کرد بە ڕاپۆرتکردنی بەرزبوونەوەی گەورەی ڕێژەی شێرپەنجە و هەروەها ناتەواوی زگماکی (کە بە شێوەیەکی گشتی بە “نەبەکامی لەدایکبوون” ناودەبرێت) دوای ئەوەی ئەمریکا دەستیکرد بە بۆردومانکردنی وڵاتەکە.  توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی دکتۆر کریستوفر بوسبی لە کاتێکدا لە زانکۆی ئەلستەر بووە کراوە، دەرکەوتووە کە تێبینییەکانی پزیشکەکان بە داتا پشتگیری کراوە.

 جگە لە زیادبوونی گەورەی شێرپەنجەی خوێن، بوسبی و هاوکارەکانی بۆیان دەرکەوت کە ڕێژەی شێرپەنجەی منداڵان لە شاری فەلوجە بە ڕێژەی 1260% زیادی کردووە لە دوای بۆردومانەکەی ئەمریکا، هەروەها 740% زیادبوونی وەرەمەکانی مێشک.  سەرەرای ئەمەش بەڵگەیان دۆزییەوە کە عێراقییەکان بەر تیشک کەوتوون، بەو پێیەی ڕێژەی مردنی کۆرپە بە ڕێژەی 820% زیاترە لە کوێت-ی دراوسێ.

 بۆردومانی ئەتۆمی هیرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 1945 یەکێک بوو لە خراپترین دڕندەییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی.  کاتێک دکتۆر بوسبی ژمارەکانی بەراورد کرد لەگەڵ ئەوانەی لە فەلوجا، بۆی دەرکەوت کە “ئاستی شێرپەنجە سەرسوڕهێنەرە”، ئاماژەی بەوەشکرد: “لووتکەی کاریگەری ئەوانەی لە هیرۆشیما کە زۆرترین تیشکیان لێدراوە کەمتر بووە لە کاریگەرییەکەی لە هەموو فەلوجەدا.”

Leave a Reply