کورتەیەك لە ژیانی دەیڤد گرەیبەر
04/09/2220
دەیڤد گریبەر لە ساڵی 1961 دا لە دایك و باوکێکی چالاك و ڕادیکالەوە کە کرێکار بوون لە شاری نیوێرك ، لە ئەمەریکا، چاوی هەڵهێناوە. باوكی وەکو شۆڕشگێڕێك لە مەفرەزە نێونەتەوەییەکەی جەنگی ئەهلی ئیسپانیا ، لە کەتەلۆنیا، دژ بە ڕژێمی فرانکۆ جەنگاوە ، دایکیشی ژنێکی چالاك بووە و ئەندامی نقابەی کرێکارانی چنین و ڕستن و پۆشاك بووە .
هەر لە سەرەتای ژیانیەوە هەست بە زیرەکی و لێهاتووی ئەم لەلایەن دەوروبەر و مامۆستاکانیەوە کراوە . لە ساڵی 1996 دا لە زانکۆی شیکاگۆ بڕوانامەی پی ئێچ دی وەرگرتووە و لە شوێنی جیاجیادا دەستی بەکارکردوە . لە ساڵی 2005 دا لە زانکۆی Yale کە کۆنتراکتی وانە وتنەوەی هەبووە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆنتراکتەرەکەی هەڵوەشێنراوەتەوە ، خۆی ئەوە بە هۆکاری سیاسی دەزانێت . هەرر لەبەر ئەوە 4500 واژۆی لە لایەن ئەکادیمییەکان و قوتابییان و کارمەندانی کۆلیجەکەوە کۆکراوەتەوە و داوای دانانەوەی کراوە ، ئیتر Yale ناچار بوو ساڵێك مۆڵەتی بە موچەی تەواوەوە بداتێ . دوای ئەوە دەیڤد بەرەو بەریتانیا ڕیکەوت و لە گۆڵدسمس دەستی بەکار کرد و دواتریش چووە London School of Economics لە ساڵی 2015 دا بە ڕۆژنامەی گاردیان کە دیمانەیان لەگەڵدا کرد، وتی ” باوەڕام وایە بە دووهۆکار من لە کارەکەم دوورخرامەوە، یەکەمیان کە من زۆر ئارەزوم لە پیشەکەم هەبوو ، دووەمیشیان ، من لە چینێکی هەڵەوە هاتووم : چینی کرێکاران”
دەیڤد لە ساڵی 2011 کتێبی قەرز ، 5 هەزار ساڵی، دەرکرد ، کە بەوە ناو بانگێکی زیاتری دەرکرد و کتێبەکەی یەکێك بوو لەو کتێبانەی کە کڕیارێکی یەکجار زۆری هەبوو. لە ساڵی 2013 دا کتێبی پرۆژەی دیمۆکراسیی ، مێژووو، قەیران، بزتنەوە ،. ئەم کتێبەی دوای دەستبەسەراگرنتەکەی ووڵستریتی ساڵی 2011 بوو کە ئەو یەكێك بوو لە هەرە چالاکەکانی و پایەیەکی بزوتنەوەکە ، کە لێرەدا باس لەو ئەزموونە و کارکردن لەگەڵ بەشداربووانی بزوتنەوەکە دەکات . دواتر لە ساڵی 2015 دا یوتۆبیای دەسەڵات : سەبارەت بە تەکنەلۆجیا، سەخافەت و نهێنیی خۆشییەکانی بیرۆکراسیی. ئەمە جگە لەوەی کە لە ساڵی 2013 دا وتاررێکی درێژی زۆر کارایگەرانەی نوسی کە دەنگێکی زۆری دایەوە کە لەوێدا باس لە دیاردەی کارە گواوییەکان، تەرسەقولییەکان دەکات . ئەم وتارەش بەرەو نوسینی کارە گواوییەکانی برد و لە ساڵی 2018 وەکو کتێبێک ، تئیوری بڵاویکردەوە تیایدا باس لە کارەکان دەکات و دەلێت کارە ناتەکنەلۆجییەکان [ کە بە دەستی دەکرێن یا بەرهەمدەهێنرێن] بێ مانان و تەکنەلۆجیاش ژیانی کرێکارانی گرانتر کردووە کرێکاران کار زیاتر دەکەن، نەك کەمتر .
ئەو لە دیمانەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ گاردیانا پێی لەوە نا کە کارەکەی خۆیشی کە وانە وتنەوەیە دەکرێت بێ مانا بێت . وتی ” ناکرێت و نابێت پێوەرێکی بابەتیانە بۆ بەهای کۆمەڵایەتی هەبێت”
دەیڤد هەر لە دەیەکانی تەمەنیەوە بووە بە ئەنارکیست و لە هەرشوێنێك کە دژایەتی ئەم سیتەمە لە ڕێگای دیمۆکراتی ڕاستەوخۆوە کراوە ئەو بوونی لەوێ بووە و بەشدار بووە. زۆربەی زۆر لە ئەکادیمییەکان و ئەوانەی کە ناسیویانە ئەویان بە بیرمەندێکی مەزنی سەردەمی خۆی زانیووە و ناسیوە، بەکەسێکی زۆر ڕۆشنبیر و وەکو پایەیەك لە خانەی ڕۆشنبیریی، ناسیویانە . دەستەواژەی ” ئێمە لە سەدا 99 کەین ” کە لە ساڵی 2011 وە لە دەستبەسەراگرتنەکەی ووڵستریت ، هاتە ناوەوە وا ناسراوە کە داهێنەری ئەوە ، کەچی ئەو خۆی نکوڵی لیدەکات . دەیڤد هەتا بڵێی سادە و ساکار بە هەست و سۆز و کۆمەککار بوو ، ماڵ و گیرفانی تایبەتی خۆیی نەبوو ، دۆستێکی زۆر نزیك و کاریگەری ڕۆژاوا و کوردانی تورکیا بوو ، بە ئەزموونەکەی ڕۆژاوا سەرسام بوو هەر لەبەر ئەمەش چەند جارێ خۆی چووە بۆ ئەوێ و وتاری لەسەر نوسیوە و لە یوتیوب-دا زۆری لەسەر وتووە.
دەیڤد وەکو پرۆفیسۆرێکی زانستی کۆمەڵایەتیی و مرۆڤناسیی زۆر بە قوڵی لە مرۆڤ و بوونیی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی ڕۆچووبوو ، لە 26/03/2014 لە وتارێکی بۆ گاردیان کە باسی هەڵچوونی خەڵکی یاخیبووان، کردووە کە جاری واهەبووە گەیشتۆتە ڕادەی بەکارهێنانی توندو تیژی بەرابەر بە بانق و کۆمپانیا گەورەکان و پۆلیس ، بەلام ئەو لەبەر ئەوەی کە زۆر بە قووڵی لە برین و زامەکانی کۆمەڵ کەلێنی گەورەی نێوانی سامانداران و نەداران، تێگەیشتبوو دەیزانی کە هۆکاری هاتنە سەرشەقامیان چییە ، هەرگیز سەرزەنسشت و لۆمەی نەکردوون.
دەیڤد پارساڵ، 2019، لە مانگی نیسان-دا هاوسەرگیری لەگەڵ ‘ نیکە دۆبرۆڤسکی’ کە ئافرەتێکی ڕوسی نوسەر و ئارتستە ، کردووە . دەیڤد لە شاری ڤیەنس لە ئیتالیا بووە لەپڕ هەستی بە تێکچوونی تەندروستی کردووە و گەیەنراواتە خەستەخانە بەداخەوە لە ڕۆژی 2ی ئەم مانگەدا بۆ دواجار چاوی لیکنا، تا ئێستاش نەزانراوە کە هۆکاری مردنەکەی چی بووە ، بەڵام هەواڵی مردنەکەی دوێنی بلاوبووەوە بۆیە زۆرێکمان هەر وامانزانی کە دوێنێ مردووە .
یاد و یادوەرییەکانت بەرز و ڕێڕەوی خەباتت هەمیشە گەش و بریسکەدار.