Categories
Kurdish

گرێتا تونبێرگ لە خۆپیشاندانی لوتکەی نەوتی لەندەن دەستگیرکرا

گرێتا تونبێرگ لە خۆپیشاندانی لوتکەی نەوتی لەندەن دەستگیرکرا

18/10/2023

چالاکوانێکی کەشوهەوا لەلایەن پۆلیسی بریتانییەوە بردراوە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی جێ بەجێکاران و وەزیرەکانی سووتەمەنی بەردینییان ئیدانە کرد گرێتا تونبێرگ دوای ئەوەی پەیوەندی بە سەدان خۆپیشاندەرەوە کرد کە بەیانی سێشەممە لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لەندەن کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی کۆبوونەوەیەک کە ناوی ئۆسکاری نەوتی لەسەر بوو.

ونبێرگ پێش ئەوەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکەدا بکات، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و وتی: لە پشت ئەم دەرگا داخراوانە لە کۆنفرانسی نەوت و پارەدا، سیاسەتمەدارانی بێ ئابڕوو، مامەڵە و سازش لەگەڵ لۆبیستەکانی پیشەسازییە وێرانکەرەکان، پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست دەرئەنجامەکانی قەیرانی کەشوهەوا دەناڵێنن و دەمرن کە بەهۆی ئەم پیشەسازیانەوە دروست بووە …. نوخبەی کۆنفرانسی نەوت و پارە، هیچ نیازێکی گوڕینی بەکارهێنانی خەڵوزی بەردینەیان نییە. پلانی ئەوان درێژەدان بەم گەڕانە وێرانکەرەیە بۆ بەدەستهێنانی قازانج، هەر بۆیە دەبێت هەنگاوی چالاکی ڕاستەوخۆ بگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەمە ڕابگرین و پارەی نەوت لە سیاسەت جیابکەینەوەبە. هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە دانانی جەستەمان لە دەرەوەی ئەم کۆنفرانسە و بە جەستەی خۆمان کۆنفرانسە کە تێکبدەین”.

دەیان خۆپیشاندەر لە هەر سەرێکەوە بە لافیتە و چەتری پەمەیی کە چاوەکانیان بۆیاخ کرابوو، بلۆکی هامیلتۆن پالاسیان کرد و هاواریان دەکرد ;پیاوانی نەوت بۆ دەرەوە  و کۆنفرانسەکە هەڵبوەشێنەرەوە، لە کاتێکدا هەندێکی دیکەش دوکەڵی زەرد و پەمەیییان داگیرساند، هۆتێلەکە گەمارۆدرابوو بە پۆلیس.

شەش کەس بەهۆی ڕێگریکردن لە ڕێگای خێرا ، های وەی ،دەستگیرکران، و 14 کەسی دیکەش بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی ناڕەزایەتی کە بەپێی بەشی 14ی یاسای ڕێکوپێکی گشتی سەپێنراوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

Leave a Reply