ڕەنگە باوەڕ نەکەیت
12/02/2024
بە گوێرەی ڕ اپۆرتێک کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی گاردیان –دا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت لە 5 ستافی بەشی تەندروستی ئینگللتەرە یەکێکیان بریتانی نییە و بێیانەیە ئەمانە لە 214 وڵاتەوە هاتوون و لێرە کار دەکەن . ئەو وڵاتانەی کە بە زۆری لێوەی هاتوون : هیندستان، فلیپین ، پورتوگال، نایجیریا، گانا، تۆنگا-ن.
+ لە 1,282,623 کە لە ئینگلتەرە خزمەتی کردووە قەومییەتیان زانراوە لە سەد 20.4 یان، بریتانی نین . ئەم ڕێژەیە لە سێبتەمبەری ساڵی 2016 دا لە سەدا 13 بووە . لە سێبتەمبەری 2009 دا لە سەدا 11.9 بووە.
+ هەر لە 10 نێرس 3 دانەیان بریتانی نیین کە لە سەدا 30 ی کۆی ژمارەکە پێكدەهێنن ، دکتۆرەکان لە سەدا 36.3 یان بریتانی نین .
+ ئەوانەی کە لە هیندستانەوە دێن لە سەدا 10.1 بە دوای هیندییەکاندا فلیپینییەکانن کە لە سەدا 7.7 کۆی ژمارەکەن. دوای ئەمانیش نایجیرییەکانن کە لە سەدا 2.5 پێكدەهێنن و ئیرلەندییەکان دێن کە لە سەدا 1.1 ن .
+ لە نێوان ئەمانەدا هیندییەکان باوترین ڕەگەزنامەی غەیرە بەریتانی بوون لەنێو پزیشکەکاندا، کە لە 8%ی سەرجەم پزیشکانی پێکهێناوە، لە دوای ئەویش پاکستانی (3.7%)، میسری (2.9%) و نەیجیریا لە سەدا 2 وە .
+ هەروەها ڕێژەی ئەو مامانانەی کە خەڵکی بەریتانیا نین لەم دواییانەدا بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، لە 7.1% لە ساڵی 2020 بۆ 9% لە ساڵی 2023 دا.