Categories
Kurdish

من بە گومانم

من بە گومانم

12/02/2024

من بە گومانم لە کەسانی حیزبیی کاتێك کە باس لە ئازادی و یەکسانی و دادوەری کۆمەڵایەتی دەکەن ، چونکە خۆیان گیرۆدەی ڕێکخراوێکی خاوەنڕابەر و سەرکردە و دیسەپلینێەکی پۆڵاین و قوچکەین .  ئاخر ناکرێت و لۆژکیش ڕێگە نادات کە تۆ خۆت لە دامەزراوەیەکی ئاوادا بیت کەچی بتەوێت گەل و هاووڵاتیان ، یا چینی کرێکاران بە ئاراستەیەکی جیا لەوەی خۆت بەریت ، هەر ئەوەشە کە حیزبی دەسەڵاتخواز کە دەسەڵات دەگرنە دەست ، هەر ئەوە دەکەن کە خۆیان بە درێژایی بوونیانەوە کردویانە.  

ئاخر کاتێك کەخۆت ئازاد نەبیت چۆن قسەلەسەر ئازادی من دەکەیت ، کاتێك کە خۆت کۆیلەیت چۆن من لە کۆیلەیی ڕزگار دەکەیت ، کاتێك کە خۆت لە حیزبدا نە خاوەنبڕیاریت و نەیەکسانیت بە بڕیاردەران و نە دادپەروەریش بەشتە ، ئیدی چۆن داوای ئەوانە بۆ من دەکەیت ؟؟!!!!!!

Leave a Reply