Categories
Kurdish

هەمو ناوناتۆرە و قسەیەك و چەمکێکی وەکو فاشست و دیکتاتۆر و دڕندە

هەمو ناوناتۆرە و قسەیەك و چەمکێکی وەکو فاشست و دیکتاتۆر و دڕندە

26/03/2026

هەمو ناوناتۆرە و قسەیەك و چەمکێکی وەکو فاشست و دیکتاتۆر و دڕندە  کە دەەوترێت بە ڕێکخەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمی سەرمایەداری هەر لە دەوڵەتەکانییەوە و تا دەگاتە کۆمپانیا زەبەلاحەکان و پۆلیس و دەزگە سیخوڕییەکانەوە ، شتێك نییە جگە لە سپی کردنەوەی ئەو سیستەم و دەزگە و کۆمپانیانە نەبێت.

بۆچی ؟

بەکارهێنانی ئەو قسە و چەمکانە پێی بزانرێت و نەزانرێت ئەوە دەگەیەنێت کە   خودی سەرمایەداری و کۆمپانیاکان و پۆلیس و دەزگە سیخوڕییەکان خۆیان باشن بەڵام ئیدارەدانیان خراپ دەکرێت .

ئەوە لە بەلاڕێبرردنی ڕاستییەکەیە کە خودی سەرمایەداری و دەوڵەتەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەزگە سەرکوتکرەکانی بە جۆرێك دەناسرێن نەک وەکو ئەوەی کە خودی خۆیان هەن و جەنگ و چەوساندنەوە و ڕوتانەوە و وێرانکردنی ژینگە و وڵاتان و جەوهەر و ماهیەتی بوون و بەردەوامبونێتی.

Leave a Reply