بۆنی نه‌وت
زاهیر باهیر
10/09/2008
خوێن و نه‌وت(Blood and Oil)
نووسینی: مایکڵ کله‌یر Michael Klare له بڵاوه‌کراوه‌کانی : Penguin Group چاپی یه‌که‌م، ئه‌مریکا، 2004 |
سه‌ده‌ی رابوردوو سه‌ده‌یه‌کی خوێناوی بوو. کاره‌سات و ڕووداوی گه‌وره و جه‌رگبڕی به خۆیه‌وه دی. سه‌رتاپای جیهان به ئه‌وروپایشه‌وه له‌و کاره‌ساتانه بێبه‌ش نه‌بوو. ئاماژه‌کردن به نموونه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوه‌ندی ئاسیا، خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ک ڤیێتنام و که‌مبۆدیا و لاوس و..، ئه‌فه‌ریقا به هه‌موو پارچه‌کانییه‌وه، ئه‌مه‌ریکای لاتین و ژاپۆن و چین و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه دێننه به‌رچاو.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان، سه‌رجه‌می خه‌ڵکانێک که له نێوان ساڵانی 1950 و 2000 دا کوژراون، زیاترن له سه‌رجه‌می قوربانییه‌کانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ئه‌مه بێ له قوربانییه‌کانی تری وه‌ک خه‌ڵکانێک که زیانمه‌ند بوون چ له ڕووی مادییه‌وه یا له ڕووی جه‌سته و له‌شیانه‌وه، یا هه‌موو شتێکیان له‌ده‌ست داوه به هه‌ڵکه‌ندنیان له شوێنه‌کانی خۆیان و ڕاگواستنیان بۆ شوێنی تر.
هه‌موو ئه‌مانه سه‌رئه‌نجامی جه‌نگه چکۆله‌کان بوون، که هه‌ندێکیان زیاتر له 30 ساڵیان خایاندووه و زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌یش له‌بری ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکاوه کراون، یا هه‌ر دوای ده‌ستپێکردنیان خۆیان به یه‌کێک به‌و دوو جه‌مسه‌ره جیهانییه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دوای گه‌شه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا و ده‌رکه‌وتنی وه‌ک هێزێکی گه‌وره‌ی جیهانی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ململانێی شووره‌وی جاراندا.
ئه‌مه‌ریکا له نێوان ساڵانی 1945 و 2005 دا هه‌وڵی هێنانه‌خواره‌وه‌ی 50 حوکوومه‌تی داوه، که زۆربه‌ی ئه‌و حوکوومه‌تانه دیموکراتی بوون و هه‌وڵی تێکشکانی 30 بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌ی داوه، که جه‌نگیان دژی ڕیژیمه سته‌مکاره‌کان کردووه و 25 وڵاتیشی بۆردومان کردووه، که بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی ژیانی میلیۆنان خه‌ڵک و هه‌ڵکه‌ندن و بڵاوه‌پێکردنی میلیۆنانی تر.(1(
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه تویژینه‌وه‌یه‌کی زۆر کراوه له سه‌ر هۆی شه‌ڕه‌کان و ئاقار و به‌رنامه و ده‌سکه‌وته‌کانیان. زۆربه‌ی تویژهرهوهکانیش له سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون، که شه‌ڕه‌کان شه‌ڕی جیاوازی بووه، شه‌ڕی به‌یه‌کدادانی شارستانییه‌تییه‌کان بوو، شه‌ڕی ئایین و مه‌زهه‌ب و شه‌ڕی به‌یه‌کدادانی ڕه‌گه‌ز و تیره و هۆز و شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی بووه.
مایکڵ کله‌یر(Michael Klare)، له‌م کتێبه‌یدا(خوێن و نه‌وت BLOOD AND OIL)، ڕایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه، که له زۆربه‌ی توێژه‌ره‌وه‌کانی دیکه جودایه. له پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا، له لاپه‌ڕهx دا ده‌ڵێ:”دوای تاوتوێیه‌کی زۆری ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و شه‌ڕانه‌ی، که له ئه‌فه‌ریقا و ئاسیادا به‌رپا بوون، گه‌یشتمه ئه‌نجامیکی تر، که جیاوازییه‌کی ڕادیکالی هه‌یه له هه‌نتینگتن(Huntington)، که ئه‌ویش سه‌رچاوه‌ی ئابووری و سامانه نه‌ک جیاوازی شارستانییه‌تی یا ناسنامه، که ڕه‌گی به‌یه‌کدادانه هاوچه‌رخه‌کانن. له ئه‌نگۆلا و سیارهلیۆن، کۆنترۆڵکردنی کێڵگه‌کان یا چاڵه‌کانی دایه‌مۆند، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ڕاگری ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییانه بوو. له کۆنگۆ زێڕ و مس و له بۆرنۆ و که‌مبۆدیا دار و دارستان بوون. گیانی ئایینی و هه‌ستی که‌مینه‌یی نه‌ته‌وایه‌تیی به دڵنیاییه‌وه ڕۆڵیان له‌و بهیهکدادانانهدا بوون و کایه‌یه‌ک یا تاکتیکێکی بزوێنه‌رانه یا هانده‌رانه بوون له لایه‌ن سه‌رانی تیره و هۆزه‌کانه‌وه، که ئه‌وانیش به ده‌وری خۆیان به‌ڵێنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یان داوه. توێژینه‌وه‌که‌ی من هه‌میشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆ و قسه‌وباس له سه‌ر شه‌ڕ، وای نیشان داوه، که شه‌ڕه‌کان خه‌باتکردن و کێشمه‌کێش بوون بۆ وه‌ده‌ستخستنی کانزا که‌مه نایابه‌کانی وه‌ک دایه‌مۆند و زێڕ و مس و ماسی و ئاو و دار و دره‌خته کۆنبووه‌کان، که بۆ زه‌وییه به پیته‌کان ڕوواون و له چه‌ند نموونهیهکیشدا نه‌وت”.
کله‌یر، له‌م کتێبه‌یدا و له نێو هه‌موو سه‌رچاوه سروشتییه‌کاندا زیاتر جه‌خت له سه‌ر نه‌وت ده‌کات، که بووه‌ته جووڵێنه‌ری ماشێنی ژیانی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌مه‌ریکییه‌کان خراپ فێر بوون. ئه‌وان فێری ئه‌وه بوون، که نه‌وتێکی زۆر و به نرخێکی هه‌رزانیان له‌به‌رده‌ستدا بێت، که ئه‌مه‌یش تا ساڵی 1940یا ڕاستتر تا چله‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو، واته: تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هێزێکی باڵاده‌ستی گه‌وره له گۆڕه‌پانی ململانێی جیهانیدا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو و نه‌وتی به‌شی خۆی هه‌بوو، کارێکی ئاسان بوو. له ساڵی 1860ه‌وه تا جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه‌ریکا وڵاتی یه‌که‌م بووه له ده‌رهێنانی نه‌وتدا و پێویستی به نه‌وتی شوێنانی تر نه‌بوو، به‌ڵام له چله‌کانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ئه‌مه گۆڕا و ئیدی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستیکرد به هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه، له ساڵی 1950دا هێنانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکا له ده‌ره‌وه 15%ی سه‌رجه‌می نه‌وتی به‌کارهێنراوی ئه‌مه‌ریکا بوو. له ساڵی 1960دا ئه‌م ڕێژه‌یه چووه سه‌ره‌وه بۆ ڕێژه‌ی 18% و له ساڵی 1970دا ڕێژه‌که دووقات بووه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م 20 ملیار به‌رمیل نه‌وتی پاشه‌که‌وتکراوی هه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 1942دا ڕۆژانه 4 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی پێویست بوو، که ئه‌مه‌یش له ساڵێکدا ده‌یکرده1.45 ملیار به‌رمیل.
بردنه‌وه‌ی هه‌ر جه‌نگێک، له‌وانه‌یش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، به پله‌ی یه‌که‌م پشتی به نه‌وت ده‌به‌ست. هه‌ر له ڕۆژانی هێرشکردنه‌سه‌ر پیرڵ هاربه‌ر(Pearl Harbor)1) تا ساڵی 1945، ئه‌مه‌ریکا به 6 میلیار به‌رمیل نه‌وت له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌کاندا، که سه‌رجه‌م 7 ملیار به‌رمیلیان سه‌رف کردبوو، به‌شداری کرد. بۆ نموونه له‌و جه‌نگه‌دا بهتالیۆنیکی ئاسایی له ڕێکردنی ته‌نیا 100 میلدا 17000 گاڵۆن به‌نزین و گازی پێویست بووه و به چه‌ند دانه‌یه‌ک له پاپۆڕه جه‌نگییه‌کان یا فڕۆکه جه‌نگییه‌کان له‌گه‌ل پیداویستییه‌کانی تری جه‌نگدا وه‌ک که‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریکی(US fifth fleet)، 630 میلیۆن گاڵۆن گازی له ماوه‌ی ته‌نیا 2 مانگدا سه‌رف کردووه.
ئه‌مه سه‌رده‌می جه‌نگ، دوای جه‌نگیش ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت درێژه به به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌یان بده‌ن، پێویسته رێگه چاره‌یه‌کی تری بۆ بدۆزنه‌وه، چونکه نه‌وت له شاده‌ماره‌کانی له‌شی ئه‌مه‌ریکاییه‌کاندا جێگه‌ی خوێنی گرتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌وت له هه‌رسێ بواره سه‌ره‌کییه‌کانی ژیانیان: به‌ڕێکردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان، به‌رهه‌مهینان و بازرگانی( واته: کاروباری ئابووری)، هه‌روه‌ها له جهنگهکانیشیاندا، که بێ نه‌وت ناکرێن، زیاد له پێویست به‌کاری ده‌به‌ن.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت، که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه هه‌ستیان به پێویستی نه‌وت کردبێت، به‌لکو زۆر پێشتر له‌م پێویستییه تێگه‌یشتبوون. که‌سێک که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی باشتر ده‌رک پێ کردبێت سه‌رۆک فرانکلین ڕۆزفێڵئلت بووه، که له ساڵی 1945ه‌وه و پێشتریش شا عه‌بدولعه‌زیز کوری سعوودی بینیوه سه‌رجه‌می باسوخواسهکانیان به دۆکیۆمێنت هه‌ن. به ڕای کله‌یر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستکه‌وتنی نه‌وت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بووه‌ته ستراتیجییه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا و بگره بووه‌ته به‌شێکی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هه‌ر نه‌وت شێوه و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م سیاسه‌ته پێکده‌هێنێت و هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه تا ئه‌مڕۆیش داده‌ڕێژرێت تا ڕاده‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی نه‌وت له پاش11-9-2001 ه‌وه وای لێهات، که به ئاساییشی ئه‌مه‌ریکاوه وه‌ک ده‌وڵه‌ت و وه‌ک هه‌یبه‌ت وه‌ک که‌ڵه‌گای جیهان، گرێ بدرێت. هه‌روه‌ها به پاراستن و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاساییش و ژیانی تاکه‌کانی نێو کۆمهڵگهیشییهوه.
نووسه‌ر زۆر به وردی و به تێڕوانینێکی قووڵه‌وه باس له مه‌سه‌له‌ی به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وت به ده‌ستبه‌رکردنی ئاشتی و ئاساییشی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌کات، چونکه هه‌ر ئه‌مه‌ریکا نییه، که ده‌یه‌وێت نه‌وتی به نرخێکی هه‌رزان ده‌ستکه‌وێت، ژاپۆن و ئه‌وروپایش دوو هیزی سه‌ره‌کین و ئێستا چینیشی هاتووه‌ته سه‌ر، که هه‌ر هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌یه. چین، پێش ئه‌وه‌ی خۆی بکاته‌وه بۆ بازاری جیهانی و ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، واته: سه‌رده‌می جه‌نگی سارد، نه‌وتی خۆی به‌شی خۆی ده‌کرد، له‌م دواییه‌دا”له ساڵی 2001 دا، ڕۆژانه نزیکه‌ی 3.3 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌رده‌هێنا، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا 5 میلیۆن به‌رمیلی سه‌رف ده‌کرد، که ده‌کاته ئه‌وه‌ی 1.7 میلیۆن به‌رمیلی دیکه‌ی ده‌وێت و ئه‌مه‌یش ته‌نیا به هێنانی نه‌وت پڕ ده‌کرێته‌وه. ئه‌م ناته‌واوی و جیاوازییه له نێوان نه‌وتی خۆی و هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه ڕا به ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌کاته 34%، که ئه‌گه‌ر به‌راوردی به ئه‌مه‌ریکا بکه‌یت، که 54% ه، ئه‌وا ئه‌وه‌ی چین که‌متره. وا پێشبینی ده‌کرێت که له ده‌یه‌کانی داهاتوودا ده‌رهێنانی نه‌وت له چین وه‌ک خۆی بمێنیته‌وه، به‌ڵام داخوازی نه‌وت له ساڵانی داهاتوودا به ڕێژه‌ی 4% ساڵانه به‌رز ده‌بێته‌وه، که ئه‌مه‌یش ده‌کاته هه‌بوونی داخوازییه‌کی گه‌وره له هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه. کارگێڕی وزه وا پێشبینی ده‌کات له ساڵی 2025 دا چین 12.8 میلیۆن به‌رمیل سه‌رفیاتی هه‌بێت، که ده‌رهێنانی نه‌وتی خۆی له هه‌مان ساڵدا له 3.4 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت تێپه‌ڕ ناکات. ئه‌میش ده‌کاته ئه‌وه‌ی که هاوردنی نه‌وت له ده‌ره‌وه ده‌چێته سه‌ره‌وه بۆ 9.4 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا”ل 165
له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌دا ده‌توانین دوو شتی گرنگ ڕه‌چاو بکه‌ین:
- نه‌وت له‌و شوێنانه‌دا زۆره، که ئاساییشی تێدا به‌رقه‌رار نییه.
- ڕکابه‌ری له سه‌ر نه‌وت له هه‌موو کاتێکی پێشتر زۆر به‌هیزتره.
بۆیه کله‌یر ڕای وایه ئه‌گه‌ر گۆڕانیکی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا نه‌بێت، مه‌حاڵه خۆ له به‌یه‌کدادانه خوێناوییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه بپارێزرێت. زۆربه‌ی کات باسوخواسی سه‌ره‌کی سیاسی و له‌شکرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆر و کۆبوونه‌وه‌کانیاندا له سه‌ر نه‌وته. کله‌یر، له لاپه‌ڕه 4 ی کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ”له ساڵی 1997 جه‌نڕاڵ 3Peay J.H Binford ی، که به House Subcommittee گوت:”| 65% یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهانی له وڵاتانی که‌نداودان و له‌م ڕێژه‌یه ئه‌مه‌ریکا 20%ی ده‌هێنێت بۆ پێویستییه‌کانی خۆی و ئه‌وروپای ڕۆژاوا 43% و ژاپۆنیش 68% ی پێویستییه‌کانی خۆیان له‌وێوه ده‌هێنن، هه‌ربۆیه ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ناوچه‌که‌دا ده‌ستی کراوه بێت”.
سه‌رۆکه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه هه‌ستیان به مه‌ترسی سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به هاوردنی نه‌وت له ده‌ره‌وه کردووه. هه‌ر بۆ نموونه جۆرج بووشی گه‌وره له ئابی 1990 دا له به‌رانبه‌ر مه‌ترسی داگیرکردنی سعوودییه له لایه‌ن عیراقه‌وه، هێزێکی گه‌وره‌ی نارده ئه‌وێ و گوتی:”له ئێستادا نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئه‌و نه‌وته‌ی که به‌کاری ده‌هێنێت تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مووی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریمان لێ ده‌کات”. بووش ئه‌مه‌ی له 8-8-1990 دا له سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن گوت و له درێژه‌ی قسه‌کانیشیدا گوتی:”پاشکۆنهبوونی سعوودییه یا سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌نده گرنگه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه” ل 5
شه‌ڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ستێوه‌ردانی له کاروباری وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی/ فارسی ته‌نیا بۆ ده‌سته‌به‌رکردن و پاراستنی نه‌وت بووه. هه‌ر وه‌ک لای زۆرمان ئاشکرایه شه‌ڕی پێشووی که‌نداو و داگیرکردنی عیراقیش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌ک شتێکی تر یا ئامانجێکی تر بووه.
نه‌وت که شاده‌ماری ژیانی ئه‌مه‌ریکایه، بڕانی یا که‌مکردنه‌وه‌ی له ڕاده‌ی پێویست، ئه‌گه‌ر ژیان له‌وێ نه‌وه‌ستێنێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه گۆجی ده‌کات. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه کله‌یر په‌نا بۆ قسه‌ی پسپۆرێکی وزه ده‌بات ناوی ئێدوارد مۆرس(Edward Morse)ه. مۆرس ده‌ڵێ:”سه‌لمێنراوه که نه‌وت گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه و هه‌روه‌ها باشترین سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ گۆڕینی بۆ شتی تر(واته: به‌نزین، گازۆیل و دروستکردنی مادده‌ی تر) که له ناوجه‌رگه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی هاوچه‌رخدا دۆزراوه‌ته‌وه” ل7. کله‌یر له سه‌ر ئه‌مه ده‌ڕوا و ئاماژه به هه‌ندێ ئاماری فه‌رمی ده‌کات و له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌ڵێ:”ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه له ئه‌مه‌ریکادا مه‌سه‌له‌یه‌که. له کاتێکدا که نه‌وت سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ وزه و هه‌روه‌ها کلیلی گه‌شه‌کردنی ئابووریشه. نه‌وت نزیکه‌ی 40%ی سه‌رجه‌می وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات، که زۆر له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تر زیاتره، له کاتێکدا گازی سروشتی 24% و خه‌ڵووز 23% و وزه‌ی ناووکی 8% و سه‌رجه‌می ئه‌وانی دیکه 5%ی ئه‌وه ده‌ده‌ن”. هه‌ر لێره‌دا کله‌یر باسی سووده‌کانی نه‌وت ده‌کات و ناوی ئه‌و شتانه‌یش ده‌بات، که نه‌وت بۆ کارپێکردنیان و دروستکردنیان پێویسته. کله‌یر پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که:”له ئێستادا نه‌وت 97%ی هه‌موو ئه‌و سووته‌مه‌نییه ده‌دات، که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له به‌کابردنی ئۆتۆمبیل به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، پاس و فڕۆکه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و که‌شتی و ئامرازه‌کانی خۆگه‌رمکردنه‌وه و گه‌رمکه‌ر و…”. پاشان کله‌یر پێشبینی ئه‌وه ده‌کات، که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌گاته چڵه‌پۆپه و دوایی ئه‌مه ورده‌ورده که‌م ده‌بێته‌وه و گه‌رچی ململانێ له سه‌ر نه‌وت و پێداویستی نه‌وت پێویست‌تر و تیژتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێی وایه، سه‌رچاوه‌کانی تر که ده‌توانن جێگه‌ی نه‌وت بگرنه‌وه به هۆی گرانییانه‌وه سه‌خته جێگه‌ی بگرنه‌وه، بۆ نموونه له‌به‌ر که‌مییان وه‌ک گازی سروشتی و هایدرۆپاوه‌ر، یا زۆر ته‌کلیف ده‌کات ئه‌گه‌ر به هۆی با و هه‌تاوه‌وه دابین بکرێ، یا زیانبه‌خشه وه‌ک خه‌ڵووز که کاربۆن دایۆکسیدیCarbondioxid ده‌داته‌وه یا له به‌کارهێنانی هێزی وزه‌ی ناووکیدا Redioactive Waste به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
کله‌یر بڕوای وایه، که نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت خولقێنه‌ری هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییانه‌ن که تا ئێستا ڕوویانداوه. له‌و نموونانه‌یش بڕینی نه‌وت له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی که ده‌رهێنه‌ر و نێره‌ری نه‌وت بوون هه‌ر وه‌ک چۆن بووه هۆی زیادکردنی نرخی به‌نزین له کێشه‌ی 1973/دا1974، شۆڕشی 1979ی ئێران، داگیرکردنی کووه‌یت له لایه‌ن عیراقه‌وه له ساڵی 1990 دا، هه‌روه‌ها ساڵانی 2000 و 2002، چونکه نه‌وت ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌میشه بینیوه له ئابووری ئه‌مه‌ریکا و لایه‌نه‌کانی تری وه‌ک له‌شکر و ژیانی ڕۆژانه‌یان.
Robert. E. Eber ، که له نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئه‌مه‌ریکادایه له نیسانی 2002 دا وتی:”نه‌وت وزه و هێزی له‌شکری و گه‌نجینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی جیهانیشه”.
ئه‌مه‌ریکا، که دانیشتووانه‌که‌ی که‌متر له 5%ی سه‌رجه‌می دانیشتوانی جیهان پێکده‌هێنیت 25%ی نه‌وتی جیهان به‌کار ده‌هێنێت.
کله‌یر، ڕای وایه مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به نه‌وت و دابینکردنی، ئه‌مه‌ریکای خستووه‌ته گیروگرفتێکی گه‌وره‌وه، کهچارهسهرکردنی زۆر گرانه، بۆیه له لاپه‌ڕه 11 هدا ده‌نووسێت:”نه‌وت ئه‌م وڵاته به‌هێز ده‌کات، به‌ڵام پاشکۆیه‌تی له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه لاوازمان ده‌کات: یه‌که‌م: باڵبه‌ست و بێده‌سه‌ڵاتمان ده‌کات له‌و کاتانه‌ی که وڵاتانی بیانی نامانده‌نێ و لێمان ده‌گرنه‌وه، جا ئیدی به ڕێککه‌وت بێت یا به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست. وه‌ک بڕینی نه‌وت له هه‌ژانه‌که‌ی 1973-1974 و 1979 و 1980 دا، که بووه هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕدا و به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی و دروستکردنی قه‌یران…له لایه‌نی سیاسیشه‌وه پاشکۆیی نه‌وت زۆربه‌ی کات وا ده‌خوازێت، که به‌ده‌م وڵاته سه‌ره‌کییه خاوه‌ن نه‌وته بیانییه‌کانه‌وه، ئه‌وانه‌ی نه‌وتمان ده‌ده‌نێ، ببین و هه‌موو شتێکیان بۆ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆشمان بووێن یا نه. له کاتێکدا که نه‌وتمان پێ ده‌فرۆشن، چاوه‌ڕوانی پاره‌ی زیاتری قه‌ره‌بوو ده‌که‌ن، ده‌بێ پشتیان بگرین له ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوودا. چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه و وه‌رگرتنی نوێترین چه‌که‌مه‌نیمان لێ ده‌که‌ن. چاوه‌روانی پارێزگاری سه‌ربازی و شتی ترمان لێ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکه‌کانمان نایانه‌وێت ئه‌مانه بکه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی کات ناچارن، که ده‌بێ بیکه‌ن تاکو ههرخوڕهی نه‌وت بێت. له هه‌موو شتێک خراپتر پاشکۆییبوون ئاشتی و ئاساییشمان ده‌خاته غه‌رغه‌ره‌وه به تێوه‌گلانمان له شه‌ڕی نه‌وتدا له وڵاتانی ده‌ره‌وه یا ته‌شه‌نه ده‌دا به دوژمنایه‌تی و ڕوودانی ئاژاوه و شه‌ڕوشۆڕی سیاسی و ئایینی، که به هه‌بوونی پێگه و هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له ناویاندا ڕق و کینه و بیزارییان زیاتر ده‌کات”.
له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ردوو سه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ری تروومان(Harry Truman) و ئایزنهاوه‌ر(Eisenhower) گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی، که ده‌بێت زۆر به جیددی بیر له نه‌وت و دابینکردنی نه‌وت بکه‌نه‌وه، ئه‌ویش له که‌نداوی عه‌ره‌بی/فارسی‌دا بۆیه هه‌ردووکیان سه‌باره‌ت به نه‌وت سیاسه‌تیان خۆیان داڕشت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ره‌تادا جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بوو، به‌ڵام له ساڵانی دواییدا ئه‌و گومانه نه‌ما، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی”به‌شداریکردنی هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه له سه‌رجه‌می نه‌وتی سه‌رفکراوی ئه‌مه‌ریکا له سالی 1973 دا چووه سه‌رووی 30% و له ساڵی 1976 ئه‌م ڕێژه‌یه گه‌یشته 40% و دواتریش له ساڵی 1977 دا به‌رز بووه‌وه بۆ ڕێژه‌ی 45%. سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1990دا به‌رز بووه‌وه بۆ 49% “. ل13
پرسی پاشکۆیی ئه‌مه‌ریکا له ڕووی نه‌وته‌وه به ده‌ره‌وه، یا به وشه‌یه‌کی تر بڕواهینان به هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه له لایه‌نی “جۆرج بووش”ی کوڕیشه‌وه وه‌ک باوک هه‌ستی پێ کراوه و زانیویه‌تی که ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکارییه‌وه وتی؛”ئه‌م کارگێڕییه زۆر گرنگی به وزه و قه‌یرانی وزه ده‌دات”، به‌ڵێنیشی دا، که کاری بۆ بکات. له مانگی ئایاری 2001 دا وتی:”ئه‌گه‌ر کاری بۆ نه‌که‌ین و ڕێگه بده‌ین وڵاته‌که‌مان پشتبه‌ستوو بێت به هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه، ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییمان له ڕووی وزه‌وه ده‌خاته ده‌ستی نه‌ته‌وه بیانییه‌کانه‌وه، که هه‌ندێکیشیان دڵیان به به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئێمه ناسووتێ”. زه‌نگی مه‌ترسی قسه‌که‌ی بووش له ساڵی 2004 دا لێیدا. له راپۆرتی ساڵانه‌ی وزه، که له کارگێڕی وزه‌وه ده‌رچوو هاتبوو :”له ئه‌مه‌ریکادا به‌کاربردنی نه‌وت له ڕۆژێکدا له 19.7 میلیۆن به‌رمیله‌وه له ساڵی 2001 دا، ده‌گاته 28.03 میلیۆن به‌رمیل له ساڵی 2025، که ئه‌م زیادبوونه‌یش به ڕێژه‌ی 44% ده‌کات. ئه‌مه له کاتێکدا ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو خۆی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له 5.7 میلیۆن به‌رمیله‌وه ڕۆژانه دابه‌زێت بۆ 4.6 میلیۆن به‌رمیل، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دابه‌زینه ده‌توانرێت به ڕاده‌یه‌کی که‌م به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شل له گازی سروشتی پڕبکرێته‌وه، به‌ڵام که‌لێنی نێوان به‌کاربردنی نه‌وت، ئه‌و که‌لێنه‌ی که ته‌نیا به هێنانی نه‌وت پڕ ده‌کرێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت و فراوانتر ده‌بێت به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه” ل16، بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ته‌ماشای ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه بکه:
خشتەکی ژمارە 2 ل17
نەوتی خۆماڵی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەکاربراو و هاوردەی نەوت لەنێوانی2001- 2025 (بە ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا)
بەروار | خەمڵاندن | |||||
پۆل | 2001 | 2005 | 2010 | 2015 | 2020 | 2025 |
دەرهێنانی نەوتی خام لە U.S |
5.74 |
5.58 |
5.93 |
5.53 |
4.95 |
4.61 |
بەشداری بە نەوتی تری ناوخۆیی |
3.12 |
3.40 |
3.59 |
3.72 |
3.94 |
3.99 |
سەرجەمی نەوتی ئامادەکراوی ناوخۆیی US |
8.86 |
8.98 |
9.52 |
9.25 |
8.89 |
8.60 |
سەرجەمی نەوتی بەکارهێنراوی |
19.71 |
20.48 |
22.71 |
24.80 |
26.41 |
28.30 |
خەمڵێنراوی نەوتی هاوردە | 10.85 | 11.50 | 13.19 | 15.55 | 17.52 | 19.70 |
ڕێژەی هاوردە بەپێی سەرجەمی بەکارهێنانی |
55.0 |
56.2 |
58.1 |
62.7 |
66.3 |
69.6 |
ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له به‌کاربردنی نه‌وتدا به‌شی گه‌وره‌ی نه‌وتیان بۆ ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه ده‌ڕوات، که ئۆتۆمبیلی گه‌وره به‌کار ده‌هێنن و ڕێگه‌ی دوورودرێژیش ده‌بڕن. به پێی ئاماری فه‌رمی له ساڵی 2001 دا ڕۆژانه 13.5 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار هێنراوه. به‌م پێیه‌ش له ساڵی 2025دا، ئه‌مه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 20.7 میلیۆن به‌رمیل. وه‌ک له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یبینی وڵاتانی که‌نداو: سعوودییه، عیراق، میرنشینه یه‌کگرتووه‌کان، کووه‌یت، ئێران و قه‌ته‌ر به هه‌موویان 674 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کیان هه‌یه، که ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی 64% یه‌ده‌کی نه‌وتی هه‌موو جیهانه، له کاتێکدا به کۆی ڤه‌نزوێلا، نایجیریا و مه‌کسیکۆ 114 ملیار به‌رمیلیان هه‌یه، که ئه‌مه‌ش 11% یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهانییه. ڕووسیا و وڵاتانی سه‌ر زه‌ریای قه‌زوین 77 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کیان هه‌یه، که 7% ی یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهانییه. به‌م پێیه‌ش ته‌نیا 18% یه‌ده‌کی نه‌وتی بۆ وڵاتانی دیکه‌ی جیهان بهجێدهمێنیت، که له ناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ئهوروپاییهکانیهتی.ل18 و 20 ، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه:
خشته‌ی ژماره 3 ل 19
نەوتی یەدەکی وڵاتانی سەرەکی بەرهەمهێنەری نەوت لە کۆتایی ساڵی 2002 دا
ولاتانی سه‌راکی به‌رهه‌مهێن | نەوتی سه‌لمێنراوی یه‌ده‌ک به ملیار به‌رمیل | ڕێژەی سەدی له به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌می نه‌وتی جیهان |
سعودیه | 26.18
|
25.0
|
عیراق | 112.5
|
10.7 |
میرننشینه یەکگرتووەکانی ئیمارات | 97.8
|
9.3.
|
کوێت |
96.5 |
9.2 |
ئێران | 89.7 | 8.6 |
ڤه‌نزوێلا |
77.8 |
7.4 |
ڕوسیا و ولاتانی سه‌ر دەریای قه‌زوین | 77.1 | 7.4 |
ئه‌مه‌ریکا | 30.4 | 2.9 |
لیبیا | 29.5 | 2.8 |
نایچیریا | 24.0 | 2.3 |
چین | 18.3 | 1.7 |
ده‌ریای سه‌روو: به‌ریتانیا ، نه‌رویج ، دانیمارک | 16.3 | 1.6 |
قه‌ته‌ر | 15.2 | 1.5 |
مه‌کسیکۆ | 12.6 | 1.2 |
ئەوانی تر | 90.2 | 8.6 |
سه‌رجه‌می جیهانی | 1047.7 | 100.0 |
کله‌یر کۆتایی به به‌شێکی کتێبه‌که‌ی به‌وه ده‌هێنێت و ده‌ڵێ:” سه‌رفکردنی نه‌وت له لایه‌ن نه‌ته‌وه گه‌شه‌سه‌ندووه‌کانی ئاسیاوه به پێی کارگێڕی وزه له 25 ساڵی داهاتوودا دووئه‌وه‌نده ده‌بێته‌وه، که له 15 میلیۆ ن به‌رمیله‌وه باز ده‌دات بۆ 32 میلیۆن له ڕۆژێکدا. هه‌ر چین به ته‌نیا له 5.0 میلیۆن به‌رمیله‌وه ده‌چێته 12.8 میلیۆن به‌رمیل، له کاتێکدا هیند له 2.1 میلیۆن به‌رمیله‌وه باز ده‌دات بۆ 5.3 میلیۆن” ل23. هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا کله‌یر ده‌ڵێ:”به کورتی چوار خاڵی بایه‌خدار له چاره‌نووسی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به وزه ده‌ور ده‌بینن: زیادبوونی پیداویستی نه‌وت و هێنانی نه‌وت له ده‌ره‌وه، وه‌رچه‌رخان و رووکردن به‌ره‌و وڵاتانی دیکه‌ی ده‌رهێنه‌ری نه‌وت، وڵاتانێک که دۆست نین، ناسه‌قامگیرن که له خه‌ته‌رترین به‌شی ئه‌م جیهانه‌دان، ئه‌مه‌ش ده‌کاته خۆدانه‌ده‌ست مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی دژه ئه‌مه‌ریکا، یا شه‌ڕوشۆڕی نێوان خه‌ڵکه‌که‌ی و به‌یه‌کدادانیان. زیادبوونی ڕکابه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ک که سه‌لمێنراوه هه‌میشه له که‌مبوونه‌وه و نه‌ماندایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که مه‌سه‌له‌ی پاشکۆبوونی به ئاشکرا له زیادبووندایه و مه‌ترسییه‌کی جیددیشه”ل33.
کله‌یر له به‌شێکی دیکه‌ی کتێبه‌که‌یدا زیاتر دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سعوودییه ڕوون ده‌کاته‌وه، که دۆستایه‌تییه‌که‌یان له سه‌ر بناخه‌ی نه‌وته و ئه‌ویش به نرخیکی هه‌رزان و به دابینکردنی ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی ئۆپیک نرخی نه‌وت به‌رز کاته‌وه، سعوودییه ده‌بێ دژایه‌تی بکات و ئه‌و بریاره بشکێنێت. 18% نه‌وتی هێنراوی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2003 دا له سعوودییه بووه. له کاتی قه‌یرانه‌کاندا ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رز و نزم ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سعوودییه به ده‌وری خۆی ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت زیاد ده‌کات.
کله‌یر وای بۆ ده‌چێت له دانانی پلانی دژه‌فڕین(No fly zone) دوای ده‌رپه‌ڕاندنی عیراق له کووه‌یت، ته‌نیا بۆ پاراستنی کووه‌یت و سعوودییه بووه، واته: بۆ پاراستنی نه‌وت بووه به ده‌رهێنان و پاککردنه‌وه‌ی لووله‌کانی گواستنه‌وه‌ی.
ڕووکردنه سعوودییه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه بۆ نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1933، که ده‌ستیکرد به گه‌ڕان به دوای نه‌وتدا له‌و گوتوبێژه‌ی که له سه‌ر نه‌وت له لایه‌ن کۆمپانیای (Standard Oil Company of California)/SOCAL له‌گه‌ڵ سعوودییه‌دا کرا. سعوودییه بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ ده‌ستبه‌رداری پشکنین و گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و ده‌رهێنانیدا له ناوچه‌ی ئهلحهساء، که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی سعوودییه‌وه بوو. به‌م جۆره SOCAL بووه تاکه کۆمپانیایه‌کی ئه‌مه‌ریکی که کۆنترۆڵی زۆربه‌ی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌کرد.
له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا” SOCAL له پاداشتی ئه‌وه‌دا به به‌های 35 هه‌زار پاوه‌ندی ستێرلینی زێڕی دا به شای ئه‌و کاته‌ی سعوودییه، که عه‌بدولعه‌زیز کوری سعوود بوو و که له ڕۆژاوا به ئیبن سعوود ناسراوه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا که له داهاتوویشدا قه‌رز به داموده‌سگای “شا”یه‌تی بدات. دوایی ده‌رکه‌وت، که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی سه‌ره‌وه زۆر که‌م بووه له‌چاو ئه‌وه‌ی ئهلحهساء، که ده‌رکه‌وت ئهلحهساء گه‌وره‌ترین کانی یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهانییه. هه‌روه‌ها SOCAL ڕازی بوو به بیناکردنه‌وه‌ی کێڵگه و بیره‌نه‌وته‌کان تاکو پێشکه‌وتر بێت”ل 31. به‌م شێوه‌یه SOCAL له ساڵی 1938 دا ده‌ستی به ده‌رهێنانی نه‌وت کرد و ساڵی دواتریش ده‌ستی به بازرگانی پێوه‌کردنی کرد تا وای لێهات له نێوان ساڵانی 1941-1945دا ئه‌م کۆمپانیایه له‌وێ 42.5 میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌رهێنا، که به ڕێژه‌ی سه‌دی که‌متره له 1%ی ئه‌و نه‌وته‌ی له بیره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رهێنراوه.
سه‌رۆک ڕۆزفێڵت له‌و بڕوایه‌دا بووه، که پارێزگاریکردن له نه‌وتی سعوودییه بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی به هه‌ر نرخێ بێت، کارێکی پێویسته، بۆیه له 16-2-1943دا وتی:”به‌رگریکردن له سعوودییه بناخه‌ی به‌رگریکردنه له ئه‌مه‌ریکا”. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م دوو سێ دێڕه‌ی خواره‌وه بکه‌یت تێده‌گه‌یت، که قسه‌که‌ی ڕۆزفێڵت چه‌ند بایه‌خی هه‌بووه. سعوودییه له ساڵی 1946دا 60 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا. ئه‌مه‌ریکایش له‌و کاته‌دا 1.8 ملیار به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا، به‌ڵام سعوودییه له ساڵی 1976دا گه‌یاندییه 3.1 ملیار به‌رمیل، واته: 52 جار پتر له ساڵی 1946. به‌م جۆره سعوودییه له ساڵی 1976دا بووه سێیه‌م وڵات له دوای ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له ده‌رهێنانی نه‌وتدا.
گه‌رچی له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا لێدوانی توندوتیژ و گرژبوونهوهیان له یه‌کدی هه‌بوو له سه‌ر ئێران و وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی، که‌چی سعوودییه له ساڵی 1946دا ڕێگه‌ی به ئه‌مه‌ریکا دا، که زه‌هران(ظهران) بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌وانی تێدا بێت. له ساڵی 1949دا جاریکی‌تر وتووێژ له نێوان ئه‌مه‌ریکا و سعوودییه‌دا ده‌ستپێکرده‌وه تاکو درێژه به‌و گرێبه‌سته بدرێت. وتووێژه‌که له 18-6-1951دا کۆتایی پێ هات. مه‌رجی سعوودییه ئه‌وه بوو، که ئه‌مه‌ریکا له‌شکره‌که‌ی نوێ بکاته‌وه. ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له هه‌موو ههنگاونانێکیاندا هه‌میشه پرسی نه‌وتیان له‌بیر بووه، که تا چه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له بره‌و یا له که‌مییدا ده‌بێ. بۆ نموونه له هێرشه سێ قۆڵییه‌که‌ی به‌ریتانیا و فرانسه و ئیسرائیل بۆ سه‌ر مسری ناسر، سه‌رۆک ئایزن هاوه‌ر، ئه‌گه‌رچی ڕقێکی زۆری له جه‌مال عه‌بدونناسر هه‌بوو، پشتگری نه‌کردن، بگره سه‌رزه‌نشتیشی کردن. هۆی پشتیوانینهکردنیشیان ئه‌وه بوو، که ئایزن هاوه‌ر له‌وه ده‌ترسا ئه‌و هێرشه گڕی ئاگری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب خۆشتر بکات و گڕهکهیش سعوودییه بگرێته‌وه.
له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوخۆیی یه‌مه‌ندا له ساڵانی 1962-1970، که سنووری سعوودییه که‌وته مه‌ترسییه‌وه کارگێڕی “که‌نه‌دی”ی سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مه‌ریکا، هێزی سه‌ربازی و فڕۆکه‌ی جه‌نگی نارده سعوودییه. ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامی درێغی نه‌کردووه له یارمه‌تیدانی سعوودییه و ئێران به دانی فڕۆکه‌ی فانتۆم و که‌ره‌سه‌کانی تری جه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی و نوێکردنه‌وه‌ی له‌شکره‌که‌یان له‌گه‌ڵ ناردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕاوێژکاری سه‌ربازی و ته‌کنیککار، که ئه‌م دوو وڵاته که‌میان هه‌بوو، بۆیه ئه‌مه‌ریکا هه‌زارانی بۆ هه‌ردوولایان نارد. ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ی، که له ساڵی 1977دا له سعوودییه کاریان ده‌کرد 6250 که‌س بوون و له ئیرانیش 4140 که‌س بوون. ئه‌مه ژماره‌ی خۆیانه نه‌ک ماڵ و منداڵیان. شای ئێرانیش له 1970کاندا 14 ملیار دۆلاری له له‌شکره‌که‌یدا، به یارمه‌تیدانی سوڵتان (قابووس)ی عه‌ده‌ن له سه‌رکوتکردنی بزووتنه‌وه مارکسی- لێنینییهکهی زهفاردا، سه‌رف کردووه. پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سعوودییه‌دا گه‌لێک گه‌رم و به‌هێز بوو و یارمه‌تییه‌کی زۆریشی ده‌دا، که‌چی له‌م دواییه‌دا ده‌رکه‌وت، که ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 1973دا بڕیاری دابوو، که ئه‌گه‌ر بڕینی نه‌وت درێژه بکێشێت ئه‌وا ئه‌م بیره نه‌وته‌کانی سعوودییه داگیر ده‌کات.
لیره‌دا ده‌کرێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که له سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ئه‌مه‌ریکا دووجار که‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، یا به لایه‌نی که‌مه‌وه دڵهتهپێی پێ که‌وتووه: یه‌که‌میان، که سه‌فاره‌ته‌که‌یان له ئێران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دووه‌میشیان، داگیرکردنی ئه‌فغانستان بوو له لایه‌ن ڕووسیاوه.
ئه‌و کاته‌ی شا ڕووخا، سه‌رۆک ڕێگن چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه، که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ن به‌رگری له سعوودییه بکه‌ن نه‌وه‌کا خومه‌ینییه‌کان ئه‌وێش به ده‌ردی ئێران به‌رن. ڕێگن له رۆژی 1-10-1981دا به ڕۆژنامه‌وان و ڕاپۆرته‌کانی گوت:”ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز ڕێگه نادات و شتی وا ڕووبدات به‌به‌رچاوی ئێمه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر سعوودییه‌دا بگیری و نه‌وته‌که‌ی بگیرێته‌وه”. که عیراقیش کووه‌یتی داگیرکرد، دیک چێنی، که له ساڵی 1990دا وه‌زیری به‌رگری بوو، پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد، که: “سه‌ددام حوسه‌ین له پایه‌یه‌کدا ده‌بێت، سیاسه‌تی وزه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌ده‌سته‌وه بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌و پایه و پله‌یه‌ی پێ ده‌دات، که ئابووریمان بخنکێنێت”ل50. ئه‌مه بوو به ڕاستیییه‌ک و وه‌ک داکۆکییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له سعوودییه هه‌ر ئه‌مه‌یش وای لێ کرد به په‌رۆش و بێ چاوهڕوێکردن، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له‌شکرێکی زۆر بگه‌یه‌نێته سعوودییه و سه‌ربازگه‌ی تازه دروست بکات. دوای بهرانبهرگرتنی له له‌شکری عیراق ئه‌وجا کارگێڕی ئه‌مه‌ریکا شێوه‌ی قسه‌کانی گۆڕی و بیانووی تازه‌ی وه‌ک، ڕزگارکردنی کووه‌یت و وێرانکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ و گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر عیراق به‌هێزتر بکات، په‌یدا بوون.
هه‌ر له‌و کاته‌یشدا وتووێژ له سه‌ر مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنی که‌ره‌سه‌ی چه‌که‌مه‌نی سه‌ربازی ده‌کرا. له نێوان ساڵانی 1991-1999دا، پێنتاگۆن بایی 40 ملیار دۆلار چه‌که‌مه‌نی جیاجیای به سعوودییه فرۆشتووه. ئه‌م ژماره‌یه چوار جار له‌وه‌ی که به مسر و تایوان به هه‌ردووکیانه‌وه و له‌یه‌ک کاتدا فرۆشراوه، زیاتره.
له به‌شێکی تری کتێبه‌که‌یدا، کله‌یر باس له‌وه ده‌کات که سه‌رۆک بووش هه‌ر به هاتنی بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ستی به مه‌ترسی پاشکۆییبوونی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی بیانی خاوه‌ن نه‌وت کردووه و زانیویه‌تی که ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا له ژێر ڕه‌حمه‌تی وڵاتان و حوکوومه‌تانی خاوه‌ن نه‌وتدایه، بۆیه بووش له ئازاری 2001دا ددانی به‌وه‌دا نا، که “ده‌وڵه‌ت به قۆناخی قه‌یرانی وزه‌دا ده‌ڕوا”، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که ده‌وڵه‌ت گیروگرفتی نه‌وتی هه‌بوو و بۆ چاره‌سه‌رکردنیشی ده‌بووایه بیر له سه‌رچاوه‌ی تر بکاته‌وه.
ده‌سته‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی وزه‌ی نیشتمانی(National Energy Policy Development Group-NEPDG) ئه‌ویش بۆ یه‌که‌م جار بڵاوی کرده‌وه که”ئه‌مه‌ریکا له ئێستاوه بۆ 20 ساڵی داهاتوو له 3 به‌رمیل نه‌وت ده‌بێ نزیکه‌ی 2 به‌رمیلی له ده‌ره‌وه بهێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌کاته زیادکردنی حاڵه‌تی پشتبه‌ستن به ده‌سه‌ڵاتگه‌لێکی بیانی که هه‌رگیز دڵیان به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ناسووتێت” ل 57. بووشیش به ده‌وری خۆی ئه‌وه‌ی وه‌بیر هاووڵاتان هێنایه‌وه که”چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌وت له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ناکرێت و لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی وزه کات ده‌خایه‌نێت، چونکه بیرکردنه‌وه و پلانی ده‌وێت”. هه‌ر له‌و کاته‌یشدا تێکڕای پلانه‌که‌ی نارد بۆ NEPDG که دیک چێنی سه‌رۆکی بوو. سپێنسه‌ر ئه‌براهامیش که وه‌زیری وزه بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ناودارێکی تر، که له کۆشکی سپی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، ئه‌ندامی چالاکی ئه‌م لێژنه‌یه بوون، داوای لێ کردن، که کاره‌کانیان سه‌باره‌ت به‌مه هه‌تا مانگی ئایاری 2001 ده‌بێ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام که‌سانی ناو ئه‌م لیژنه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاندا هه‌بوو و هه‌ندێکیشیان له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیانه‌وه پاره‌یان بۆ برابووه‌وه و زۆریش تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵیاندا، بۆیه کاری ئه‌م لێژنه‌یه، که گه‌ڕان بوو به شوێن سه‌رچاوه‌ی تردا که جێی نه‌وت بگرێته‌وه، ئه‌رکیشیان ئه‌وه بوو که کارێکی جیددی بۆ بکه‌ن به هه‌ڵسه‌نگاندنی پاره‌ی تێچوونی و ماوه‌که‌ی که ده‌یخایه‌نێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه کارێکی گرنگیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ئه‌نجام نه‌گه‌یاند.
له لایه‌کی تریشه‌وه له لایه‌ن پیاوماقووڵان و خه‌ڵکانی کۆمپانیاکانه‌وه گوشارێکی زۆر له سه‌ر بووش کرا به لۆبی(Lobby) کردن و قسه‌له‌سه‌رکردنی، ئه‌مه‌ش وای کرد، که ورده‌ورده سه‌رۆک بووشیش له‌م پلانه پشتی سارد ببێته‌وه. کله‌یر، له لاپه‌ڕه 61 ی کتێبه‌که‌یدا زۆر جوان باس له‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌کات و ده‌ڵێ”له کۆتاییدا گومانی تێدا نه‌مایه‌وه، که کێننێت له‌ی(Kenneth Lay) ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌می کۆمپانیای ئێنرۆن(Enron) به یارمه‌تی دۆست و هاوه‌ڵانی تر له کۆمپانیاکانی تری نه‌وت و پیشه‌سازی نه‌وت و گازدا، کاری کرده سه‌ر بووش. هه‌ر گۆڕانێکی گرنگ له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به وزه بێگۆمان کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره ده‌کاته سه‌ر داهاتووی پێشکه‌وتن و قازانجی ئه‌م کۆمپانیایه، بۆیه سروشتیی بوو، که به توندی و به به‌رده‌وامیی لۆبی بکه‌ن دژی ئه‌م پرۆژه‌یه. بووشیش وه‌ک پێشینه‌که‌ی له کۆشکی سپییدا سه‌ره‌نجام له‌وه حاڵی بوو که نه‌وت چ ڕۆڵێکی گرنگ له تاودانی ئابووری ئه‌مه‌ریکادا ده‌بینێت. هه‌ر ئه‌مه‌یش زۆر سه‌ختی ده‌کات له ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێکدا که ڕۆڵی نه‌وت بخاته لاوه یا ته‌نانه‌ت که‌میشی بکاته‌وه. بووش ئه‌وه‌ش تێگه‌یشت که گۆڕینی نه‌وت به سه‌رچاوه‌کانی تر بۆ دابینکردنی وزه گۆڕانێکی گه‌وره له شێوازی ژیانی گشتی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکادا، دروست ده‌کات، که ئه‌وه‌ش به ده‌وری خۆی گرانه پێیان قه‌بووڵ بکرێت. ئه‌مه‌ش وای له بووش کرد که خۆی له سیاسه‌تێکی ترسناک بپارێزێت و به‌م شێوه‌یه ڕێڕۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد”.
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌وت له ئه‌مه‌ریکادا ئاسان نییه. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ساڵ به ساڵ ژماره‌ی دانیشتووانی له زیادبووندا بێت و که له داهاتوودا ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌کانیان یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتووانه‌که‌یدا و ده‌رهێنانی نه‌وتیش له که‌مبوونه‌وه‌دا بێت، به‌ڵام پێداویستی و داواکاری نه‌وت له زیادبووندا بێت، که‌واته ئه‌م که‌لێنی پێداویستییه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به تایبه‌ت له کاتێکیشدا که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ئاماده نین ڕێڕۆی ژیانیان بگۆڕن؟ کله‌یر ئه‌م کێشه‌یه‌ی له لاپه‌ڕه 62ی کتێبه‌که‌یدا به ئاماری فه‌رمی نیشان ده‌دا و ده‌ڵێ” ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریکا له که‌مبوونه‌وه‌دایه. له نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2020 به ڕێژه‌ی 18% داده‌به‌زێ، واته: له ڕۆژێکدا له 8.5 میلیۆن به‌رمیله‌وه داده‌به‌زێت بۆ 7 میلیۆن به‌رمیل ، ئه‌مه له کاتێکدا به کارهێنانی نه‌وت به ڕێژه‌ی 31% واته له 19.5 میلیۆن به‌رمیله‌وه سه‌رده‌که‌وێت بۆ 25.5 به‌رمیل له ڕۆژێکدا. ئه‌مه‌ش یانی هێنانی نه‌وت، که جیاوازی نێوانی نه‌وتی هاورده و نه‌وتی خۆیی ده‌چێته سه‌ره‌وه بۆ نزیکه‌ی 68% واته: له 11 میلیۆن به‌رمیله‌وه بۆ 18.5 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژێکدا، که ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به به‌کارهێنانی ئێستای چین و هیند به هه‌ردووکیانه‌وه”.
له ساڵی 2002 دا جه‌نراڵ تۆمی فرانک جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که 68%ی یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهان له ناوچه‌ی که‌نداودایه و 43%ی نه‌وتی هاورده‌ی جیهانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا به ته‌نگه‌ی هورمزدا تێده‌په‌ڕێت، ل71. ئه‌مه‌ش زه‌مانه‌تی نییه به هۆی بارودۆخی ناوچه‌که‌وه به تایبه‌ت ئێران و عیراق که ته‌نگه‌ی هورمزیش له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌واندایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاساییش نییه گه‌ر بڕیار بێت نه‌وت زیاتر له‌وێوه بهێنرێت، ده‌بێ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زیاد بکرێ تاکو بتوانرێ گه‌یشتنی ئه‌و نه‌وته ده‌سته‌به‌ر بکرێت. له کاتێکدا که ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که پڕه له کێشه و گرفت، ڕه‌نگه به‌دیلێکی تر هه‌بێ بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م باره لاره‌سه‌نگه زیادکردنی هێنانی نه‌وت بێت له ئه‌مه‌ریکای لاتینه‌وه به تایبه‌ت مه‌کسیکۆ و ڤه‌نزوێلا و کۆڵۆمبیا. ئه‌مه له ڕاپۆرته‌که‌ی NEG دا باسکراوه، هه‌روه‌ها ناوی ڕووسیا و وڵاتانی سه‌ر زه‌ریای قه‌زوینیش هێنراوه به تایبه‌ت هێنانی نه‌وت له باکۆوه به ڕێی تبلیس و جه‌یهان (Ceyhan)ی تورکی که ئه‌م لوولانهیش به BTC واته: هێڵی باکۆ – تبلیس – جه‌یهان(Baku-Tiblis-Ceyhan) ناوی ده‌رکردووه.
به ڕای کله‌یر سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی بۆ وه‌ڵامی پاشکۆییبوونی بۆ نه‌وتی بیانی، پشتبه‌ستنه به هیزی له‌شکری”وا ده‌رده‌که‌وێ که کارگێڕی ئه‌مه‌ریکی له هه‌ر سێ سیاسه‌ته‌که‌ی ده‌ره‌وه‌یدا له بایه‌خدا به ئاشتی و ئاساییشیان وه‌کو:
1. زیادکردنی توانستی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ر نه‌وتی وڵاتانی تردا.
- به‌هێزکردن و گه‌وره‌کردن و زیادکردنی پرۆژه‌ی کارا.
- پیداگرتن و چڕبوونه‌وه له سه‌ر کرده‌ی دژه‌تیرۆر.
له ته‌نیا یه‌ک ستراتیژی یه‌کگرتوودا که ئه‌مه‌ش پارێزگاریکردنه له هاورده‌ی نه‌وتی بیانی که به ئاسایی به جه‌نگی دژه‌تیرۆر ناوزه‌د کراوه و پێناسه‌کراوه”ل72-73.
کله‌یر پاش که‌ینوبه‌ینێکی زۆر له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت به گشتی و ڕێژه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌ک له جیهاندا و له‌وه‌ش ئه‌و به‌شه که له لایه‌ن وڵاتانی نهوتدارهوه له ئێستادا ده‌رده‌هێنرێ، هه‌ر له ساڵی 2002 ه‌وه تا ساڵی 2025، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێژه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌رهینانی نه‌وت له جیهاندا، ئه‌م زانیارییانه‌ی له لاپه‌ڕه 76 دا خستووه‌ته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه.
خشته‌که‌ی ژمارە5 ، لاپەڕە 76
نەوتی یەدەك و بەرهەمهێنراو لە کەنداوی فارسی و له ناوچەکانی تردا لە 2002 – 2005
نه‌وتی یه‌ده‌کی | نەوتی بهرههمهئینراو | |||||
وڵاتان و ناوچه‌کان |
له کۆتای 2002دا به ملیار به‌رمیل
|
به ڕێژەی سەدی له به‌رامبه‌ر سه‌ر جه‌می نەوتی جیهانی | راستینەی به‌رهه‌مهێنانی له 2002دا به ملیۆن به‌رمیل | بە ڕێژەی سەدی له به‌رامبه‌ر نه‌وتی جیهانیدا | خه‌ملاندی نەوتی دەرهێنراو
له 2025 دا به ملیۆن به‌رمیل |
به ڕێژەی سەدی له سه‌رجه‌می نه‌وتی جیهانی |
ئیران |
89.7 |
8.6 |
3.37 |
4.6 |
4.9 |
3.9 |
عیراق |
112.5 |
10.7 |
2.03 |
2.7 |
5.2
|
4.2 |
کوێت | 96.5
|
9.2 |
1.87 |
2.5 |
5.1 |
4.1 |
عومان | 5.5 | 0.5 | 0.90 | 1.2 | نازانرئ | نازانرئ |
قه‌ته‌ر | 15.2
|
1.5
|
0.76
|
1.0
|
0.8
|
0.6
|
سعوودیه | 261.8 | 25.0 | 8.68 | 11.7 | 23.8 | 19.1 |
ولاته میرنشیینه عه‌ره‌بیه‌کان |
97.8 |
9.3 |
2.27 |
3.1 |
5.4 |
4.3 |
سه‌رجه‌می نەوتی که‌نداوی فارسی |
679.0 |
64.8 |
19.88 |
26.9 |
45.2 |
36.3 |
ئه‌مه‌ریکا | 30.4 | 2.9 | 7.70 | 10.4 | 9.4 | 7.6 |
که‌نه‌دا و مه‌کسیکۆ | 19.5 | 1.9 | 6.44 | 8.7 | 8.9 | 7.1 |
ولایانی ده‌ریای سه‌رو | 16.3 | 1.6 | 6.16 | 8.3 | 4.5 | 3.6 |
ولاتانی سه‌ر به روسیای کۆن |
77.1 |
7.4 |
9.35 |
12.6 |
15.9 |
12.8 |
ئه‌فه‌ریکا | 77.4 | 7.4 | 7.94 | 10.7 | 16.2 | 13.0 |
ئاسیا | 38.7 | 3.7 | 7.99 | 10.8 | 7.5 | 6.0 |
ئه‌مه‌ریکای ناوەراست و خواروو |
98.6
|
9.4 |
6.65 |
9.0 |
12.3 |
9.9 |
به‌شه‌کانی تری جیهان | 10.7 | 1.0 | 1.83 | 2.5 | 4.6 | 3.7
|
سه‌رجه‌می نەوتی یهانی | 1047.7 | 100.0 | 73.94 | 100.0 | 113.5 | 100.0 |
کله‌یر له‌و خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه نێشان ده‌دات که”به پێی ڕاپۆرته‌کانی کارگێڕی وزه سه‌رجه‌می به‌کارهینانی نه‌وت له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا به‌و وڵاتانه‌یشه‌وه که نه‌وت به‌رهه‌م ناهێنن وه‌ک تورکیا، له ساڵی 2025 دا ده‌گاته 8.9 میلیۆن به‌رمیل له ڕۆژیکدا. ئه‌مه‌ش یانی 39 میلیۆن به‌رمیل ده‌مینێته‌وه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه، که به بێ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری هاورده‌ی نه‌وت تینوو ده‌بن بۆ نه‌وت”ل77. هه‌ر بۆیه‌ش ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌سته‌ی وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند که”نه‌وتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌وری سه‌ره‌کی له ده‌سته‌به‌رکردنی نه‌وتی جیهانیدا ده‌بینێ” ل 78.
به‌لام ئه‌گه‌ر دابینکردنی ئه‌مه‌ش کارێکی کرده بێت له ڕێگه‌ی ده‌سته‌به‌رکردن و پاراستنی لووله نه‌وته‌کان و ئاساییشی ناوچه‌که‌دا، هێشتا گیروگرفتێکی تر ده‌مێنێت له ده‌رهێنانی نه‌وتی وڵاتانی که‌نداودا، که ئه‌ویش سه‌رفکردنی 523 ملیار دۆلاره له نێوان ساڵانی 2001 و 2030 دا بۆ نوێکردنه‌وه‌ی داموده‌سگای ته‌کنۆلۆژی تا بتوانرێت ده‌رهێنانی نه‌وت داخوازی و داواکاری نه‌وت به‌جێ بهێنێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌ک سعوودییه بتوانێت ڕێژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆزانه له 11.4 میلیۆن به‌رمیله‌وه بگه‌یه‌نێته 23.1 میلیۆن به‌رمیل له ساڵی 2020 دا. خۆ عیراقیش به هه‌مان شێوه پێویستی به‌وه هه‌یه که 7 ملیار دۆلاری تێدا سه‌رف بکریت تاکو ته‌نیا ڕاده‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی بگاته‌وه ڕاده‌ی ساڵی 1990، که ڕۆژانه 3.5 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بره بگه‌یه‌نێته 5.5 میلیۆن به‌رمیل پێویستی به‌وه هه‌یه، که 20 ملیار دۆلاری تیدا سه‌رف بکرێت. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت که عیراق له ساڵی 1979دا 3.7 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا، به‌ڵام له ساڵی 2001دا دابه‌زی بۆ 2.5 میلیۆن به‌رمیل، هه‌روه‌ها ئێرانیش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له 6 میلیۆن به‌رمیله‌وه دابه‌زی بۆ 3.7 میلیۆن به‌رمیل.
سه‌رجه‌می باسه‌که‌ی کله‌یر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی بۆ تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
- زۆربه‌ی زۆری به‌یه‌کدادانه‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو له سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌کان بووه له‌مانه‌ش به تایبه‌تی نه‌وت.
- نه‌وت به گشتی و به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌شدا که ئاساییشیان تێدا نییه.
- پێداویستی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تر به نه‌وت و که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتیش له به‌رانبه‌ر زیادبوونی داخوازی و داواکاری له سه‌ری.
- ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاست بن ئه‌وا به‌یه‌کدادانی خوێناوی سه‌ره‌نجامێکی حه‌تمییه، واته: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بیه‌وێت نه‌وتی ده‌ستکه‌وێت ئه‌وه ده‌بێ خوێنی بۆ برێژێ، که‌واته دڵۆپێ نه‌وت له دڵۆپێ خوێنی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی به‌نرختره.
- خۆ ئه‌گه‌ر خاڵی چواره‌میش ڕاست بێت ئه‌وه یا ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تر بدۆزێته‌وه بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی گیروگرفتی نه‌وت یا ده‌بێ درێژه به سیاسه‌تی سه‌ده‌ی ڕابوردووی بدات و سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه به هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و کوشتن و بڕینی خه‌ڵکانی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت یا هه‌رکه‌سێکی تر که مه‌ترسی له سه‌ر نه‌وت زیاد بکات، واته: مه‌ترسی له سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا دروست بکات، چونکه سپێنسه‌ر ئه‌بره‌هام له ساڵی 2002 دا وتی”ده‌سته‌به‌رکردن و دابینکردنی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی یانی دابینکردنی وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی”.
ئه‌مه کرۆکی باسه‌که‌ی کلهیره و هێدی هێدی بۆ مه‌سه‌له‌کان ده‌چێت و توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستییانه‌یان له سه‌ر ده‌کات و به ڕیزی چارهسهرهکانیشدا شۆڕده‌بیته‌وه، بۆیه ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر شاده‌ماری له‌شی ئه‌مه‌ریکییه‌کان له بری خوێن نه‌وتی گه‌ره‌کبێت، نه‌وت ده‌بێ به نرخێکی هه‌رزانی وا بێت که توانای کڕینیان به سه‌ریدا بشکێت. له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م نه‌وته‌ش به زۆری له وڵاتانی که‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێت که ئه‌مه‌یش ئاشتی تێدا به‌رقه‌رار نه‌بێت، که‌واته چاره‌سه‌رێکی تر، ڕووکردنه شوێنه‌کانی تره بۆ دابینکردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، وه‌ک مه‌کسیکۆ و ڤه‌نزوێلا و نایجیریا و ئه‌نگۆلا و کۆڵۆمبیا و ڕووسیا و ئازه‌ربایجان و کازاخستان، که کله‌یر ئه‌مانه به گرووپی 8 ناو ده‌بات.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌وه نیشان ده‌دات که به هه‌موو ئه‌م وڵاتانه(گرووپی 8) 197.6 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کیان هه‌یه، که ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی 18.9% نه‌وتی یه‌ده‌کی جیهانه، که له به‌رانبه‌ر وڵاتانی که‌نداودا که 697 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌کیان هه‌یه،ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی سه‌دییش 64.8% زۆر که‌مه.
خشته‌ی 6 ل 117
نەوتی یەدەك و بەرهەمهێنراو و بڕی نێردراوی سەلمێندراو بەدەر لە نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری کەنداوی فارسی لە کۆتایی لە 2200دا
ولاتانی بهرههمهێینهر | یه‌ده‌کی سه‌لمێنراو به ملیار به‌رمیل | یەدەکی سه‌لمێنراو به‌ڕێژەی سه‌رجه‌می نه‌وتی جیهان | به‌رهه‌مهێنراو بە ملێون به‌رمیل | به‌رهه‌مهێنراو به ڕێژەی سه‌رجه‌می نه‌وتی جیهان | به‌کارهێنانی ناوخۆیی به ملێون به‌رمیل | ئامادە بۆ ناردنە ده‌ره‌وه به ملێون به‌رمیل
|
مه‌کسیکۆ | 12.6 | 1.2 | 3.59 | 5.0 | 1.79 | 1.80 |
ڤەنزوێلا | 77.8 | 7.4 | 2.94 | 4.3 | 0.50 | 2.44 |
کۆلۆمبیا | 1.8 | 0.2 | 0.60 | 0.8 | 0.22 | 0.38 |
ڕوسیا | 60.0 | 5.7 | 7.70 | 10.7 | 2.47 | 5.23 |
ئازه‌ربایجان | 7.0 | 0.7 | 0.31 | 0.4 | 0.07 | 0.24 |
کازاخستان | 9.0 | 0.9 | 0.99 | 1.3 | 0.13 | 0.86 |
نایجیریا | 24.0 | 2.3 | 2.01 | 2.8 | 0.29 | 1.72 |
ئەنگۆلا | 5.4 | 0.5 | 0.91 | 1.3 | 0.03 | 0.88 |
سهرجهمینهوتی ده‌رهێنراو بێ له ولاتانی که‌نداو |
197.6 |
18.9 |
19.05 |
26.6 |
5.50 |
13.55 |
سه‌رجه‌می ده‌رهێنانی نه‌وت له لایه‌ن ولاتانی که‌نداوه‌وه | 679.0 | 64.8 | 19.9 | 26.9 | 2.98 | 19.92 |
ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2002دا لێژنه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌و کاته‌دا، سپێنسه‌ر ئه‌بره‌هام، سه‌ردانێکی ئه‌م وڵاتانه‌ی به ڕووسیاشه‌وه کرد. له‌و سه‌ردانه‌دا لێژنه‌که ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت، که ڕه‌نگه ئه‌م وڵاتانه‌ش نه‌توانن ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، چونکه ئه‌مانیش یه‌ک کۆمه‌ڵه گیروگرفتیان هه‌یه و ئاساییش له‌وێدا له‌و ئاسته‌دا نییه، که ناردنی ئه‌و نه‌وته ده‌سته‌به‌ر بکات. بۆ نموونه له مه‌کسیکۆ زۆربه‌ی بیره نه‌وته‌کان به سروشتی که‌متریان تێدایه و هه‌ندێکیشیان له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا وشک بوون. له ڤه‌نزوێلا هه‌ندێ له بیره‌کان زیاتر له سه‌ده‌یه‌که نه‌وتیان لێ ده‌رده‌هێنرێن. ڕووسیاش، که له ساڵی 1988 دا ڕۆژانه 12.5 میلیۆن به‌رمیلی ده‌رده‌هێنا، له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیێت ئه‌و ڕێژه‌یه دابه‌زی بۆ 6 میلیۆن به‌رمیل.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌دا پاره‌یه‌کی زۆر بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات. له مه‌کسیکۆ ساڵانه 1 ملیار دۆلار بۆ ئه‌و بواره ده‌ڕوات. له نایجیریا ساڵانه 4 ملیار بۆ “تاوان” و گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات، که زۆربه‌ی پاره‌که له حیسابی بانکیی که‌سانی وه‌ک سه‌رکرده له‌شکرییه‌کان و خاوه‌نکاره‌کاندایه. هه‌روه‌ها له ئه‌نگۆلاش به ڕاده‌ی یه‌ک ملیار بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌ڕوات. له ڤه‌نزوێلا گه‌نده‌ڵی به‌و خه‌ستییه نییه، به‌ڵام پاره‌یه‌کی زۆر بۆ نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی ده‌ڕوا. بۆ نموونه له ساڵی 2002دا، که مانگرتنی گشتی بوو به هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیاکانی نه‌وت و داموده‌سگا تایبه‌تییه‌کانی میدیا، به پێی کۆمپانیای نه‌وتی بریتانی BP ، ڕاده‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له 3.5 میلیۆن به‌رمیله‌وه له ڕۆژێکدا له ساڵی 1998 دا دابه‌زیوه بۆ 2.9 میلیۆن له ساڵی 2003دا. که ده‌کاته 17%. خۆ له کازاخستانیش، که نوور سوڵتان فه‌رمانڕه‌وای بوو، کێشه‌یه‌ک ده‌یدایه ده‌ست ئه‌وی تر.
له لایه‌کی تریشه‌وه 5 له‌م گرووپی هه‌شته: ئه‌نگۆلا، ئازه‌ربایجان، کۆڵۆمبیا، نایجیریا و ڕووسیا، یا به جه‌نگی نێوخۆدا تێپه‌ڕیون یا له سه‌ر ڕێیانه یا گیروگرفتی که‌مینه نهتهوهیهییهکانیان تێدا بووه یا له ڕووداندایه. له سیانه‌که‌ی تریشیاندا: کازاخستان، مه‌کسیکۆ و ڤه‌نزوێلا، مانگرتن و به‌یه‌کدادانی توندوتیژ یا شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ئاژاوه‌ی سیاسی‌یان تێدا هه‌ن. دیاره هه‌بوونی ئاژاوه و به‌یه‌کدادان کارێکی ڕێککه‌وت و خوازراو نه‌بووه له لایه‌ن خهڵکهکانیانهوه به‌ڵکو ده‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌رچاوه سروشتییه نایابانه‌ن که بوونه‌ته هۆی به‌دبه‌ختییان.
کله‌یر، زۆر به جوانی نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه نایابه‌کانی دیکه‌ی یا به گشتی ئابووری گرێداوه‌ته‌وه به جه‌نگی گه‌وره و درێژخایه‌ن هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان له لایه‌ن میدیای جیهانییه‌وه به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاواوه به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییان به‌به‌ردا کراوه. بۆ نموونه که مه‌سه‌له‌ی چێچنیا به مه‌سه‌له‌ی تێکه‌ڵه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م دراوه، به‌ڵام شوێنگه‌ی سیاسی و جوگرافی گرۆزنی(Grozny) سه‌ره‌کییه بۆ پاڵاوتنی نه‌وتی خاو و خاڵێکی گرنگیشه بۆ لووله‌کانی نه‌وت و گاز، که ئه‌م وزه‌یه به زه‌ریای قه‌زویندا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، که‌واته چۆن ڕێگه ده‌درێ به چێچنیا، که ببێته بنکه‌یه‌ک، که له‌وێوه کاری تێکده‌رانه بکرێ یا نه‌خشه له دژی لووله‌کان داڕێژرێت.
بێگومان سه‌رده‌می پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیێت ئه‌م گیروگرفته له گۆڕێ‌دا نه‌بووه، چونکه سه‌رجه‌می نه‌وتی قه‌زوین له نێوان ڕووسیا و ئێران‌دا دابه‌ش بووبوو، به‌ڵام دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیێت له ساڵی 1990دا، ئازه‌ربایجان و کازاخستان و تورکمه‌نستانیش به‌شی خۆیان ویست. به‌ڕای کله‌یر، هیچ کام له‌م وڵاتانه، که ئه‌مه‌ریکا له ده‌رهێنان و ناردنی نه‌وتدا، هیوای پێ به‌ستوون، ناتوانرێ گه‌ره‌نتی ئاشتی و سه‌قامگیری بدرێت. ڕه‌نگه به‌یه‌کدادانه‌کان له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکی تر، ئه‌هوه‌نتر یا که‌متر و بچووکتر ده‌رکه‌ون، به‌ڵام له مه‌ودایه‌کی دوورودرێژدا زه‌قتر و تیژتر ده‌بنه‌وه تا ده‌گه‌نه ڕاده‌ی ته‌قینه‌وه بۆیه به‌ڕای ئه‌و نه‌وت و تێپه‌ڕینی له که‌نداوی عه‌ربی یا فارسییه‌وه و له‌و لوولانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری جیهان، سه‌لامه‌تی تێدا نییه.
ئه‌مه‌ریکا، سه‌باره‌ت به نه‌وت، له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌ر زه‌ریای قه‌زویندا، له په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ‌دا بوو، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بیڵ کلنتن. کلنتن به ئاشکرا باسی له داخوازی نه‌وت و په‌یوه‌ندی نزیکی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌کرد، بۆیه له ئابی 1997دا له کۆشکی سپی، له بینینی سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان، حه‌یده‌ر عه‌لیێڤدا وتی:”له جیهانێکدا که داخوازی نه‌وت له زیادیدا بێت، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه نا‌توانیت له وه‌ده‌ستهێنانی نه‌وتدا پشت به یه‌ک ناوچه ببه‌ستێت”، له سه‌ر ئه‌مه ڕۆیشت و وتی:”نه‌خشه‌ی ئێمه بۆ گه‌شه‌کردن و یارمه‌تیدانی ئازه‌ربایجان، یارمه‌تیدانێتی له ده‌رهینانی ئه‌و نه‌وته یهدهکهیدا، به‌مه نه‌ک هه‌ر یارمه‌تی ئازه‌ربایجان ده‌ده‌ین له نهشونماکردنیدا، به‌ڵکو یارمه‌تی خۆیشمان ده‌دده‌ین له پهلوپۆکوتاندا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی وزه، بۆ به‌هێزکردنی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییمان(ل133). هه‌رچه‌نده کلنتن له دواییدا دیژکهمی له‌م قسه‌یه کرد له‌به‌رده‌م نوور سوڵتانی سه‌رۆکی کازاخستاندا و سهپهرموراتی نیازۆڤی، سه‌رۆکی تورکمانستان. کلنتن له‌و لاشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ تالیباندا تا ساڵی 2001 واته تا ده‌وروته‌سلیمی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی کرد به بووش، له وتووێژدا بوو.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه که جۆرج بووشیش هاته سه‌ر کار، گرنگیی پێدرا و بگره له هه‌ندێ ڕوویشه‌وه چووه پێشه‌وه. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ جۆرجیادا. ئه‌وه بوو له ساڵی 2003دا ئه‌مه‌ریکا 64 میلیۆن دۆلاری دا به جۆرجیا و 150 که‌سی پسپۆری بواری له‌شکریشی نارد تاکو مه‌شق به هه‌ندێک له سه‌ربازانی جۆرجیا بکه‌ن. له ساڵی 2003دا ئه‌م کرده‌یه‌یان درێژکرده‌وه به سه‌رفکردنی 11 میلیۆن دۆلاری تر تاکو 400 که‌س مه‌شق پێ بکرێن، ئه‌مانه‌ش ناوی”به‌تالیۆنی پاراستنی لووله نه‌وته‌کان”یان لێ نرا، که ئه‌مه‌ش له سه‌ر بڕیاری شهفهردنازه بوو، تاکو ببێته پاسه‌وانی لووله‌کانی BTC ، له سنووری جۆرجیادا(باکۆ-تبلیس-جه‌یهان). کاتێکیش که شهفهردنازه له ده‌سه‌ڵات لابرا، بووش به‌په‌له که‌وته ئه‌وه که جێگره‌که‌ی لایه‌نگری خۆیان و ڕۆژاوا بێت. ڕامس فیڵدیش له‌و کاته‌دا له تبلیس له‌گه‌ڵ Nino Burd Zhonodze که به شێوه‌یه‌کی کاتیی سه‌رۆککۆمار بوو، کۆبووه‌وه و گوتی:”له پشتگریکردن و یارمه‌تیدانی جۆرجیا له بنیاتنانی ئاشتی و ئاساییش و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کگرتووییدا، دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه”ل138.
به سه‌رنجدانی ئه‌وه‌ی پێشتر نووسراوه به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌مه‌ریکا جگه له‌وه‌ی که ده‌بێ نه‌وت به خوێن بکڕێت، دیسانه‌وه ده‌بێ بودجه‌یه‌کی گه‌لێ گه‌وره بۆ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش ته‌رخان بکات. ته‌نیا یه‌ک نموونه‌ی بچووکی وه‌ک ڕاگرتن و به‌رده‌وامبوونی له‌شکره‌که‌ی له عیراق و که‌نداو و وڵاتانی سه‌ر زه‌ریای قه‌زوین و کۆڵۆمبیا ساڵانه زیاتر له 150 ملیار دۆلاری تێده‌چێت. بۆیه کله‌یر ڕای وایه که ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ چاره‌یه‌کی تر بدۆزێته‌وه بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نه‌وت بۆیه به‌شی کۆتایی کتێبه‌که‌ی له ژێر ناونیشانی له پاشکۆییه‌وه بۆ ئۆتۆنۆمی و تێکه‌ڵاوی و گونجاندن و سه‌روه‌ری(From Dependency to Autonomy and Integrity)بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه ته‌رخان کردووه.
ئۆتۆنۆمی: به‌لای کلهیرهوه ده‌کاته پشتبه‌خۆبه‌ستن، سه‌ربه‌ستی و ئازادی له‌و کاروبارانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه که ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرتنی نه‌وت یه‌کسه‌ر ڕاگرێت به‌ڵکو پێویستی به‌وه هه‌یه که ده‌بێ ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت که ئیدی هیج مه‌رجێک جا له شێوه‌ی دیپلۆماسییدا یا پابه‌ندبوون به پاراستنی ئاساییشی ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن نه‌وته‌وه بێت، قه‌بووڵ نه‌کات.
Integrity : مه‌به‌ستی کله‌یر له‌مه، هه‌یبه‌ت و شه‌هامه‌ت و که‌سایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه، که ده‌بێ خاوه‌نی پرنسیپه‌کانی خۆی بیت تا بتوانێت سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی وزه، که له‌گه‌ڵ شته بنه‌ڕه‌تی و به‌هاداره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بێته‌وه و له مه‌ودایه‌کی دووردا له به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ڕه‌نگ بداته‌وه، بڕیاری خۆی بدات. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریکا پێویستی به‌وه هه‌یه که هه‌موو پابه‌ندبوونێک که له پێناوی نه‌وتدا به‌ستراوه و که چاوپۆشیکردنه له مافی مرۆڤ و به‌رگریکردنه لێی، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌نده به‌و بڕیاره گرنگانه‌ی سه‌باره‌ت به ستراتیژییه‌تی وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌درێن و به وتووێژه‌کان و ناوه‌ڕۆکه‌کانیانه‌وه که ده‌بێ ئاشکرا بن و بزانرێت ئایا له به‌رژه‌وه‌ندی ئهمهرهیکادان یا نه، نه‌ک وه‌ک ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که له لایه‌ن بووش و چێنییهوه نه‌خشه‌ی بۆ کێشرا. هه‌روه‌هاIntegrity یانی ڕێزگرتن له ژینگه و ئه‌وه‌ی که وه‌چه‌ی ئێستا و داهاتوو پێویستییان پێیه‌تی.
دواتر کله‌یر ده‌ڵێ:”بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌وانه پێویستمان به‌وه هه‌یه که پێداگرین له سه‌ر سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ:
- ته‌لاق دان یا جیاکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی کڕینی وزه‌مان له پابه‌ندبوونمان به ده‌سته‌به‌رکردنی ئاساییشی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت.
- که‌مکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنمان به هاوردنی نه‌وت.
- ئاماده‌بوون بۆ حه‌تمییه‌تی گواستنه‌وه‌مان له قۆناخی نه‌وته‌وه بۆ قۆناخی پاش نه‌وت.”
پێویسته ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندبوونی خۆی، که له پێناوی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن و دهستبهسهرداڕۆیشتنی نه‌وت هه‌یه‌تی، له یارمه‌تی دیپلۆماسی و له‌شکری ئه‌و وڵاتانه‌دا، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. به‌ڕای کله‌یر، ده‌بێ بنکه سه‌ربازییه‌کان له سعوودییه و وڵاتانی که‌نداو و عیراق و ئۆزبه‌کستان و کیرگیستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و پاشه‌کشه به هێزه‌کانی بکات. هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان، کازاخستان و جۆرجیادا ده‌بێ پێوه‌ندێکی دیپلۆماسییانه‌ی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وت بێت. به‌ڕای کله‌یر مه‌رج نییه ئه‌مه‌ریکا ئه‌مانه له ماوه‌ی ڕۆژ و دوو ڕۆژدا بکات، به‌ڵکو بۆ نموونه له مه‌سه‌له‌ی سعوودییه‌دا ده‌توانێت ئه‌مه له دوو ساڵه‌وه بۆ سێ ساڵ بکات و له هه‌مان کاتیش‌دا هانیان بدات که خۆیان له نێوان خۆیاندا پابه‌ند بن به‌و به‌ره‌یه‌وه که دروستیان کردووه تاکو یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن.
کله‌یر ڕای وایه که جیاکردنه‌وه‌ی نه‌وت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نه‌ک ئیدی چیتر قوربانیدانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی بۆ خاتری نه‌وت پیویست نابێت به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا له‌و کاته‌دا ده‌توانێت به ملیار دۆلار پاشه‌که‌وت بکات، چونکه وا خه‌مڵێنراوه بۆ هاوردنی نه‌وت له نێوان ساڵانی 2001 و 2025 دا، ئه‌مه‌ریکا 3.5 تریلیۆن دۆلاری ده‌وێت، له کاتێکدا ناته‌واوی بودجه‌ی بازرگانی له ئاستێکی وه‌ستاودا نییه. سه‌رفکردنی پاره به‌م شێوه‌یه گورزێکی بنه‌ڕه‌تی له ئابووری ئه‌مه‌ریکا ده‌دا. ئه‌م پاره‌یه له پێداویستی هاووڵاتانیدا به‌کار بهێنرێت. له‌و لاشه‌وه ڕق و کینه‌ی خه‌ڵک دژی ئه‌مه‌ریکا، که ده‌بینن ئه‌مه‌ریکا چیتر پارێزگاری له ڕه‌وتاری نامرۆڤانه‌ی خاوه‌ن نه‌وت ناکات، داده‌مرکێته‌وه. کله‌یر ڕای وایه که ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی مۆراڵییه، چونکه به‌ستنی پێوه‌ندی گه‌رموگوڕ و داپۆشین یا به‌رگریکردن له سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی هه‌ریه‌که له وڵاتانی وه‌ک سعوودییه، عومان، قه‌ته‌ر، ئازه‌ربایجان، کازاخستان و ئۆزبه‌کستان یانی به‌رگریکردن له دڕه‌نده‌ترین و گه‌نده‌ڵترین ڕێژیم.
که‌مکردنه‌وه‌ی پاشکۆیی بۆ نه‌وتی هاورده: کله‌یر پێیوایه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی داهاتووه. بۆ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که هه‌موو نه‌وتێکی هاورده بوه‌ستێنرێ، به‌ڵام گرنگه له ساڵی 2010دا له کێشه‌ی گیرۆده‌یی ڕزگار بن. به‌مه‌ش ئیتر ئاساییشی ئه‌مه‌ریکا نابه‌سترێت به سعوودییه‌وه و به واتایه‌کی تر ئه‌مه‌ریکا نه‌که‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی سعوودییه. کله‌یر که باس له‌مانه ده‌کات مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه، ئه‌مه‌ریکا له‌بری نه‌وتی هاورده‌دا خۆی نه‌وتێکی زۆر ده‌ربهێنێت، چونکه ئه‌مه نه چاره‌یه و نهدهشتوانرێ تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت، به‌ڵکو ده‌بێت پشتبه‌ستن به نه‌وت که‌م بکرێته‌وه بۆیه گه‌ر بتوانرێ له ساڵی 2010دا ڕاده‌ی به‌کارهێنانی نه‌وت که‌م بکرێته‌وه بۆ ڕاده‌ی ساڵی 1990. به‌مه نزیکه‌ی 7.2 میلیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌کات له ڕۆژێکدا که به‌مه‌ش یانی 90 ملیار دۆلار له ساڵێکدا ده‌گێڕدرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش گه‌ر نرخی به‌رمیلی نه‌وت له 35 دۆلار زیاتر نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م نرخه بچێته سه‌ره‌وه ئه‌وه زیاتر پاره پاشه‌که‌وت ده‌کرێت. هه‌ر به‌م کاره‌ش پارێزگاری له ژینگه ده‌کرێت که 174 میلیۆن مه‌تر شه‌شپاڵوو دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له باری ژینگه که‌م ده‌بیته‌وه.
ئاماده‌بوون بۆ حه‌تمییه‌تی گوستنه‌وه له قۆناخی نه‌وته‌وه بۆ قۆناخی پاش نه‌وت. کله‌یر له‌م خاڵه‌دا پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت، که ده‌بێ کار بۆ ئه‌وه بکرێت که ده‌وڵه‌ت بودجه‌یه‌کی گه‌وره دابنێت بۆ په‌یداکردنی وزه له سه‌رچاوه‌یه‌ک یا سه‌رچاوه‌گه‌لێکی تر وه‌ک هایدرۆجین، با، هه‌تاو یا Ethanol . ئه‌مه ته‌نیا چاره‌یه‌که، چونکه ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌زانن که وابه‌سته‌یی ئه‌وان به نه‌وته‌وه وابه‌سته‌ییانه به وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وته‌وه. وابهستهییشیان به وڵاتانای خاوه‌ن نه‌وته‌وه ئاساییشی ئه‌مه‌ریکا له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌واندا ده‌بێت، بۆیه ده‌بێ هه‌نگاوی تازه بنێن بۆ وه‌ستاندنی نه‌وتی هاورده یا به گشتی پشتبه‌ستن به نه‌وت له هه‌موو شتێکدا.
کله‌یر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانیت که بڕێکی گه‌وره‌ی وزه بۆ په‌یداکردنی گه‌رمی له ماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و هه‌روه‌ها له به‌کارهێنانی ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه‌دا جا ئیدی ئه‌و ئامرازی گواستنه‌وانه سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بن یا هی خه‌ڵکی و کۆمپانیا تایبه‌تییه‌کان بن، به‌کار ده‌هێنرێت، بۆیه پێیوایه نه‌ک هه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه گرنگه به‌ڵکو ده‌بێ سه‌رتاپای سیستمی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی ئێستا بگۆڕێت، چونکه وزه‌ی نوێ یا وزه‌ی جێگری نه‌وت ناتوانرێت به‌و سیستمه کۆنه‌دا بگوێزرێته‌وه به‌ڵکو سیستمێکی تازه‌ی پێویسته. کله‌یر ئه‌وه تێده‌گات که سه‌رچاوه‌ی نوێ له دانی وزه‌دا هه‌م گرانه و هه‌م گیروگرفتی خۆی هه‌یه بۆ نموونه: هایدرۆجین زۆر گران ده‌که‌وێت، چونکه هایدرۆجین وه‌ک سه‌رچاوه‌ی نه‌وت له سروشتدا نییه به‌ڵکو ده‌بێ له خه‌ڵووز و ئاوه‌وه په‌یدا بکرێت. به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی با بێ کێشه نییه، چونکه پێویستی به بایه‌کی به‌هێز و به‌رده‌وام هه‌یه، بۆیه ئه‌مه ده‌توانرێ ته‌نیا له باکووری ئه‌مه‌ریکا دروست بکرێت، له‌وێش خه‌ڵکێکی که‌م ده‌ژین و نێوه‌ندی پیشه‌سازییش نییه. سه‌رچاوه‌ی هه‌تاویش پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ. سه‌رچاوه‌ی خه‌ڵووزیش خراپه و ده‌بێته هۆی ده‌راندنی CO2 یه‌کی زۆر.
*********************************************************
1-کله‌یر پڕۆفیسۆرێیکی (ئه‌مریکی)یه لهNorthampton, Massachussetts ده‌ژی ئه‌م کتێیبانهی نووسیوه:
Rogue States and Nuclear Outlaws
Low Intensity Warfare and Resource Wars
1- Freedom Next Time , John Pilger, ل2
2- لەنگەرگەیەکی (ئەمەریکی)یه که له جه‌نگی جیهانی دووهه‌م دا ژاپۆن لێیدا.