بە گوێرەی توێژینەوەیەک قەیرانی تێچووی ژیان لە بەریتانیا دەبێتە هۆی مردنی پێشوەختەی هەزاران کەس
24/09/2023
توێژینەوەیەک لە گۆڤاری BMJ Public Health دەریدەخات ئەمساڵ مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 6.5% زیاد دەکات. توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە قەیرانی تێچووی ژیان پێدەچێت ببێتە هۆی مردنی پێشوەختەی هەزاران کەس لە بەریتانیا و جیاوازییەکی بەرچاوی سامان و کەلێنی تەندروستی نێوان دەوڵەمەندترین و هەژارترینەکان فراوانتر بکا.
لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا و کۆڤید و برێگزیت، دەرچوونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و سیاسەتی ئابووری بە ملیۆنان بەریتانی بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوی ژیانەوە کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە نەبینراوە، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.، ماڵە هەژارەکان قورساییەکەیان لە ئەستۆ گرتووە، چونکە بەشێکی زیاتر لە داهاتەکانیان بۆ وزە خەرج دەکەن، کە تێچووی وزە بەرزبووەتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێی تر پێشنیاری ئەوە دەکات کە مردنی پێشوەختە – ئەو کەسانەی کە دەمرن پێش ئەوەی بگەنە 75 ساڵ – ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی تێچووی ژیانەوە بە ڕێژەی 6.5% بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ30مردنی زیادە لە هەر 100 هەزار کەس . ئەم دۆزینەوانە لە گۆڤاری BMJ Public Health بڵاوکراونەتەوە.
زیادبوونی پێشبینیکراوی مردنی پێشوەختە – لە ئاستی بنەڕەتی 463 لە هەر 100,000 کەسەوە بۆ 493 لە هەر 100,000 – یەکسانە بە هەزاران مردنی زیادە لە ساڵێکدا لە بەریتانیا.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک، هەڵاوسانی پارە دەبێتە هۆی زیادبوونی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 5% لە کەمترین ناوچە بێبەشەکان و بە ڕێژەی 23% لە زۆرترین ناوچە بێبەشەکان. سیناریۆی EPG ئەمانە بۆ نێوان 3% بۆ 16% دادەبەزێنێت و زیادکردنی پشتگیری تێچووی ژیان ئەمانە بۆ نێوان 2% بۆ 8% کەمدەکاتەوە.
لە کۆتاییدا: “کاریگەرییەکانی مردن بەهۆی تێچوی ژیان و کەمکردنەوەی داهات لە ڕووی ڕاستەقینەوە ئەگەری زۆرە گەورە و نەرێنی بن، لەگەڵ نایەکسانییەکی بەرچاو لە چۆنیەتی ئەزموونکردنی ئەمانە، وەڵامەکانی سیاسەتی گشتی جێبەجێکراو بەس نین بۆ پاراستنی تەندروستی و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی نایەکسانی”.