Categories
Kurdish

پۆلیسەکەی ناو مێشکت بکوژە*

پۆلیسەکەی ناو مێشکت بکوژە*

24/09/2023

سیستەمی سەردەم و پایە سەرەکییەکانی کە دەوڵەت و میدیایە کار لەسەر یەکێك لە بنەماکانی  گەمژەکردنی خەڵك دەکەن کە تەنها و بەتەنها چەند وشەیەکە. هەموو هەوڵی ئەوان بەو ڕستەیە، گەیاندنە قەناعەتی ئێمەیە کە ئەم دونیایە ناگۆڕێت وەکو ئەوەی ئەمە دوونیای هەمیشەیی بێت.

لە ڕاستیشدا تا ڕادەیەکی ئێکجار زۆر ئەم دەستەواژەیەیان لە مێشکی هەرە زۆرینەی خەڵکدا چەسپاندووە. خەڵکیش بێ ئەوەی هەنگاوێك بنێت گەر چی لە سەدا ٥٠ ی بەختی هەیە کەچی دەڵێت هیچ ناگۆڕێت. بەم شێوەیە مێشك داگیرکراوە ، داگیرکردنی مێشکیش یانی تەواوبوونی مرۆڤەکە، یانی سڕبوونی مرۆڤەکە و نەبوونی ڕۆڵی لە گۆڕانکاری گەورەدا.

لێسەندنەوەی بڕوا و متمانە لە کەسەکە یانی هەڵوەشاندنەوەی، یانی نەبوونی متمانەی نە بەخۆیی و نە بە خەڵك، لەم بارەشدا گۆڕانکاریش لەسەر خواستی مرۆڤەکان ناکرێت.

گەر دەتەوێت مرۆڤێکی ئازاد بیت، با مێشکت لە پۆلیسەکەی نێوی ئازاد بێت ئەو کاتە متمانە و بڕوا دەگەڕێتەوە بۆ خودی خۆت، ئەوە هەنگاوی یەکەمە بەرەو گۆڕانکاری لە خۆتدا و بەشداری گۆڕانکاریی لە کۆمەڵدا.

Leave a Reply