Categories
Kurdish

ئیزاربشکێنەکان لە بریتانیا

ئیزاربشکێنەکان لە بریتانیا

12/12/2022

بریتانیا بە سوڕێکی گەورە و چڕ و پڕی مانگرتنەکانی بەشە جیا جیاکانی کەرتی دەوڵەتیدا دەڕوات تەنانەت گەیشتۆتە ئەو کارمەندانەی کە مۆڵەتی لێخوڕینی سەیارە دەدەن بە خەڵک یاخود مۆڵەتەکەیان بۆ نوێ دەکەنەوە.

لە ئەمڕۆدا داهاتی حەقیقی موچەخۆران و کرێکاران هێشتا لە ئاستی پێش ڕوودانی قەیرانە دارییەکەی ساڵانی 208 و 2009 یە لە بریتانیا .  بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نقابەی مەرکەزی ئەم ڕۆژانە کە لە سەر داهاتی کرێکارانی چەند بەشێکدا کردویەتی دەڵێت :  بەپێی ئامارەکانی نقابە، مووچەی ڕاستەقینەی پەرستاران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 1800 پاوەند دابەزیوە، لەکاتێکدا مووچەی ڕاستەقینەی فریاگوزاری فریاکەوتن بە ڕێژەی 2400 پاوەند دابەزیوە. پەرستاران کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە مانگرتن ئەنجام بدەن، ساڵانە 5 هەزار پاوەند کەمتر – بە شێوەیەکی ڕاستەقینە – داهاتیان هەیە لە چاو ساڵی 2010.، وە بۆ مامان و فریاگوزاری فریاگوزاری ئەو ڕێژەیە بۆ زیاتر لە6 هەزار پاوەند بەرز دەبێتەوە.

شیکاری ئامارە فەرمییەکان لەلایەن نقابەکەوە دەریخستووە کە کرێی ڕاستەقینە – ئەو بڕە پارەیەی کە خەڵک بەدەستی دەهێنن بە بەراورد بە تێچووی ژیانیان – بە تێکڕا 76 پاوەند لە مانگێکدا لە ساڵی 2022دا دابەزیوە لە ئەنجامی هاوسەنگی نەبوونی مووچە لەگەڵ هەڵاوسانی پارەدا.  ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا کرێکارانی سەرەکی لە کەرتی گشتیدا مانگانە 180 پاوەند لە ڕووی ڕاستەقینەوە خراپترن لە چاو ساڵێک لەمەوبەر.

واتە کرێکاران لە ساڵی 1977 ەوە توندترین دابەزینی حەقدەستی ڕاستەقینەیان بەخۆوە بینیوە و دووەم خراپترین دابەزینی تۆمارکراوە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە..  هەروەها ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی زۆرێک لە کرێکاران بۆ زیادکردنی مووچە یان دەستیان بە مانگرتن کردووە یان خەریکە مانگرتن دەکەن.

چارەسەری حکومەتیش بۆ مانگرتنەکان کۆبونەوە و دانیشتنی کوبرایە [ دانیشتنی کوبرا گرنگترین کۆبونەوەی وەزیرەکانی حکومەتە لە بەرانبەر هاتنەپێشەوەی رووداوێکی گرنگی کتوپڕدا ] .  کۆبونەوەکە زیاتر بڕیاردانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کرێکارانی مانگرتوو شکاندنی مانگرتنەکەیان . لە ئێستتادا 1000 سەربازیان هێناوە وەختێکی زۆرکەمیان تەرخان کردووە بۆ ڕاهێنیان لەسەر کاری هەندێك لە کرێکارانی مانگرتوو .  لەمانە 600 سەربازیان دەخەنە شوێنی کارمەند و ستافەکانی پشکنینی پەساپۆرت کە لە 23ی مانگەوە لە مانگرتندا دەبن بۆ 8 ڕۆژ  و 400 کەی تریان بە تەمان شوێنی سایەقی ئیسعافەکان و تیمەکەیانی پێبربکەنەوە.

بەرانبەر بەم کارە مەترسیدارەی کە حکومەت بەتەمایە بیکات کە ژیانی خەڵکی دەخاتە خەتەرەوە بەتایبەت نەخۆشەکان کۆنە جێنراڵی  سەرکردەی هەموو سوپای برلیتانیا دەنگی ناڕەزایی هەڵبڕی و وتی ” کارێکی مەترسیدارە و من کە دەبم بە سەرباز بۆ پاراستنی نیشتمانە، نەك بۆ شکاندنی ئیزراب”   .  حیزبی لەیبەری موعاریز هەڵوێستێکی یەکگرتویان نییە .  ئەمان دژن بە هێنانی یاسای قەدەخەکردنی مانگرتن و خۆپیشاندانی هەندێك لە کەرتە کرێکارییەکان بەلام ئامادە نین بەڵێنی ئەوە بدەن کە هاتنە سەر حوکم ئەو یاسایانە هەڵوەشێننەوە .  لە مەسەلەی هێنانی سەربازدا بۆ شکاندنی مانگرتنەکان ئەمان خەمی ئەوەیان کە سەربازەکان جەژنی کریسمس لەگەڵ خانەوەداکانیاندا ناکەنەوە و دوور دەبن لێیان.

لە ڕاستیدا ئەزمەی بەشی تەندروستی و سەراپای ئەزمەکانی بەشەکانی دیکە سیاسەتی بە مەبەستی لێدانە لە نقابە و کڕنوشبردنی کرێکاران و ڕازیبوونیان بە هەموو شتێك دەنا پرسی پارە  و نەبوونی بۆ زیادکردنی موچە و کرێیان ، پرسێکی سیاسییە .  هەر بۆ نموونە لە  زۆر بەشدا کە شاغیرێكی زۆر هەیە نایەن پڕیان بکەنەوە بە دانانی کارمەند و ستاف بەڵکو دێن پارەەیەکی خەیاڵی دەدەن بە نوسینگەکان ئەوانیش کرێکاریان بۆ دەنێرن کە ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە کە قات ونیو زیاتر لە پاڕەی کرێکارێکی خودی شوێنەکە وەردەگرن چونکە ئەوان لە کاتی نەخۆشی و هۆڵیدەیاندا پەرە وەرناگرن، واتە ئەو مافەیان نییە  و بەشێکی ئەم پارەیەش دەچێتە گیرفانی نوسینگەکەوە، بە واتایەکی دیکە ئەمان دەیانفرۆشنەوە.  هەر بۆ نموونە لە هەندێك لە خەستەنەکاندا بۆ کاری  شفتێکی دکتۆرێك کە لە نوسینگەوە دێت بۆ ئەو شفتە 2000 بۆ 3000 پاوەند دەدرێت ، بێ گومان هەموو ئەم پارەی ناچێت بۆ دکتۆەکە بەڵکو بەشێکی دەچێت بۆ نوسینگەکە وەکو دەڵاڵانە.

بەمە دوو نیشانە دەشکێنن . یەك : دان لە کرێکاران و نقابە . دوو: دۆزینەوەی کار بۆ کۆمەڵێك کەببنە خاوەننوسیگە  کە زۆریان ناسیا ودۆستی وەزیران و کاربەدەستانن .

Leave a Reply