پۆلیس 62 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانی گروپی Just Stop Oil لە گۆڕەپانی پەرلەمان دەستگیر کرد.
28/10/2023
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٣٠/١٠ ، نزیکەی ٦٥ چالاکوان لە نزیک گۆڕەپانی پەرلەمان لە وێستمینستەر ڕێپێوانیان کردووە و داوای کۆتاییهێنان بە نەوت و غازی نوێ-یان کرد. بەپێی بەشی حەوتەمی یاسای نەزمی گشتی 62 کەسیان لەلایەن پۆلیسەوە لێ دەستگیرکراون.
وتەبێژی گروپەکە وتی: خەڵکی ئاسایی لە ڕێگادان لە گۆڕەپانی پەرلەمانن و لەوێ گرد بوونەتەوە، بانگەوازی وەستانی سیاسەتی جینۆسایدی حکومەتەکەمان دەکەن لە سووتەمەنی بەردینی نوێ. ئێمە بەردەوامین و ناوەستین”.