Categories
Kurdish

سەرمایەداری ئەبەدییە؟ بەدیل هەیە؟

سەرمایەداری ئەبەدییە؟ بەدیل هەیە؟

 

21/03/2020

ئەم کورتە پۆستە تەواکەری پۆستێكی پێشومە و بەرەنجامی وەڵامی هەندێك لە کۆمێنتدەرانە.

من باوەڕم بەوە هەیە هەر شتێك لە هەر شوێنکدا : لە ژیانی مرۆڤدا ، لە پێوەندەی کۆمەڵایەتیدا ، لە خواردن و خواردنەوەدا، لە ئابووریی و سیستەمەکەیدا، لە کولتور و فەرهەنگ و پەروەردە فێربووندا، تەنانەت ناو خودی کۆئەندامەکانی لەشیشدا، کە بە خواریی و چەوتی ڕۆیشت، ئەوە مانای وایە ئەوە سروشتیی نییە و لە گرێژەنە دەرچووە و بەدیلیشی هەیە و دەکرێت ڕاستبکرێتەوە. ئابووری سەرمایەداری نە ئابوورییە و نە زانستی ئابوریش بۆ خۆی ڕاستە چەمکێکە ، چونکە خودی ئەم ئابورییە لەسەر بناخەی درۆ و دەلەسە و فێڵ تا دەگات بە چەوساندەوە و کوشتن و بڕین و داگیرکردنی سامانی سروشتی و دزینی سەرچاوەی ژیانی کەسانی دیکە دامەزراوە .

ئەمانەش هیچیان تا ئەو کاتەی کە پێداویستی کۆمەڵایەتی لە ئامانج و مەبەستی پێکەوەژیانی خەڵکی و بۆ دەفعکردنی پێداویستی ژیانیان، گۆڕرا بە پارە و بازرگانی و کەڵەکەکردنی سەرمایە ، نەبوون ، و ژیان سروشتی بوو .

کەواتە پێشتر بەدیل نەك هەر هەبووە بەڵکو هەر لەوێدا بووە ، بۆیە ئێستاش بەدیل هەیە، بەدیلیش بە کۆمەڵایەتیکردنەوەی سەرچاوەکانی ژیانن ، سامانەکانن ، هەڵوەشاندنەوەی بازرگانی و پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتی و کولتور و فەرهەنگ و پەروەردەی سەردەمن کەلەسەر بناخەی پارە و بزنس و موڵکایەتی و هەموو چەشنەکانی خاوەندارێتی ڕاگیراوە و ئەم ئابوورییەش لەسە ئەوانە خۆی گرتووە و هەموو چەکێکیش لە گرتنەبەری چەوساندنەوە و ڕاو و ڕوت و کوشتن و بڕین و داگیرکردن، بۆ مانەوەو گەشەکردنی خۆی، دەگرێتەبەر .

Leave a Reply