ئایا ده‌وڵه‌ت خواستی پڕۆلیتاریا، کرێکارانه، یا خواستی ده‌سه‌ڵاتخوازانه؟
23/09/2016
سه‌رجه‌می چه‌په‌کان به لینینی و مارکسیی و سۆشیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه ، ده‌یانه‌وێت کرێکاران بخه‌نه ژێر بارێکه‌وه نه خواستی ئه‌وانه و نه ئه‌وانیش که‌ری ژیر ئه‌و باره‌ن . کورد ده‌مێکه وتویه‌تی: “مه‌تی نه ئه‌تڕیا به زۆر ئه‌یان تڕان”. ده‌قاو ده‌ق هه‌مان مه‌سه‌له‌یه، کرێکاران ده‌وڵه‌تخواز نین که‌چی به‌زۆر ده‌یانکه‌نه ده‌وڵه‌تخواز.
بابێمه سه‌رجه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌که. ئه‌گه‌ر کرێکاران بارودۆخ و زه‌مینه‌ی ژیانیان و هه‌ل و مه‌رجه‌کانی کارکردنیان هۆشمه‌ندییان دیاری بکات و دواتریش هۆشمه‌ندییه‌که به‌ره‌و ئامانجه‌کانیانی به‌رێت، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه کرێکاران نه حیزبیان ده‌وێت نه ده‌وڵه‌تیش.
ئه‌وان له بواری کارکردنیاندا ته‌نها نقابه‌یه‌کی چالاکی رادیکالیان ده‌وێت تاکو ئه‌و ناکۆکی و ململانێیه‌ی سه‌ر کار که له نێوانی خۆیان و خاونکاردا هه‌یه ، به قازانجی خۆیان ( کرێکاران ) لابه‌لاببێته‌وه . هاوکاتیش ده‌وڵه‌تیشیان ناوێت ، ڕاسته ئه‌وان ده‌زانن که چینی فرمانڕه‌وای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ، به‌رگریی له خاوه‌نکاره‌کانیان ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌وان ده‌زانن که هه‌ر که‌س ده‌ه‌وڵه‌ت بگرێته ده‌ست هه‌ر پشتگیری ئه‌وان ( کرێکاران) ناکات ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌وان ده‌زانن که خه‌باتیان ده‌بێت له جێ پێیی خۆیان ، له شوێنی کار و ئیشه‌وه ده‌ستپێبکات ، نه‌ك له په‌ڕله‌مان و ده‌وڵه‌ته‌وه چونکه ئه‌وان باشده‌زانن ئه‌وانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ئه‌وان له یه‌که‌م هه‌نگاودا ده‌بنه‌وه ، ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵکو خاوه‌نکاره‌کانه بۆیه خه‌باتی ئه‌وان لۆکاڵیانه‌یه ، واته له جێی کاره‌کانیانه‌وه، ده‌ست پێده‌که‌ن . ئه‌مان هۆشمه‌ندی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که ده‌بێت پشتگیری هاوه‌ڵه کرێکاره‌کانی دیکه‌یان بکه‌ن چونکه ده‌زانن سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان له به‌دیهێنانی بڕێك له داخوازییه‌کانیاندا ، سه‌رکه‌وتنه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کرێکاران.
که‌واته کرێکاران ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌یان که هه‌ڵته‌کاندنی ده‌وڵه‌تی مه‌وجوده و دروستکردنی ده‌وڵه‌ی خۆیان ( دیکتاتۆری پڕؤلیتاریا، حکومه‌تی کارگه‌ریی، ده‌وڵه‌تی کرێکاریی و … هتد) که خراوه‌ته سه‌رشانیان، وه‌همه و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی ئایدۆلۆجی مارکسه‌وه تا ئه‌م ده‌قه‌یه کراونه‌ته په‌یژه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتخوازان تاکو له ڕێگایه‌وه بگه‌نه ده‌سه‌ڵات . مێژوش ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه کاتیکیش که ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات ، گه‌ر له فرمانڕه‌واکانی پێشتر خراپتر نه‌بن ، ئه‌وه له‌وان باشتر نابن.
پیرۆزکردنی کرێکاران و بارکردنییان به باری ته‌ماحی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ، که ئه‌مڕؤ له لایه‌ن هه‌ر هه‌موو مارکسی و لینینییه‌کانه‌وه ده‌یخوازن، یا له گه‌وجییانه‌وه‌یه یاخود بۆ به‌کارهێنانیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان که پێی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات. ئه‌وان ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌ن به‌و چه‌مکی تێگه‌یشتنه‌یان بۆ شؤڕش و شؤڕشگێڕێتی ، کرێکاران هه‌رگیز نه شؤڕشگێڕ بوون و نه ده‌شبن.