ئه‌مانه‌ی خوا‌ره‌وه هه‌ندێک پرسیارن
29/08/2013
ئەمانەی خوارەوە هەندێک پرسیارن له پرسیارگه‌لێکی بێ کۆتاییانه‌ن ، که هه‌قه بیریان لێبکه‌ینه‌وه و له سه‌ریان هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی دوا بڕیارمان له‌سه‌ر کردنی هه‌ر کارێک بده‌ین به‌تایبه‌ت له‌کاتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا :_
باشه ئێمه چه‌ند ساڵی ترمان ده‌وێت، چه‌ند وه‌چه‌ی ترمان ده‌وێت تاکو فێری ئه‌وه ببین، که سه‌ربه‌خۆ له پارت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان خۆمان ڕێکبخه‌ین و چیتر پشت به‌وان و ڕابه‌رو سه‌رکرده‌کانیان نه‌به‌ستین؟! با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و چاوێك بگێڕین به مێژوی حیزبه‌کاندا چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، له ئێستا‌و له کۆنیشدا که کاتێك له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی بوون، له چ شوێنێکدا له چ کاتێکدا توانیویانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکانی کرێکار‌و هه‌ژارانی وڵات بکه‌ن؟! باشه هه‌ڵبژاردن و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له چ وڵاتیکدا توانیوێتی گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو و سه‌ره‌کی له ژیانی زۆربه‌ی زۆری هاووڵاتیانیدا، بکات؟! ئێمه ده‌وڵه‌تگه‌لێکی زۆرمان له دیمۆکراسی، دیکاتۆری حیزب و دیکتاتۆری جێنڕاڵه‌کان و لیبراڵ و دینی و کرێکاری یا پڕۆلیتاری و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و سۆشیالیستی و کۆماری و پاشایه‌تی و .. هتد بینیوون ، به‌رگوێمان که‌وتوون یاخود خوێندومانه‌ته‌وه ، نه‌ك هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له جیهاندا، با ته‌ماشایه‌کی مێژویان بکه‌ین و بزانین کامه‌یان دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ره زۆرینه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه بوون؟! باشه گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت که ده‌وڵه‌ت ئامرازێکی چینایه‌تییه‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش کار له به‌رژه‌وه‌ندی چینێك یا توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی ئه‌وانی تر ده‌کات، باشه له کوێی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌وڵه‌تێك دروستبووه یاخود ئێستا هه‌یه که پشتگیری خه‌ڵکانی کرێکار‌و هه‌ژارانی کردبێت یا بیکات؟ با سه‌رنجێک له واژه‌ی بێمانای ” کۆمه‌ڵگه” بده‌ین له چاوی پارت یاخود پارتانی فه‌رمانڕه‌واوه، با بزانین ئایا له که‌تواردا ئه‌و پارته یا ئه‌و پارتانه نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ن، یا نوێنه‌ری چه‌ند توێژاڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی تایبه‌تی؟! ئایا له‌و باره‌دا نابینین که وشه‌ی ” کۆمه‌ڵگه” ته‌نها ده‌بێته خا‌که‌نازێک و خۆڵ ڕۆده‌کاته چاوماناوه، ئایا دێوجامه‌یه‌ك نییه‌و نابێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی ڕاستی ئه‌و پارتانه؟! له سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی کردندا ئیدی له په‌ڕله‌ماندا بێت یاخود له شاره‌وانییه‌کاندا، بۆچی ده‌بێت ئێمه ده‌نگ به‌م نوێنه‌ره سیاسیانه بده‌ین، تاکو نوێنه‌رایه‌تمیان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانمان بپارێزن؟! بۆچی ده‌بێت که ئه‌وه تێنه‌گه‌ین که کردنی ئه‌م کاره یانی به‌که‌مگرتنی خۆمان ، به‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕاندنی کار‌و فرمانه‌کانی خۆمان و داکۆکیکردن له به‌رژوه‌ندییه‌کانی خۆمان ده‌بێت بده‌ینه ده‌ست یه‌کێکی تر چونکه به‌خۆمان توانای ئه‌و کاره‌مان نییه؟!! له‌مه‌ش خراپتر چۆن ده‌توانرێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکرێت که نوێنه‌ره سییاسییه‌کانمان له لایه‌ن کۆمپانیاو بانقه‌کان و خه‌ڵکانی پایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناو کۆمه‌ڵگه، ناکڕرین و گه‌نده‌ڵ نابن؟! له‌وه‌ش واوه تر ئه‌ی خۆ ئێمه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی که ئه‌م گه‌مه سییاسییه به‌رده‌وامه ، هه‌مان پارت چه‌ند جارێک ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست و هیچ گۆڕنکاریه‌کی جه‌وهه‌رییشیان نه‌کردوه‌و که‌چی هه‌ر هه‌ڵیانده‌بژێرینه‌وه، ئه‌مه بۆ؟! باشه بۆ بیرله‌وه نا‌که‌ینه‌وه که هه‌موو گۆڕانه سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه که له سه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه، ئایا بۆ چرکه‌یه‌کیش توانیویانه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه دروست بکه‌ن ؟ باشه که‌سێک ده‌توانێت بۆمان بسه‌لمێنێت که ئه‌و گۆڕانه سیاسییانه‌ی که له کۆنیش و ئێستاشدا ڕویانداوه‌و ده‌موو چاوه‌کانیان گۆڕیوه، ئه‌م سیسته‌مه‌یان به‌هێزتر نه‌کردبێت؟! بۆچی ئێمه بۆ ته‌نها ساتێکی که‌میش بیرناکه‌ینه‌وه و بزانین جیاوازی نێوانی حوکمی دیمۆکراسی، دیکتاتۆری یا لیبراڵ و ئه‌م دوانه‌ی تر چییه جگه له هه‌بوونی مافی گۆڕانی بکوژه‌کانی خۆمان هه‌موو 4 تا 5 ساڵێك؟! باشه با بیر له سه‌روه‌رێتی یاسا بکه‌ینه‌وه و بزانین چییه؟! یاسا چیانیه‌تی نییه؟ کێ یاسا داده‌نێت و له به‌رژه‌وندی کێده‌شکێته‌وه؟ باشه گێلێتیش به‌وه ده‌رجه‌یه که وا بزانرێت که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، ده‌سه‌ڵاتداران بکوژه‌کانمان ، یاسایه‌ک داده‌نێن له دژی خۆیان بێت؟!!! باشه ئێمه له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا گه‌ر ئیختیاری هه‌ڵبژاردنی یه‌ک پارت (مان) هه‌بێت له نێوان چه‌ند پارتێکدا، باشه بۆچی نا‌توانیین، که به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و یه‌که‌ش بژین ، کاروباری ژیانی خۆمان به هه‌ره‌وه‌زی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌ڕیوه‌به‌رین و بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین؟ باشه با ته‌ماشایه‌کی مێژووی به‌شه‌رییه‌ت بکه‌ین که بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار درێژ ده‌گه‌ڕیته‌وه، که به‌شه‌رییه‌ت کاروباری ژیانی خۆی به بێ پارت و به بێ ده‌وڵه‌ت، تیادا ڕێکخستوه ، که له کاتێکدا مێژووی ته‌مه‌نی پارت و ده‌وڵه‌ت له 2000 ساڵ زیاتر نییه؟!!