گه‌مه‌ی یاسایی
27/10/2012
دادگای ئیتالی دوێنێ فه‌رمانی بۆ سیلڤۆ بێرلێسکۆنی کۆنه سه‌ره‌ک شالیاری ئیتالیا ده‌رکرد به 4 ساڵ زیندانی و یاساخکردنی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌گرتنه‌ده‌ستی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دانی باج به بڕی 10 ملیۆن یورۆ . گه‌ر ڕوکه‌شانه ته‌ماشای ئه‌م ڕوداوه بکه‌یت ده‌بێته ده‌نگۆو پیاهه‌ڵدانێکی زۆر بۆ ” سه‌روه‌رێتی یاسا” له‌کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و له سای حوکمی لیبراڵدا. بێگومان ئه‌م به‌یت و بالۆره‌یه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌ڵکو ڕه‌نگه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌و به هه‌بوونی حکومه‌تی لیبراڵ و ” کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی” یه‌وه ده‌بینن، هه‌بێت. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن و پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه یاسا که ” پاشایه‌ک و گه‌دایه‌ك” له سایه‌ییدا وه‌ک یه‌که!!!!.
به‌ڵام گه‌ر تۆزێک به‌وردی ته‌ماشای بکه‌یت ئه‌وه باش ده‌بینیت که یاسایه‌ک هه‌یه بۆ بێرڵێسکۆنی و هاوه‌ڵان و هاوچینه‌که‌ی ، یاسایه‌کی دیکه‌ش هه‌یه بۆ باقییه‌که‌ی ترمان. بێرلێسکۆنی ئه‌م سزایه دراوه له سه‌ر ساخته‌کردن له باج داندا له‌کاتێکدا: یه‌که‌م: ئه‌و به‌درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر خه‌ریکی ساخته‌کردن بووه تاکو توانیوێتی ببێته ئه‌و کابرا هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که ئێستا هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه 6 ساڵ زیاتره له ئارادایه ، به‌ڵام دوایان خست تاکو ته‌مه‌نی سه‌رکه‌وت بۆ سه‌رو 70 ساڵ . دووهه‌م : له‌م ساڵانه‌ی پێشتردا به‌لگه‌ی زۆر هه‌بوو که ئه‌و له‌گه‌ڵ منداڵیکی 17 ساڵدا، که‌ریمه، که ناوه ئه‌وروپییه‌که‌ی “ڕوبی” یه که میدیا له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی ناوی “دڵ دزی” لێناوه، به پاره ڕایبواردووه. ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌مه حوکمیان بدایه ، که ئه‌مه گه‌ر که‌سێکی ئاسایی بوایه ئێستا ده‌مێک بوو له زیندان توندکرابوو ڕه‌نگه ناویشی به ” به‌چه‌باز” ده‌رکردایه. سێهه‌م: ئه‌و نه‌ک هه‌ر سامانه‌که‌ی به خوێنمژینی خه‌ڵکی په‌یداکردوه بگره به هه‌زاره‌ها کرێکار‌و کارمه‌ندیشی بێکار کردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی له‌ئیتالیادا له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌که‌یدا زۆر به‌ره‌و خراپی برد. با هه‌ر واز له‌وه بێنین، که هاوڕێی نزیکی تۆنی بله‌یه‌ری کۆنه سه‌ره‌ک شالیارانی بریتانی بوو هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیشی بوو له داگیرکردنی عێراقدا، به‌واتایه‌کی تر ده‌ستی به خوێنی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی هه‌ژار له عێراقیش و ئه‌فغانستانیش سووره. ئه‌ی بۆ له‌سه‌ر ئه‌مانه نه‌درا به‌دادگا؟!!! خۆگه‌ر سه‌رکۆماری یاسه‌ره‌ک شالیاری وڵاتێکی ئه‌فه‌ریقا بوایه ، ئێستا ده‌بوایه له‌گه‌ڵ بله‌یه‌رو جۆرگ بوش‌دا هه‌رسێکیان له داداگای هالای ( هه‌یک) بوونایه!!!!!
ئایه بێرلیسکۆنی زیندانی ده‌کرێت؟
بێگومان نه‌خێر ، له‌به‌ر : یه‌که‌م : مه‌سه‌له‌که‌یان ڕاگرت هه‌تابووه 76 ساڵ ، به‌پێی یاسا له‌وێ بۆ ئه‌وو بۆ پیاوانی وه‌کو ئه‌و که گه‌یشتنه سه‌رو 70 ئیتر ” یاسا” شمولیان ناکات له گرتنیانا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 4 ساڵ زیندانیه‌که‌یان بۆ کردووه به ته‌نها ساڵێک. دووهه‌م: گه‌ر خه‌ڵکی جارێک هه‌قی ئیسئنافی هه‌بێت ئه‌و به هه‌قی ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌یه‌و له‌و جۆرانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و دوو جار هه‌قی ئیستیئنافی هه‌یه. سێهه‌م: ئه‌و ئه‌وه‌نده پاره‌ی هه‌یه که ده‌توانێت باشترین پارێزه‌رو یاساناس له جیهاندا بگرێت، گه‌ر پێویست بکات، ئه‌وانیش کونێکی له یاسادا بۆ ده‌دۆزنه‌وه که له‌م سه‌ره‌وه به تاوانباری پیابکه‌ن و له‌و سه‌ره‌وه به پاک و بێگه‌رد بێته ده‌ره‌وه. چوارهه‌م : له بریانیادا که له ساڵی 2008 و دواتر گه‌لێک له شالیاره‌کان و ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مان گه‌نده‌ڵییان کردبوو ، له یه‌کێک له‌و کێشانه‌دا له‌وکاته‌دا سه‌لمێنرا که ئه‌و به‌رتیلی داوه به پارێزه‌رێکی ، یاساناسێکی ، مه‌شور ، که ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌مه گه‌ر حوکمیش نه‌درایه ، ده‌ستی له کاره‌که‌ی بکێشایه‌ته‌وه. ئه‌ی ئه‌مه بۆ ڕوی نه‌دا؟!!
پێنجهه‌م: یه‌کێک له سزاکان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ کاروباری ده‌وڵه‌تی نه‌گرێته ده‌ست . کابرا خۆی که له مانگی 11 ی ساڵی پارکه‌دا که ده‌ستی له کار کێشایه‌وه ، خۆی وتی ئیتر نایه‌وێت نه‌خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌و نه کاروباری تری ده‌وڵه‌تیش بگرێته ده‌ست. دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش کابرا ئێستا 76 ساڵه و ملیارده‌ره ئیتر چی داوه له‌م سه‌ریه‌شه‌یه.
ئه‌ئه‌مه‌یه گه‌مه‌ی یاسایی و نه‌ک هه‌ر گاڵته‌کردن پێمان به‌ناوی یه‌کسانی و چه‌سپاندنی یاساوه به‌ڵکو ئه‌وه سوکایه‌تیکردنه به خه‌ڵکی ئیتالیا‌و به‌هه‌رکه‌سیش باوه‌ری هه‌بێت به‌وه‌ی که هه‌موو که‌س یه‌کاسانه له به‌رده‌م یاسادا له ” کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی” و له‌سای حکومه‌تی لیبراڵدا.