Categories
Kurdish

ئومێدبوون بە ڕوودانی شۆڕش

ئومێدبوون بە ڕوودانی شۆڕش

08/02/2024

ئومێدبوون بە ڕوودانی شۆڕش لە یەك کاتدا و لەسەر ئاستی جیهانی بۆ هێنانەدی سۆشیالیزم ، تەنها ناحاڵیبوونی ئایدۆلۆجیانەیە ، دانیشتنی چوارمشقیانەیە و نەکردنی هیچە ، لێگەڕانی سەرمایاداران و بورجوازیانی محەلییە ، خواست و مژدەیەکی گەورەشە بۆ سەرمایەداران، گواستنەوەی دەقەکانی نێو کتێبە بۆ واقیع.

 باوەڕ ناکەم هیچ کام لە بیرمەندەکان بە مارکس-یشەوە ئاوا لەگەڵ ئەو تێڕوانینە میکانیکیانەدا  بن .   شۆڕش، راپەڕین  هەمیشە لۆکاڵیانەیە  و هەر دەکرێت لۆکالیانەش بێت ، چونکە بارودۆخی هەر وڵاتێک لەوانەی دیکە جیاوازە ، هەر ئەوە ناخوات کە هەموان لەژێر یەک سیستەمدا دەناڵێنن .  بەڵام بۆ مانەوە و بەرگەگرتنی بارودۆخی نوێ،  ئەوە پێویستە زوو یا درەنگ لانی کەم لە یەك دوو وڵاتێکی دیکەدا هەمان گۆڕانکاری ڕووبدات. 

Leave a Reply