ئازادی سیاسی و دیمۆکراسی ، ئازادی و دیمۆکراسی و خواستی بورجوازییە
05/02/2024
کە باس لە ئازادی و دیمۆکراسی دەکرێت ، ئازادی کۆبونەوە و ڕاگەیاندن و دروستکردنی ڕێکخراو و حیزبگەلی سوڵتەخوازە . کە باس لە دیمۆکراسی دەکرێت باس لە هەڵبژاردن بۆ دەسەڵاتدارێتی دەکرێت ، باس لەو درۆ گەورەیە دەکرێت کە درۆی گەورەی مێژووە، کە گوایە لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری بنەڕەتی دروست دەبێت .
ئازادیی سیاسی و دیمۆکراسی گەر لەو سنورانە دەرچێت کە سیستەم بۆیان دیاری دەکات هەرگیز ڕێگایان پێنادرێت .
ئازادی سیاسی ڕێگەدانە بە کردنی سیاسەت، بەڵام دەرفەتنەدانە بە مەحفکردنەوەی سیاسەت .
دیمۆکراسی ڕێگەدانە بە هەڵبژاردنی چەوسێنەران و ستەمکاران ، بەڵام ڕێگرە لە لەناوبردنی چەوساندنەوە و ستەمکاریی .
ئازادی سیاسی بۆ بیناکردنی پایە گەوەرەکانە بۆ بەهێزکردنی خودی سیستەمەکە، نەك بۆ بنکۆڵکردن و ڕماندنی سیستەمەکە .
دیمۆکراسی بۆ دەستاودەستکردنی زاڵمان و چاوچنۆکان و جەنگ هەڵگیرسێنەران و سامان کۆکەرەوانە ، نەك بۆ کۆتاییهێنان و بە زوڵم و چاوچنۆکی و جەنگ و سامانکۆکرندەوە.
ئازادی و دیمۆکراسی بۆ مانەوەی ئەبەدییەتی ئەم سیستەمەیە: سیستەمی کاریکرێگرتە و هەژاریی ، نەك بۆ لە ڕەگ هەڵکێشانی و بنەبڕکردنی هەمیشەیی .