ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه که ده‌رس وه‌رگرین:
زاهیرباهیر
25/08/2016
له‌و کاته‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی کۆبانی به‌ده‌م هێزه کوردیییه‌کانه‌وه چوو، دواتریش که بوونه هاوپه‌یمان دژی داعش ، من له دڵه‌ڕاوکێو له‌و په‌ڕی پشێوی ده‌رونیدا سه‌باره‌ت به ڕۆژاوا ژیاوم چونکه هه‌ستم به‌وه ده‌کرد که ئامانج و داهاتوی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه له قه‌یراندایه . له‌م باره‌شه‌وه چه‌نده پۆستم له فه‌یسبووکدا بڵاوکرده‌وه له‌پاڵ نوسینی چه‌ند وتارێکدا که یه‌کێکیان له‌ژێر ناوی ” هه‌لوێستمان به‌رانبه به ڕۆژاو ده‌بێت هه‌ڵوێست ڕه‌خنه و هاریکاری بێت” بۆ بینینی ئه‌و وتاره ئه‌گه‌ر ویستت تکایه کلیك له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌م بکه :
Zaherbaher.com له‌و وتاره‌مدا له هه‌ڵوێستی هاریکاریانه‌وه ڕه‌خنه‌م له میدیا و هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌که ، باکور و ڕۆژاوا ، گرتووه. زۆر جاریش له ئاڵوگۆڕکردنی نامه‌مدا له‌ته‌ك هاوڕێیان و براده‌راندا، کورد و غه‌یری کورد ، هه‌روه‌ها له وتارێکمدا که له سه‌ره‌تای 2015 دا نوسیومه، وتومه ئه‌وه‌ی که ئه‌زموونی ڕۆژاوای تاکو ئێستا به سه‌رکه‌وتووی هێشتۆته‌وه : شه‌ڕی داعش و ئابڵوقه‌ی ئابورییه. دیسانه‌وه‌و من زۆر به توندی دژی به‌رفراونکردنی جه‌نگه‌که و به‌رده‌وامپێدانی، بووم ، له‌بری ئه‌وه من داوای هه‌ڵوێستی به‌رگرییکردنم له‌وه‌ی که به‌ده‌ستهاتووه ، کردووه و داوای کارکردنی جددی له‌سه‌ر بنیاتنانی ئابوریی هه‌ره‌وه‌زی گه‌لی له سه‌رانسه‌ری کانتۆناه‌کانی ڕۆژاوادا .
هه‌میشه باوه‌ڕم وابووه که هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژاوا و ڕوسیادا هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه و دواتر به زه‌ره‌رێکی گه‌وره له‌سه‌رمان ده‌شکێته‌وه، ئه‌وه‌ی که براوه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه ئه‌ردۆگانه نه‌ك ئێمه که ده‌رکه‌وت یاری به‌هه‌ر هه‌موویان کرد و ته‌قله‌ی عه‌جایه‌بیشی پێلێدان . له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من وتومه ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێت، بۆ ئه‌وان به‌جێبهێڵرێت و کورد ده‌بێت ته‌ماشاکار بێت نه‌ك شه‌ڕکه‌ر و شه‌ڕکار.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ده‌رس وه‌رگرێت و په‌یوندیمان له‌گه‌ل ڕوسیا و ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیاندا فڕی بده‌ینه زبڵدانی مێژووه‌وه و پشتیان تێبکه‌ین، ڕوو له هاریکاری نێونه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیت و نقابی و ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه بکه‌ین و متمانه به‌وان بکه‌ین.
ئه‌م لینه‌که‌ی خواره‌وه حه‌قیقه‌تی په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریکاو تورکیا ده‌رده‌خات کوردیشی بۆ جارێکی ده‌یه‌ها جاری له فایلی له‌بیرکردن و ده‌رسوه‌رنه‌گرتندا ، سه‌یڤ کرده‌وه .
https://www.theguardian.com/…/turkey-and-us-unite-to-oust