ئێوه‌ی فێمه‌نیزمانی ده‌سه‌ڵاتخواز و ئه‌وانی جه‌نگاوه‌رانی ئازادیخواز!!
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
15/03/2015
به‌ڕێز شارا تاهیر له کورته وتارێکی ئه‌م دواییه‌دا له‌ژێر ناوی ” من و ئه‌وانی تر (ڕۆمانتیزه‌کردنی کاره‌سات و میلیتارێزه‌کردنی ژن) ” که له ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان-دا بڵاویکردۆته‌وه ، گه‌ر خۆی پێی بزانێت یا نا هێڕشێکی زۆری کردۆته سه‌ر ژنه قاره‌مانه‌کانی ڕؤژاوا و سوکایه‌تییه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یان پێده‌کات ، که له کاتێکدا ژنه جه‌نگاوه‌رانی ڕۆژاوا به ئازایه‌تی و بوێری خۆیان بۆ داکۆکیکردن له بچوکترین مافه‌کانیان، مافخواز و مافناسانی دونیاشیان به دۆستان و نه‌یارانیانه‌وه سه‌رسامکرد و منه‌تبارکرد، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که سه‌رجه‌می بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و ئازادیخوازانی جیهانیان، قه‌رزاربار کرد.
دیاره ئه‌مه به ته‌نها ڕای شارا تاهیر نییه ، به‌ڵکو ئه‌م جۆره ئاڕاسته فکرییه، له ئێستادا له نێوه‌ندی چه‌ند ئافره‌تێکی فێمێنیزمی کورددا و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له پیاوانیش ، چه‌که‌ره‌ی کردووه و له هه‌ندێك شوێنی قسه‌و باس و کۆڕ و بۆنه‌دا ئه‌و به‌ڕێزانه زۆر سیاسیانه و فێڵاویانه ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی گه‌ر به وریاییه‌وه سه‌رنجی وتنه‌کانیان نه‌ده‌یت ، ده‌رک به‌وه ناکه‌یت، که ئه‌مه به‌رگری له ژنان نییه و بگره ڕه‌هه‌ندێکه که له هه‌قه‌تدا دژایه‌تی به‌رگریکردنی ژنان، ده‌کات و داکۆکی له مافه‌کانیان ، ناکات ، که له پشتییه‌وه هۆکاری شاراوه هه‌یه . ده‌بێت ئه‌وه‌ش یادی خوێنه‌ر بخه‌مه‌وه که ئه‌م ئاراسته فکرییه زیاتر له ژنان و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
شارا تاهیر له په‌راوێزی سه‌نگه‌ری ڕك و کینه‌یه‌کی ی زۆر له پیاوانی کورد به گشتی ، ده‌ستڕێژ له ژنه قاره‌مانه‌کانی ڕۆژاوا ده‌کات و تیرۆری کاراکته‌ری که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بوێرێ و ئازادایخوازییان، به جۆرێك ده‌کات که دوژمنه‌کانیان تا ئێستا په‌یان به‌م تاکتیکه ،نه‌بردووه. ته‌ماشا بکه‌ن بزانن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چی‌یان پێده‌ڵێت ” یەکێک لە سیما زۆر دیار و بریقەدارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشیزم لە واقیع و میدیای کوردی‌دا بریتیە لە بەجێندەرکردن و ڕەگەزاندنی جەنگ، ھەروەھا پیرۆزکردنی ھاتنی ژن بۆ ناو مەیدانی شەڕ: ژن وەک چەکھەڵگر، وەک پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلایەک کە دەتوانێت شانبەشانی پیاو لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕدا، بجەنگێت. کەم نین ئەو گوتار و شیعر و شانامانەی کە لەم جەنگەی چەند مانگی ڕابردوودا دژ بە داعش، بە شانوباڵی ژنی چەکھەڵگردا نوسران و ھەڵیاندا: واتە وێنا و مەزنکردنی ژنەپێشمەرگە و ژنەگەریلا و ژنەشەڕڤان وەک دلێر، جوامێر، جەربەزە، نەسرەوت و ئازا و شێری مەیدان… ھتد، کە ھەموو ئەم زمانە میتافۆرییە وەسفگەرایە خۆی زادەی ڕیتۆریک و سیمبولەکانی جیھانی پیاوە، زمانێکە پیاو دروستیکردووە تا ستایشی خودی خۆی وەک بونەوەرێکی میلیتاریزەکراو، پێ‌بکات.” لێکدانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌م بڕگه‌یه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه له‌م دوو شیکردنه‌وه‌یه ده‌رناچێت: یه‌که‌م: لای ئه‌و، ئه‌و ژنانه چه‌ند گێل و ساویله‌که‌ن تا ڕاده‌ی بوونیان به ده‌سکه‌لای ده‌ستی پیاوان له هه‌موو بواره‌کاندا. پیاوانی سیاسی له بواری میلیته‌رایزیکاردنیاندا توانوییانه هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تێنن و به‌کار یانبهێنن ، له‌و لاشه‌وه بوونه‌ته تابلۆیه‌ك یا جه‌سته‌یه‌کی بێ گیانی سێکسیانه بۆ وتنی شانامه‌و شیعر و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵنان و زلکردنیاندا له لایه‌ن ڕؤشنبیرانی کورده‌و. دووهه‌م: ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌وه‌نده ساکارانه و یه‌كلایه‌نانه ته‌ماشای چه‌كهه‌ڵگرتنی ئه‌م قاره‌مانانه ده‌کات وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئه‌مان ” شه‌ڕ له به‌تاڵی باشتره “ی مه‌سه‌له کوردییه‌که کۆیکردبێتنه‌وه ، ئه‌م، ئه‌و جیاوازییه نابینێت که ئه‌مانه ئافره‌تانێك نین وه‌کو ئه‌وانه‌ی که له ئه‌وروپا و وڵاته‌کانی دیکه‌دا ده‌چنه ڕیزی له‌شکر بازی و میلیته‌رییه‌و بۆ مه‌به‌ستی مووچه و به‌هێزکردنی له‌ش و جه‌سته و په‌یداکردنی غیره‌ت یا خود به‌وه‌ی که ژیان هه‌لێکی ئاوای بۆ نه‌ڕه‌خسانوون تاکو کارێکی باشتر بکه‌ن . له ڕاستیدا شارا تاهیر به ئه‌نقه‌ست ئه‌و ڕاستییه‌ی فه‌رامۆشکردوه ، که ئه‌مان نه شه‌ڕخوازن و نه مردن په‌رستن و نه بێ به‌شیشن له سۆز و هه‌ستی خۆشه‌ویستی و دروستکردنی منداڵ و ژیانێکی ئاسایی و گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانی دیکه‌شیان، به‌ڵکو ئه‌و به ئاشکرا ده‌یه‌وێت په‌یامی شؤڕشگێڕانه‌ی ئه‌م قاره‌مانانه بشوێنێی و که‌رامه‌تی ئازادیخوازیانه‌یان بڕۆشێنێ ، ده‌نا زۆر باشده‌زانێت که شه‌ڕیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ ، ئازادییه‌کانیان پێشێلده‌کرێ، ئه‌وه‌ی که به خه‌باتی ئه‌م چه‌ند ساڵه به‌ده‌ستیان هێانه‌وه، لێیان زه‌وتده‌کرێ . من ده‌ڵێم به‌ها ترین سه‌رمایه له ژیاندا ، خودی ژیان خۆیه‌تی ، به‌ڵام به خۆشی و ئازادییه‌وه ، که ژیان ئه‌م دوانه‌ی تیادا نه‌بوو ئه‌وه ئیدی ده‌بێته دۆزه‌خ . لێره‌دا من چه‌ند پرسیارێک له‌و خاتوونه ده‌که‌م: له کاتێکدا که هێزه‌کانی داعش و هێزه تاریکه‌کانی دیکه هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵێك ( کۆمه‌ڵگایه‌ك) که ژنان له ڕێزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنی قوربانییه‌کاندا، خۆیان ده‌بیننه‌وه ، ده‌بێت هه‌ڵوێستی ئافره‌تان له‌و باره‌دا چیبێت؟ ئایا ده‌بێت گوێ له‌و وتانه‌ی به‌ڕێز شارا تاهیر که له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا نوسیوێتی بگرن یا کاری به‌رگریی و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن؟!! ئایا ئافره‌تان ده‌بێت لنگیان بۆ پیاوه‌کانی داعش پان بکه‌نه‌وه ، یاخود چه‌که‌کانیان له به‌رامه‌به‌ریاندا به‌رزبکه‌نه‌وه؟!! ئایا لاوازی و که‌سایه‌تی پله دوو و سو وکایه‌تی پێکردنیان هه‌لببژێرن یاخود به‌رخۆدان و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه و سه‌لماندنی خۆیان و به‌دۆرجستنه‌وه‌ی وه‌هم و خورافاتی ئه‌و سه‌رده‌مه دووروو درێژه مێژوییه؟!!
شارا تاهیر له بڕگه‌ی دووهه‌می نوسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت ” نایشارمەوە کە سەرەتا من خۆیشم بە وورە و گیانلەسەردەستی، چاونەترسی و ھەستی فیداکاریی ئەو ژنانە سەرسام بووم کاتێک دەچنە جەنگەوە و بێ پرسیارکردن لە چارەنوسیان، خۆیان دەخەنە باوەشی چاوەڕوانکراوی مەرگەوە، لێ پاشتر لەلام بوو بە پرسیار کە بۆچی تەنھا و تەنھا ئەو ژنانە بە شەھید ئەژمار و تۆماردەکرێن کە وەک پیاو چەکیان ھەڵگرتووە، کە سیما و پۆشاک و تەنانەت ڕەفتاری پیاوییشان پۆشیوە و وەرگرتوە؟ ئەی ئەو ھەموو شەھیدە کۆمەڵایەتیەی تری ناو کۆمەڵگە چۆن ناودەنرێن و پۆلێندەکرێن: مەبەستم لەو ژنانەنەیە کە لە ژێر زەبر و ستەمی خودی ئەم سیستمە پیاوسالاریەدا دەچەوسێنرێنەوە و دواجار مەرگ ھەڵدەبژێرن، جا بە خۆکوشتن بێت، بە تیرۆرکردنیان بێت لە لایەن خودی پیاوەوە یا بە خۆسوتاندنیان؟ پرسیارەکە لای من پتر وا بەستەی دوو چەشن مەرگە کە لە ڕووکەشدا وا دیارە زۆر جیاوازن…..”
ئه‌م بڕگه‌یه‌ی شارا تاهیر زۆر قسه و مشت‌ومڕ هه‌ڵده‌گرێت. پێشئه‌وه‌ی که بچمه سه‌ر خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌و بڕگه‌یه، من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ وشه‌ی شه‌هید و شه‌هاده‌تدا نیم، ئه‌وانه‌شی که ئه‌م تایتڵه بۆ گیانبه‌ختکردوان هه‌ڵده‌بژێرن جگه له سوکایه‌تییه‌کی دیکه به‌و قاره‌مانانه ، لای من شتێکی دیکه نییه ، چونکه هه‌موومان ده‌زانین که وشه‌ی شه‌هید له کوێوه هاتووه و له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه . به‌کارهێنانی ئه‌م وشه‌یه بۆ ئه‌وان ده‌ستنادات جگه له سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی وشه‌که، گه‌لێك له گیانبه‌ختکه‌ران نه باوه‌ڕیان به دین و نه باوڕیشیان به خوا هه‌بووه ، کاتێك که من له ڕۆژاوا بووم چومه‌ته پرسه‌یان و هیچ مه‌راسیمێكی دینی وه‌کو هێنانی مه‌لا و قورئان خوێندن و فاتیحادادان و هتد ، تیادا نه‌بووه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌م وشه‌یه له نێوه‌ندی ڕۆشنبیران و حیزبه سیاسیه‌کانی وه‌کو په‌یه‌ده و په‌که‌که ش و میدیاکه‌شیاندا، هه‌ر باوه و ته‌نانه‌ت بۆ گیانبه‌ختکه‌رانی بێیانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش که موسسڵمان نین و له کوردستاندا گیانیان ده‌به‌خشن ، به‌کار هاتووه و دێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش من له دیدی خۆمه‌وه وشه‌ی شه‌هید و شه‌هاده‌ت بۆ ئه‌وان ڕه‌تده‌که‌مه‌وه.
خاتوو شارا له سه‌ره‌تای ئه‌و بڕگه‌که‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا پێ له‌وه‌ده‌نێت که خۆشی سه‌ره‌تا سه‌رسامیان بووه به‌ڵام دواتر که هۆشی تێهاتۆته‌وه ( گه‌رچی ده‌رمانی هۆشهاتنه‌وه‌که‌یمان پێناڵێت) بۆی ده‌رکه‌وتوه که ئه‌م بێچارانه ، ئه‌م به‌سه‌زمانانه ” بێ پرسیارکردن لە چارەنوسیان، خۆیان دەخەنە باوەشی چاوەڕوانکراوی مەرگەوە” به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی ده‌ستبکه‌وێت بۆیه لای ئه‌و ئه‌وه‌ی وای له‌و ئافره‌تانه کردووه که ئاوا بن فێلبازێتی و گێلکردنی پیاوانه، بووه، غیره‌ت و بوێرێتی شێتانه بووه، پیاهه‌ڵدان و ده‌سته‌واژه‌ی سێکسیانه‌ی ، ڕۆشنبیران، بووه . سه‌باره‌ت به جل و پۆشاکی ژنه جه‌نگاوه‌ره‌کان که گوایه له‌وه‌شدا کۆپی پیاوان ده‌که‌ن و کولتوری پۆشاکی پیاوان هه‌یمه‌نه‌ی (پاوانه‌ی) ئه‌وانیشی کرده‌وه ، له‌مه‌شیاندا خاتوو شارا ئه‌وه تێنا‌گات که پۆشاکی ئاسایی کوردی سوری ئه‌وانه نین که چ پیاوانیش و چ ژنانیش ، ئێستا له به‌ره‌کانی جه‌نگدا ده‌یپۆشن . ئه‌و نایه‌وێت ئه‌وه بزانێت که ئه‌و پۆشاکانه له‌وێ پۆشاکی هه‌موو که‌سێکه که له ڕیزه‌کانی به‌رخۆداندایه ، به‌ڕای من پۆشینی یه‌ك شیوه پۆشاك، جیاوازی پیاوان و ژنانی جه‌نگاوه‌ری نه‌هێڵاوه . خۆ ئه‌گه‌ر بهاتایه پیاوان و ژنان له به‌ره‌کانی جه‌نگدا پۆشاکی تایبه‌تی و جیاوازیان ، بپۆشیایه، دڵنیام که خاتوو شارا دیوه‌که‌ی دیکه‌ی سووکایه‌تییه‌که‌ی دژیان به‌کار ده‌هێنا، ئه‌و کاته ده‌یگوت ” خه‌ڵکینه بڕوانن ئه‌مانه باس له یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌که‌ن ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له پۆشینی جله‌کانیشیاندا ، جیاوازییان دروستکردووه”
هه‌ڵبه‌ته من له‌گه‌ڵ شارا تاهیر- دام ، که به سه‌ده‌ها ئافره‌ت له کوردستانی به‌شی عێراق به دیارده‌ی جیاجیا و به هۆکاری جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه ، ئه‌و ئافره‌تانه‌شی که گیانبه‌ختکردنیان (خۆکوشتنیان) به جۆرێك له جۆره‌کان هه‌ڵبژاردوه، لای من جۆرێکه له به‌رهه‌ڵستی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆر و به‌سووک ته‌ماشاکردنیان و نادادوه‌ری کۆمه‌ڵایتی و هۆکاری دیکه‌ن ، که ئه‌مه بۆ خۆی بابه‌تێکی تایبه‌ته و چه‌نده‌ها وتار و نوسین ، هه‌ڵده‌گرێت. به‌ڵام شارا تاهیر له‌بری ئه‌و پرسیاره‌ی، ده‌بوایه پرسیارێکی گشتگیری و کارایانه‌ی دیکه‌ی له خۆی و له هاوڕێ فێمه‌نیسته‌کانی بکردایه : که بۆچی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه له کوردستانی ئێمه‌دا ڕۆژانه ڕووده‌دات؟ ده‌بوایه ئه‌وان به‌شی سه‌ره‌کی به‌رپرسیارییان هه‌ڵگرتایه ؟ ده‌بایه له‌بری سوکایه‌تیکردنی به ژنه قاره‌مانه‌کانی ڕۆژاوا ،سه‌رزه‌نشتی خۆیان بکردایه و دواتریش لێیانه‌وه فێر ببونایه و ئه‌زموونه‌کانی ئه‌وانیان به هه‌ند وه‌رگرتایه ؟ بۆ ماوه‌یه‌ك دیمانه‌کردنی ته‌له‌فزوێنی و ڕادوێ و نمایش‌کردنی وێنه‌ی خۆیان له فه‌یسبووکدا و له بری گه‌ڕان به‌دووی ناو و ناوبانگ دروستکردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی بۆ خۆیان و حیزبه‌کانیان . بکه‌وتنایه‌ته کاری مه‌یدانییه‌وه و شوێنده‌ستیان دیاربوایه و ئه‌و کاته ده‌یانتوانی نه‌ك هه‌ر گیانی چه‌نده‌ها ژن که له‌لایه‌ن هه‌ندێك له حیزبه سیاسییه‌کان و مێرد و که‌سوکاریانه‌وه، تیرۆر کراون ، بپارێزایه، بگره بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز ی سه‌ربه‌خۆشیان له حیزبه سیاسییه‌کان، دروستده‌کرد.
دیاره من ده‌ستی ماندویه‌تی بڕێك له‌و ئافره‌تانه که له هه‌ندێك مه‌یداندا کاریانکردوه به توندی ده‌گوشم و جێگای ڕێز و ستایشن ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌و په‌یام و کۆڕ‌و لێدوان و کردنی دیمانانه و کردنه‌وه‌ی په‌ناگا بۆ شوێنی ئافره‌تانی لێقه‌وماو … هێشتا شتێکی وا جه‌وهه‌ری نه‌کراوه. بۆ نموونه : تا ئێستا مزگه‌وتێك که بووه‌ته بنکه‌ی سووکایه‌تی پێکردنی ئافره‌تان دانه‌خراوه ؟ تا کو ئێستا مه‌لایه‌کی دژ به ئافره‌ت، تڕ‌ۆ و شار به‌ده‌ر نه‌کراوه؟ تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی نێو ڕادوێ یاخود ته‌له‌فزوێن که بواری بۆ بانگه‌شه‌ی سووکایه‌تی به ئافره‌تان کردووه ، دانه‌خراوه و پێشكه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ش ، ده‌رنه‌کراوه و به‌دناو نه‌کراوه؟ تا ئێستا یاسای چه‌ند ژنه به‌کاره و له کاردایه؟ زۆری دیکه له‌مانه ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فێنمه‌نیسته به‌ڕێزانه‌ی ئێمه، باوه‌ڕیان به‌و جۆره کارانه نییه که گۆڕانکاری جه‌وهه‌ری له ڕێگاوه ده‌کرێت، وه‌کو گێڕانی ناڕه‌زایی سه‌رومڕ و کردنی پیکت لاین به‌به‌رده‌وامی و داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و شوێنانه‌ی که ئه‌و سوکایه‌تیانه‌ی به ژنان تیادا، کراوه.، هه‌ڵکوتانه سه‌ر په‌ڕله‌مان و بنکه‌ی باڵا و باره‌گای پارته سیاسییه‌کان و ناڕه‌زاییده‌ربڕین له به‌رده‌م ماڵی که‌سانێک که سوکایه‌تی به ئافره‌تان ده‌که‌ن و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یان و لیفلێت کردن له بازاڕ و ماڵه‌کاندا ، دژیان ، هیچی نه‌کراوه . ئه‌مان بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه کردنی دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزوێنی ، یا یه‌کدوو کاژێرێک چوونه سه‌ر شه‌قام تاکو له فه‌یسبوکدا بلاوی بکه‌نه‌وه، به‌کافی ده‌زانن .
ئه‌مان لێره‌دا ئه‌و پرسیاره له خۆیان ناکه‌ن بۆچی له ڕۆژاوادا ئه‌وانه ڕوونادات؟ ئاماده‌نین که شتێك له‌و ئه‌زموونه‌وه فێربن ، چونکه حیزبه‌کانیان ڕێگریانه ، چونکه ده‌سه‌ڵاتخواز ی‌و ناو و ناوبانگی تیادا ونه، چونکه به‌کاربردنی ئه‌و جۆره خه‌باته سه‌روه‌رێتی حیزبایه‌تی، خێڵگه‌رایی ، باوکسالاری ، ده‌سه‌ڵاتخوازی ، پاکۆده‌دات. له‌وانه‌ش خراپتر که دێته سه‌ر گه‌مه‌ی شوومی هه‌ڵبژاردن ، به‌شی زۆریان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شدار ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ده‌که‌ن ، که زنجیره‌که‌ی پێ و جه‌سته‌یان توندتر ده‌کات ، هۆش و گۆشیشیان زیاتر کۆیله ده‌کات.
هه‌ر له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خاتوو شارا په‌نا بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌بات و ده‌ڵێت ” لەم بارەیەوە ژولیا کریستیڤا دەڵێت:((ئەمانە (ژنان) دەنێردرێن تا ھاوشێوە و وەک لاساییکەرەوەی ھەژمون و دەسەڵاتی پیاو لە شەڕدا، خۆیان بدەن بە کوشت و شەھید ببن… ژنان لە پێناوی ھەمان ئەو پر‌نسیپ و باوەڕانەدا خۆیان دەدەن بە کوشت کە پێشتر ھۆکاری پەراوێزخستن و بێ بەھاکردنیان بووە)). بەکورتی، ھەر ئەو نۆرمانەی کە ژنیان کورتکردبۆ‌وە بۆ جەستەیەک کە ئەرکی سەرەکی بریتیە لە منداڵخستنەوە، ھەمان نۆرم لە چرکەساتی جەنگدا دەیانگۆرێت و دەیانکات بە جەستەیەک و ماشێنێک بۆ مەرگ” بۆ ئه‌م په‌ڕه‌گرافه‌ی ئه‌و، من ته‌نها کۆمێنتێکی بچوکم هه‌یه چونکه من نازانم له کوێدا و بۆ چ مه‌به‌ستێك و له چ سه‌رده‌مێکدا ، خاوه‌نی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی وتووه ، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که ئه‌و کۆمێنته جه‌نگاوه‌رانی ئازادیخوازی ڕۆژاوا ناگرێته‌وه . دوای ئه‌وه‌ش ئاساییه که که‌سانی ئایدۆلۆجی و ده‌سه‌ڵاتخواز و حیزبی، هه‌میشه بۆ سه‌لماندنی ڕاکانیان ، په‌نابه‌رنه به‌ر قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و و ده‌قی کتێبه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان و له دووری بارودخه‌که و کارایی ئه‌زموونه‌کانه‌وه ، له‌نگه‌ر بگرن و قسه بکه‌ن .
شارا تاهیر له دوو بڕگه‌ی کۆتایی وتاره‌که‌یدا ، هێڕشه‌کانی له‌سه‌ر پیاوان چڕ و پڕ تر ده‌کاته‌وه و له پالیشیا سوکایه‌تییه‌کی یه‌کجار زیاتر به‌و ئافره‌تانه ده‌کات و فاڵیان بۆ ده‌گرێته‌وه که له داهاتوودا چی‌یان به‌سه‌ر دێت، که دیسانه‌وه ده‌بنه‌وه ئامێری سێکسی و منداڵدروستکردن. من نازانم پاشه‌ڕۆژی ڕۆژاوا به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوات، ناتوانم به یه‌قینه‌وه پێشبینی داهاتوی بکه‌م ، مه‌گه‌ر به وشه‌ی ” ئه‌گه‌ر و به‌ڵام ” قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که تۆ نا‌توانیت مافی سێکس و هه‌بوونی منداڵ و ئیختیاری خودی خۆیان له ژنانی ڕۆژاوا ، بسه‌نیته‌وه و ڕای خۆتیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت . ئه‌وان وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئازادن له‌وه‌ی چی ده‌که‌ن هه‌ڵبه‌ته‌ش له داهاتوشدا هه‌ر ئازادن که چی‌یان ده‌وێت ، به‌ڵام زۆر دڵنیام که ئه‌و ئافره‌تانه نه ده‌سته‌مۆ به ئاره‌ز و هه‌وه‌سی پیاوان، ده‌بنه‌وه و نه ئیدی باوکسالاریش قه‌بوڵده‌که‌ن ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که لای من کۆیله‌ی ئیدۆلۆجی ، کۆیله‌ی خێڵ، کۆیله‌ی کوڵتور، کۆیله‌ی حیزب، کۆیله‌ی نه‌ته‌وه ، کۆیله‌ی خێزان، کۆیله‌یه‌تی سه‌ر کار، کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت. …به هه‌موو کۆیله‌کانی دیکه‌وه، له پرنسپڵدا هیچ جوودایییه‌کی له کۆیله‌ی مێرد ، پیاو ، نییه ، بگره کۆیله‌بوونی پیاو ڕه‌نگه ئه‌هۆنتر بێت و ڕه‌نگه ڕزگاربوونیش له ده‌ستی پیاو به جیابوونه‌وه ، به ده‌ست لێهه‌ڵگرتن ، به حاشا لێکردن ئاسانتر بێت له ڕزگاربوون له کۆیلایه‌تی حیز ب و نه‌ته‌وه و ئیدۆلۆجی و کولتور.
دواقسه‌م بۆ شارا تاهیر:
شارا تاهیر، پێش ئاشنابوونی به‌م فیکره تازه‌یه و دابارێته سه‌ر ئه‌و قاره‌مانانه و ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌یان پێ‌بکات ، ده‌بوایه تۆزێك خۆی ماندوو بکردایه تاکو له بار‌و دۆخی ڕۆژاوا و ئافره‌تان له‌وێ به‌تایبه‌تی ، گه‌ر ه‌ێڕشه‌که‌ی بۆ سه‌ریان به ئامانج نییه، بکردایه . به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌کانم: خاتوو شار ا ته‌نها لایه‌نی چه‌کدارانه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌بینێت که چه‌ندێكن و چی ده‌که‌ن ، که من له ڕۆژاوا بووم براده‌ران وتیان ژماره‌یان ده‌چێته ده‌ور‌وبه‌ری 10 هه‌زار ، تۆ بڵێ 20 هه‌زار به‌ڵام به سه‌ده‌ها هه‌زاری دیکه‌یان له گروپه خۆجێیییه ڕادیکاڵه‌کاندا خۆیان ڕێکخستووه ، له ده‌زگه خزه‌متگوزارییه‌کاندا کارده‌که‌ن ، زۆربه‌ی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری تێڤده‌م ئافره‌تانن ، له لیژانه‌کانی پیوه‌ندیی سیاسیی و دیبلۆماسیانه به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه ، له شاره‌وانییه‌کاند، ،هه‌ڵده‌سوڕێن، له خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییه‌کاندا به‌رپرسن، هاوسه‌رۆکن ڕۆڵی کاریگه‌ر ده‌بینن، له نقابه‌کاندا ده‌ستبه‌کارن . له بزوتنه‌وه و گروپه‌کانی ئافره‌تاندا. له ڕۆژاوادا شوێنێك نیه لیژنه‌یه‌ك ، گروپێك نییه ده‌ست و په‌نجه‌ی ڕه‌نگینی ئافره‌تانی کارای ئه‌وێی تیادا نه‌که‌وتبێته کار .
ئه‌وان که‌مپه‌ین و که‌مپی ئاشتی ژنانیان دامه‌زراندووه ، نازانم بۆ چی خاتوو شارا ئه‌و که‌مپ و که‌مپینه‌ی سنوری کۆبانی له شاری سروچک، نه‌بینیوه ، دیمه‌نی هه‌زاره‌ها له ژنانی ڕۆژاوا و باکوری کوردستانی فه‌رامۆشکردووه که به چنگ و به خاکه‌نازو به بێڵ و به ده‌ست و پل خه‌نده‌قی شه‌رمه‌زارییان پڕده‌کرده‌وه ، ئه‌ی چی ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕێپێوانه‌ی که ژنان له باکور و له ڕۆژاوا ده‌یانکرد و به‌رده‌وامن . په‌یامی شؤڕش له ڕۆژاوا و له باکوری کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یامی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ك هه‌ر به ته‌نها شؤڕشی سیاسیی، هه‌موو لایه‌نه‌کانی خه‌باتی گرتۆته‌وه ، ئه‌وان خاوه‌نی ده‌نگی خۆیانن و له سه‌رجه‌می بڕیاردانه‌کاندا له بچوکه‌وه بۆ گه‌وره ، به‌شدارن و ڕۆڵیان هه‌یه، بۆیه شارا تاهیر که ته‌نها باس له میلیته‌رایزی ژنان ده‌کات زوڵمێکی زۆر نه‌ک هه‌ر له خودی ژنانی ڕۆژاوا خۆیان ده‌کات، به‌ڵکو له په‌یام و جۆره‌کانی خه‌باتیشیان ده‌کات.
.