Categories
Kurdish

ئەوەی سمێڵی سوور بوو هەمزاغا نییە

ئەوەی سمێڵی سوور بوو هەمزاغا نییە!!!!!

2/05/2017

بە ناشکوریی نەبێت ڕۆژەکەی وای لێهاتووە باو باوی فێمەنیزمە ، گەلێك لە ژنانی دونیا، خۆیان بە فێـمەنیست دەزانن. تەنانەت مێرکڵی ئەڵمانیا، ترێزە مەی سەرەكوەزیرانی لای ئێمە ، کریستن لیگاردی سەرۆکی صندوقی دراوی نێودەوڵەتی ، ئیڤانکە ترامپ، میشێڵی ئۆباما، ژنەکەی مارکی فەیسبوك، زۆربەی زۆری ژنە ئەندام پەڕلەمانەکانی دونیا بەداماوە پەڕلەمانتارەکانی لای خۆمان و پەڕلەمانی عێراقیشەوە…. بەم جۆرە ئەم لیستە دەیەها لاپەڕە دەگرێتەوە.
ئەو ئافرەتەی هەر توڕە بێت شەڕ لەگەڵ تڕی خۆیدا بکات، ، جلی پیاو لەبەر بکات ، یاخود لە بازاڕێکدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەیەکدا خۆی ڕووت بکاتەوە ، دەتوانێت خۆی بە فێمەنیست بداتە قەڵەم ، ئیتر گرنگ نییە کە خودی خۆی وەکو بووکەڵەیەکە لە بازاڕی سەرمەداریی و بە هەموو شێوەیەك لە خزمەتیدایە . چونکە چەمکی فێمەنیستی و فێمەنیزم و تێگەیشتن لێیان ، لای ئەوان هەر توڕەبوون و بەگژاچونەوەیە لۆژیکانە و نالۆژیکانە .
ئەم سیستەمە ئەوەندە بەهێز و بە توانایە تا ئەو ڕادەیەی نەك هیچ شتێکی لەسەر بنجی خۆی نە‌هێڵاوە و گۆڕیوە ، بەڵکو شێواندوشنی بۆ نموومەنە : ئەنارکیستێتی کردووە بە چەند بەشێکەوە ، هەم هزر و پرنسپەکەشی بە فەوزا و بەرەڵایی چواندووە و شێواندووە. سۆشیالیزمیشی کردووە بە چەند لق و پۆپێکەروە وەکو سۆشیالیزمی کرێکاری و سۆشیالدیمۆکرات و سۆشیالیستی دیمۆکراتی و گەلیی و …هتد لە ڕوی هزر و پرنسپەکەشیەوە چواندووەیەتی بە کۆمۆنیسیت و کۆمۆنیستی کۆنی ڕوسی و بەدناوی کردووە. دیمۆکراسییەتی بە دیمۆکراسی پەڕلەمانتیاریی ناساندەوەو چەسپاندووە .
هەر ئاواش لق و پۆپێکی زۆریشی لە فێمنیزم کردۆتەوە ئەویشی ئاوا شێواندوە تا ئەو ڕادەیەی هەموو ئەوانەی سەرەوە بە شانازییەوە دەتوانن بڵێن فێمێنیستین!!! … ئیدی : فێمەنیستی دژە پیاو هەیە ، فێمەنیستی ئیسلامی هەیە واتە موسڵمان، فێمەنیستی دژە دەسەڵات هەیە ، فێمەنیستی دژە خێزان هەیە بەم جۆرە چەندەها جۆر لەمەش هەیە.
بەڵام لە ڕاستییدا هەر دوو جۆر لە فێمەنیستی هەیە یاخود هەر هەموو جۆرەکان بەسەر دوو جۆردا دابەش دەبن ئەویش:
فێمەنیزمی دەسەڵاتخواز و فێمەنیزمی ئازادیخوازە کە دژ بە هەموو جۆرە دەسەڵاتێکە، سەراپای ئەم سیستەمە ڕەتدەکاتەوە و خۆی ناکاتە کاڵایەکی بەهاداری بازاڕی سەرمایەداریی .

Leave a Reply