Categories
Kurdish

بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە لایەن بانقی مەرکەزی ئەورپاوە چی دەگەیەنێت؟

بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە لایەن بانقی مەرکەزی ئەورپاوە چی دەگەیەنێت؟

15/09/2023

دوێنی بانقی مەرکەزی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ جاری دەیەم ڕێژەی سووی بەرزکردەوە. ڕێژەی سوو لە سەدا3.75 وە بردە سەرەوە بۆ بۆ لە سەدا 4 . بیانوی سەرۆکی بانق ، کریستان لیگارد بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارەیە ، گوایە ئەم بەرزبوونەوەیە هاوکاری دابەزینی دەکات .

شرۆڤەکارانی پەیمانگای کیل ڕایانگەیاندووە، هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی پێشبینیکراوی 0.5%ی ئەمساڵ لە بەرهەمی ناوخۆیی ئەڵمانیا (بەرهەمی ناوخۆیی گشتی) بریتین لە;لاوازی چالاکیی پیشەسازی، قەیرانی کەرتی بیناسازی و لاوازی خەرجییەکانی بەکاربەران.

بەگوێرەی توێژینەوەی ئابووریناسان هەروەها ماڵە فەرەنسییەکان زیاتر لە پاشەکەوتەکانیان سەرف دەکەن، ئەمەش وایکردووە کۆمیسیۆنی ئەوروپا بڵێت پێشبینی دەکات فەرەنسا لەم ساڵدا تەنها بە ڕێژەی 1% گەشە بکات و لە داهاتوودا 1.2% گەشە بکات. ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ئیتاڵیا لاوازتر دەبێت و ئەمساڵ بە ڕێژەی 0.9% و لە داهاتوودا 0.8%. . لە حاڵی حازردا گەشەی ئابووری وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا لە وەستاندایە .

تەخمینکردن و چاوەڕوانکردنی گەشەی ئابووریی لەو وڵاتانەدا نەك هەر لە جێی خۆیدا نەبوو بەڵکو لە ئەمساڵ و ساڵی ئایندەدا بەرەوخراپتر ڕۆیشتووە و دەڕوات، بەتایبەت ئەڵمانیا کە چوارەم وڵاتی ئابووریی دونیایە. هەڵئاوسانی پارە لە زۆنی وڵاتانی ئەوروپاد لە سەدا 5.6 و پێشبینی دەکەن کە ساڵی داهاتوو دابەزێت بۆ 3.2 و ساڵی 2025 بێتە خوارەوە بۆسەدەمی سەرەتای2000 کە لە سەدا دوو بوو. بەڵام ئەمانە هەمووی پێشبینی و هیوایە ، چونکە کەس نازانێت کە ساڵی ئایندە چی روودەدات لە جەنگ و کارەساتی سروشتی و ڕەتکردنەوەی ئەم سیستەمی جەنگ و

چەوساندنەوە و وێرانکارییە لە لایەن کرێکاران و خەڵکەوە .

زیادبوونی ڕێژەی سوو کارایی خراپ دادەةیت لەسەر گەشەی ئابووریی ، هەر لە ئێستاوە زۆرێك لە کەرتە تایبەتییەکان و کۆمپانیاکان کاردانەوەی خۆیان بەرانبەر ئەم زیادبوونی ڕێژەی سووە هەبوو. بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئابوورییەکان لە سەرانسەری ناوچەی دراوی 20 ئەندامدا تووشی خاوبوونەوەیەکی گەورە بوون لە چالاکییەکانی کەرتی تایبەتدا، زیادبوونی تێچووی قەرزکردن پێشوازی لێناکرێت. ئەڵمانیا کە دڵی پیشەسازی یەکێتی ئەوروپایە، ئەمساڵ کەوتە پاشەکشەی ئابووری، لەکاتێکدا فەرەنسا و ئیتاڵیا لە وەستان نزیکبوونەتەوە و ڕێژەی گەشەکردنیان تەنها کەمێک لە سەرووی سفرەوەیە.

بەرزبوونەوی ڕێژەی سوو لە لایەن بانقی مەرکەزیی یەکێتی ئەوروپاوە نەك هەر زەرەری بۆ ئابووری ناوخۆی خودی ئەوروپاوە هەیە بەڵکو بۆسەر ئابووری بریتانیاو وڵاتانی دیکەش . دوای ئەوەی کە بانقی مەرکەزی ئینگلتەرە بۆ جارێکی دیکە ڕێژەی سووی بەرزکردەوە کاردانەوەی بزنس و ئابووری بۆدەرکەوت بڕیریان دا کە ڕەنگە یەكجاری دیکە ڕێژەی سوو بەرزبکەنەوە، ئەویش لە ئێستادا نا، بەڵا ئێستا چاریان نییەو بۆ وەستان لە بەرانبەر بەهای دراوی یورۆدا دەبێت ڕێژەی سوو لە بریتانیاش-دا بەرز ببێتەوە لە بەرانبەر یورۆدا تاکو بەهای دراوی پاوەند لە ئاستی

یورۆدا وەکو خۆی بمێنێتەوە و نەشکێت. بەبەرزبوونەوەی بەهای پاوەن-یش دوا بزمارە کە دەدرێت لە تەرمی سەر تەتەشۆری ئابووری بریتانیا کە بە دڵنیاییەوە لە قۆناخی هێواشییەوە پێ دەنێتە قۆناخی وەستان و مەنگبوونەوە.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە ئەوروپا و بریتانیادا ڕەنگە ببێتە دانی بیانوو بە بانقی فیدراڵی ئەمەریکی کە ئەویش ڕێژەی سوو لەوێ بەرز بکاتەوە ، بەمەش بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە، هەر ئاواش وڵاتانێك کە بازرگانی و مامەڵە بە دۆلار و یورۆ دەکەن باری ئابوورییان ئەوەندەی دیکە خراپتر دەبێت

Leave a Reply