Categories
Uncategorized

گەنجان لەسەر سیاسەتەکانی کەشوهەوا 32 وڵاتی ئەوروپی دەبەنە دادگا*

گەنجان لەسەر سیاسەتەکانی کەشوهەوا 32 وڵاتی ئەوروپی دەبەنە دادگا*

16/09/2023

شەش گەنج خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئامادەبوون لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئەوەی هەوڵبدەن 32 وڵات ناچار بکەن بە خێرایی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییان بەرزبکەنەوە لە گەورەترین ڕێکاری یاسایی کەشوهەوای جیهان تا ئێستا. ئەو شەش ئیدیعاکارە پورتوگالییە تەمەنیان لە 11 بۆ 24 ساڵدایە، دەڵێن بەهۆی ئەزموونەکانیانەوە بووە لە ئاگرکەوتنەوە کە لە ساڵی 2017دا ناوچەی لیریای کەوتەوە و 66 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار هێکتار دارستانیان لەناوبردووە.

دوای هاوینێکی دیکە کە ئاگرکەوتنەوەکان لە سەرانسەری پورتوگال، یۆنان، ئیسپانیا، کرواتیا و ئیتاڵیادا سەریهەڵدا، گەنجان لە ژووری گەورەی دادگای ستراسبۆرگ لە ماوەی 13 ڕۆژدا دەڵێن سیاسەتەکانی 32 وڵاتی ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی جیهانی بەپێی پێویست نییە و… بە پێشێلکردنی ئەرکەکانی مافی مرۆڤیان .ئەوان لەلایەن کەسانێک لە سەرانسەری جیهانەوە

پارەی جەماوەریان بۆ دابین دەکرێت، کە زیاتر لە 100 هەزار پاوەندیان بەخشیوە، داوای بڕیارێکی پابەندکەر لە دادوەرەکانەوە دەکەن بۆ ئەوەی وڵاتەکان ناچار بکەن بە خێرایی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییان بەرزبکەنەوە، ئەمەش دەبێتە بڕگەیەکی مێژوویی لە دادگاییکردنی کەشوهەوادا.

یەکێک لە داواکاران، ئاندرێ دۆس سانتۆس ئۆلیڤێرا، تەمەن 15 ساڵ، وتی: ئەم حکومەتە ئەوروپایانە شکست دەهێنن لە پاراستنی ئێمە. ئێمە لە بەرامبەر کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە سەرانسەری ئەوروپادا دەژین. لە پورتوگال ئەم هاوینە شەپۆلی گەرمامان بەسەر هات کە خراپتر و خراپتر دەبێت.. توانای ئێمە بۆ هەر شتێک، بۆ ئەوەی ژیانمان بژین، خەریکە سنووردار دەبێت.

قەیرانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەییمان و تەندروستی دەروونیمان هەیە؛ چۆن نەترسین؟”

داواکاران شەش ساڵ لەمەوبەر دەستیان بە کارەکانیان کردووە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە ئاگرکەوتنەوەی کێوی لە لیریا. ئەوان دەڵێن لە ئێستاوە کاریگەرییە بەرچاوەکانی گۆڕانی کەشوهەوایان بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی زیادبوونی شەپۆلەکانی گەرما، کە ژیانی ڕۆژانە و خوێندن و چالاکییەکانی دەرەوەیان سنووردار دەکات؛ بارودۆخی تەندروستی وەک تەنگەنەفەسی خراپتر دەکات و کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونییان دەبێت.

پارێزەرەکانیان بەڵگە دەخەنە ڕوو کە سیاسەتەکانی ئێستای32 وڵاتەکە بەو مانایەیە کە جیهان لەسەر ڕێگایە بۆ ئەوەی لە ماوەی تەمەنی گەنجەکاندا بگاتە پلەی گەرمی جیهانی3c . یەکێک لە ئیدیعاکارەکان، کاتارینا مۆتا، تەمەن 23 ساڵ، وتی:;لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا پلەکانی گەرما لە لیریا گەیشتە زیاتر لە 40 پلەی سەدی. ئەوەندە قورسە تێبگەین کە ئەمە تەنها سەرەتایەکە لەڕووی گەرمای زۆرەوە. شارەزایان دەڵێن لە پلەی گەرمی 3C شەپۆلی گەرمای توندتریش

دەبێت کە بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر دەخایەنێت. ئەمەش شتێکی باوەڕپێنەکراو دەبێت.

،حکومەتەکانی جیهان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە ئەم کارە بوەستێنن. حکومەتەکانی ئەوروپا هەڵدەبژێرن کە بەشداری خۆیان نەکەن. ناتوانین دانیشین و سەیری ئەم ڕووداوە بکەین”.

ئاندرێ پشوو لە قوتابخانە وەردەگرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنەکەی ستراسبۆرگ بکات لە 27ی ئەیلول لەبەردەم 17 دادوەری ECHR. بۆ دانیشتنەکە لەگەڵ هاوڕێ داواکارەکانی بە پاس و شەمەندەفەر دەگاتە ئەوێ. وتی: من لەوێ دەبم، دەبێت لەوێ ببم ، نەمدەتوانی لە هیچ شوێنێکی تر بم;. وتیشی:;ئەوەی زۆرتر من دەترسێنێت ئەوەیە کە لە دوای ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی 2017ەوە هەموو شتێک خراپتر بووە;. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەو کاتەوە شەپۆلی گەرمای ڕیکۆرد شکێنمان هەبووە، هەسارەکەمان لەدەست دەدەین و زۆر ترسناکە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێرە لە پورتوگال ئێمە یەکێکین لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. ، ئەمساڵ پلەی گەرمیی 43Cمان هەبوو؛ کە لەڕادەبەدەر گەرمە، لە دوبەی گەرمتر بوو. ئاسایی نییە. هەوڵ دەدەم ژیانم بنیات بنێم، بچمە قوتابخانە و بخوێنم، بەڵام زەحمەتە لە گەرمای وادا تەرکیز بکەم، خەوتن قورسە، دواتر دووبارە خوێندنەوە قورسە. ، کاریگەری لەسەر هەموو ژیانم هەیە”.

جێری لیستۆن، پارێزەری باڵای نوسینگەی گلان، ڕایگەیاندووە، ئەو کارە لە دژی ئەو 32 نەتەوەیەی ئەوروپا دەگیرێتەبەر، چونکە هەموویان بەشدارییان لە قەیرانی کەشوهەوادا کردووە و ڕێوشوێن لە هەموویان پێویستە بۆ پاراستنی ئایندەی گەنجان. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم گەنجانە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی گەرمای بەرگە نەگیراو دەبنەوە؛ نوێترین ڕاپۆرتی IPCC ئەم بارودۆخانە بە شتێکی ناشیاو وەسف دەکات” لیستۆن وتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ ئەوەشدا ئەم حکومەتانە ئیدیعاکانیان بێ بایەخ دەکەن، پێشبینی دەکەین زیاتر هەمان شت لە هەموو گەلانی ناو هۆڵی دادگا ببیستن.;بەڵام بەڕاستی دۆسیەکەمان زۆر سادەیە – ئەو زیانانەی کە گۆڕانی کەشوهەوا دەیگەیەنێت، و بەردەوامیش دەبێت، بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی ئەم گەنجانە و بۆ خۆشگوزەرانییان، پێشێلکارییەکی ڕوونە بۆ مافە مرۆییەکانیان.

…………………………….

*ئەمەی سەرەوە وەرگێڕانی بەشێکی وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ١٤ی مانگە

Leave a Reply