Categories
Kurdish

بەڕای من دروستکردنی ” زۆنی نەفڕین ” لە ڕۆژاودا حەل نییە

بەڕای من دروستکردنی ” زۆنی نەفڕین ” لە ڕۆژاودا حەل نییە:

01/05/2017

 گەر چی ئەم دروشمە بووەتە شێوەیەك لە خەبات بۆ بەرگریی لە کوردانی ڕۆژاوا و بووەتە داخۆازییەکی گەورەی ئەم ڕۆژانە، بەڵام بەڕای من ئەوە حەلی کێشەکە ناکات لە کۆتاییدا دەبێت باجێکی گەورە بدەین.
بە دروسستکردنی زۆنی نەفڕین ، گەر ئەمەریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا بیکەن – کە زەحمەتە ئەوە بکەن – بەبێ دانەوەی پاداشت لە لایەن پەیەدە و هێزەکانی ڕۆژاواوە نابێت ، کە ئەویش زیاتر متمانەکردنە لە لایەن ئەوانەوە بە ئەمەریکا و داخوازی زۆری تر بۆ ئایندە .
گەورەبوونی هێزی چەکداریی، واتە داخوازی کولفەی زیاتر، قەبەکردنی ڕۆڵی حیزب و سیاسییەکان ، لەسەر حسابی خودی بزوتنەوەکەی خەڵک یاخود تێفدەم، دەبێت. بە گەورەبوونی ڕؤڵی ئەمان : هیزی چەکداریی ، حیزب هەروەها سیاسییەکان ، حسابێکی ئەوتۆ بۆ جەماوەر و بزوتنەوەکەی نامێنێتەوە ، چونکە ئەوان جێگای هەموو شتێکی دیکە دەگرنەوە لە ڕۆژاوادا و ئەو کاتەش ئەوەی کە دەیانەوێت بیکەن دەیکەن ، بێ گەڕانەوە بۆ جەماوەر یا خودی خەڵکەکە.
من وای دەبینم کارەساتەکە لە نزیكبوونەوەی پەیەدەوەیە لە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاو ، وابەستە بوونیانە بە یارمەتی ئەوان لە ڕوی چەک و تەقەمەنییەوە ئەمەش لەو کاتەوە ڕویدا کە یەکینەکانی بەرگریی [ یەپەگە و یەپەژە] لە هێزێکی بەرگرییەوە بوونە هێزێکی هێڕشکەر، لە هێزێکی بڕواکەرە سەر خۆوە ، بوونە هێزێکی بڕواکردنە سەر ئەمەریکا، لە هێزێكی پاراستنی دەستکەوتەکانی کە بەدەستهاتووە ، بوونەتە هێزێك کە دەستکەوتێك بەدی بهێنن کە لە بەرژەوەدنی هەموو حکومەتەکانی ناوچەکە و ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا، بێت کە لاوازکرنی خۆیان و داعشە.
شەڕ لەگەڵ داعش دەبێت ڕاوەستێت ، مەگەر تەنها بۆ بەرگریی بێت. ئەو شەڕە شەڕی ئەمەریکا و ڕوسیایە بە وەکالەت لە ڕێگای دەستەو دایەرەکانیانەوە، هێزکەکانی ڕۆژاوا دەبێت لەو شەڕی وەکالەتە ، خۆیان بپارێزن .
گەورەترین نوشست و تێشکان چاواڕوانمان دەکات، گەر پەیەدە سیاسەتەکانی نەگۆڕێت، کە گۆڕینی ئەو سیاسەتە نە خواستی ئەردۆگانە و نە لە بەرژەوەندیشێتی ، هەر بۆیەش ڕێگا نادات کەس ئۆجەلان ببینێت، دەنا ئۆجەلان بە پەیامێك هاوکێشەکەی دەگۆڕی .

Leave a Reply