Categories
Kurdish

تەسکبوونەوەی ئازادییەکان لە بریتانیا تا ئەو رادەیەیە کە یو ئێن ناڕەزایی دەردەبڕێت

تەسکبوونەوەی ئازادییەکان لە بریتانیا  تا ئەو رادەیەیە کە یو ئێن ناڕەزایی دەردەبڕێت

 26/01/2024

شارەزای نەتەوە یەکگرتووەکان، دەیڤد فۆرست ،  لە بواری ژینگەدا ئیدانەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی ژینگەیی بەریتانیا دەکات . ئەو دەڵێت بە جددی نیگەرانە لە ‘یاسا نوێیە پاشەکشەییەکان

فۆرست کە ڕاپۆترتێکی تایبەت بە هاتنەکەی بۆ بریتانیا پێشکەش بە یو ئێن دەکات دەڵێت سەرکوتکردنی توندی ناڕەزایەتی ژینگەیی لە بەریتانیا بە یاسای نوێی “توند” و سنووردارکردنی زۆری بەڵگەکانی هۆڵی دادگا و بەکارهێنانی فەرمانە مەدەنییەکان کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئازادییە بنەڕەتییەکان هەیە.

فۆڕست ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا بۆ بەریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانیاری نیگەرانکەری لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە ئاشکرا کردووە.

ئەو یاسایانەی کە لە یەکێك لە دادگاکانی لەندەن بەسەر تۆمەتباراندا سەپێنراون، ڕێگریان لێکردوون کە پاڵنەرەکانیان، هۆکارەکارەکانیان بۆ دەستەی گوێگر لە قسە و ڕاو بۆجونیان ڕوون بکەنەوە . ئەوان لەو دادگەیەدا و بە فەرمانی دادگا قەدەغە کراون کە لە لێدوانەکانیاندا بۆ دەستەی گوێگر لە شەکواکانیان تەنانەت ناوهێنانی دەستەواژەی : ” قەیرانی کەشوهەوا، سووتەمەنی هەژاری یان تەنانەت بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئەمریکاش” .

فۆرست  ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆر ئەستەمە تێبگەین چی دەتوانێت پاساو بدات بەو دەستەیە و بە داەوەر لە دەرفەتی گوێگرتن لە هۆکاری کارەکەی تۆمەتبار، و چۆن ئەو دەستەیە دەتوانێت بگاتە بڕیارێکی ئاگادارکراوی دروست بەبێ ئەوەی گوێیان  لێبگرێت”

وتیشی، لێپێچینەوە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە بەپێی یاسا نوێیەکانی  بێزارکردنی گشتی لە یاسای پۆلیس، تاوان، سزادان و دادگاکان 2022، کە سزای 10 ساڵیی دەسەپێنێت، هەروەها بەکارهێنانی یاسای نەزمی گشتی 2023 خۆپیشاندانی ئاشتیانە بە تاوان دەزانێت.

هەروەها فۆڕست ئەو مەرجە سەختانەی کەفالەتی هەڵبژارد کە بەسەر چالاکوانانی کەشوهەوادا سەپێنراون بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە.  لەوانە ناچاربوون بە بەستنی تاگ [ جیهازێکە کە هەموو هاتووچۆیەك تۆمار دەکات کە لەو کەسە بەستراوە ]  لەکاتی چاوەڕوانی دادگاییکردن، سنووردارکردنی جووڵە و قەدەغەکردنی قسەکردن لەگەڵ چالاکوانانی دیکەی ژینگەپارێز.

 فۆڕست دەڵێت: “هەروەها هەندێک لە بەرگریکارانی ژینگە ناچارکراون تاگی ئەلیکترۆنی لە پاژنەی پێیان ببەستن ، هەندێکیان قەدەغەی هاتووچۆیان لە کاتژمێر 10ی شەو تا 7ی بەیانی لێکراوە، هەندێکی دیکەشیان بەدواداچوونی جی پی ئێسیان تێدایە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ئەو ماوەیەی ئێستای سیستەمی دادوەری تاوانکاری، بەرگریکارانی ژینگە دەتوانن تا دوو ساڵ لە بەرواری دەستگیرکردنیانەوە تا دادگاییکردنی تاوانکارییان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە کەفالەت بمێننەوە.

ئەم جۆرە مەرجە توندانەی کەفالەت کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ژیانی کەسی بەرگریکارانی ژینگە و تەندروستی دەروونی هەیە، و من بە جددی پرسیار لە پێویستی و ڕێژەیی ئەم جۆرە مەرجانە دەکەم بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەکەن.”

ئەو ئیدانەی بەکارهێنانی بەربڵاوی فەرمانە مەدەنییەکان بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتی ئاشتیانە و گوتاری “ژەهراوی” لە میدیاکان و لەنێو سیاسەتمەداران سەبارەت بە خۆپیشاندەرانی کەشوهەوا کرد. وتی: “هەروەها ڕەنگە گوتاری ژەهراوی لەلایەن دەوڵەتەوە وەک پاساوێک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند و توندتر لە دژی بەرگریکارانی ژینگە بەکاربهێنرێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە درێژەی سەردانەکەمدا، بە چاوی خۆم شایەتحاڵی ئەوە بووم کە ئەمە ڕێک ئەوەیە کە لە ئێستادا لە بەریتانیا ڕوودەدات. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی ساردکەرەوەی لەسەر کۆمەڵگەی مەدەنی و مومارەسەکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکان هەیە”.

تیم کرۆسلاند لە پلانی B وتی ڕێککەوتننامەکە لەڕووی یاساییەوە پابەندکەرە بۆ بەریتانیا و کاریگەری ڕاپۆرتەکەی ڕاپۆرتدەری تایبەت ، دەیڤد فۆرست ، ئەوەیە کە حکومەت بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە دەکات..  وتی: “ئەگەر ئەو ڕووداوانەی کە ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان پێی گەیشتووە کە لە ڕووسیا یان چین ڕوودەدەن ئێمە تووشی شۆک دەبین.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “حکومەتی بەریتانیا ئامانجی ئەوەیە لەڕێگەی بەرنامەیەکی توندوتیژانەی سەرکوتکردنەوە دژایەتی سیاسی لە تێکدانی ژینگەی خۆیدا لەناوببات – زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و تێکدانی مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە.  لە ئەنجامدانیدا ئەوان نەک تەنها ژینگەکەمان تێکدەدەن و ناوبانگی نێودەوڵەتی بەریتانیا، بەڵام دیموکراسی ئێمەش”.

Leave a Reply