Categories
Kurdish

زیاتر لە 2 ملیۆن بەکارهێنەری میتەری پێشوەختە لە بریتانیا کارەبا و غازیان لەم زستانەدا دەبڕێت

زیاتر لە 2 ملیۆن بەکارهێنەری میتەری پێشوەختە لە بریتانیا کارەبا و غازیان  لەم زستانەدا دەبڕێت

 25/01/2024

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێی ئۆفیسی نوسینگەی ئامۆژگاریکردنی هاووڵاتیان ئەم زستانە لە سەرانسەری بریتانیادا  زیاتر لە دوو ملیۆن کەس غاز و کارەبایان لێدەگیرێتەوە لەبەر ئەوەی پارەیان نییە پێشوەخت بیدەن تاکو غازو کارەبایان لێنەبڕێت.

ئەم بیرۆیە [ نوسینگەیە بە هۆی ئەوەی خەڵکی دەچێت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و یارمەتی] ئامارێکیان لای خۆیان لەسەر ئەوانەی کە چوون و چەندێك پارەیان داوە ، چەندێكی قەرزاری دائیرەی ئاو و کارەبان ، ئامادە کردووە  و خەمڵاندویانن. ئەم نوسیگەیە پێشبینی کردووە ئەم زستانە  سەرقاڵیترین زستانی بێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە توانای دانی پارەیان نییە، ئەمە  دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس لانیکەم مانگانە جارێک غاز و کارەبایان لێگیراوەتەوە .  هەروەها  نزیکەی 800 هەزار کەس زیاتر لە 24 کاتژمێر بەبێ غاز و کارەبا ژیانیان بەسەر بردووە بێ ئەوەی بتوانن کە  ژەمێکی گەرم خواردن دروست بکەن  یان دوشێکی گەرم بکەن ، چونکە پارەی ئەوەیان نەبووە کە پێشوەخت  بیدەن بەو دائیرەیەی کە کارەبا و غازیان بۆ دەستەبەر دەکات .

سەرەڕای ئەمەش زیاتر لە 5 ملیۆن کەس لە دوای  مودەی دانی پارەی قائیمەی غاز و کارەباکەیانەوەن، ئەمەش قەرزاری کردوون  ، کە یا دەبێت قەرزەکەیان بدەنەوە واتە پارەی غازو کارەباکە بدەن یا خود میتەری پێشوەختیان بۆ دادنێن ئەو کاتە دەبێت خۆیان ئیدارەی خۆیان بدەن و پارەکە پێشوەخت بدەن کە ویستیان کارەبا و غازیان هەبێت.

ئەم میتەرەش پێی دەوترێت پێوەری پێشوەخت یانی دەبێت پێشوەخت پارەکە بدەیت تاکو کارەبات هەبێت . ئەمەش ڕووبەڕوی مەترسی وەرگرتنی قەرزیان دەکاتەوە یان ناچاریان دەکات پێوەرێکی پێشوەختەیان بۆ دابنێن.

Leave a Reply