Categories
Kurdish

جەنگی ئیسرائیل و حەماس کاردانەوەی لەسەر قوتابییە موسڵمانەکان لە هەندێك لە قوتابخانەکانی بریتانیادا داناوە

جەنگی ئیسرائیل و حەماس کاردانەوەی لەسەر قوتابییە موسڵمانەکان لە هەندێك لە قوتابخانەکانی بریتانیادا داناوە

 25/01/2024

قوتابخانەی سەرەتایی بارکەلی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی لەندەن لە ترسی هەرڕەشەی بۆمب گەر قوتابخانەکەیان دانەخەن ئەوە بە ئۆنلاین وانەکان دەڵێنەوە.

دوای  بڕیارەکانی پۆلیس سەبارەت بە دەستگیرکردنی هەرکەسێك لە خۆپیشاندانا کە ئاڵای فەلەستینی پێبێت ، یاخوود دروشمێکی دیکە یان هیتافێك کە کاردانەوەی دژە جوولەکەی تێدابێت ئەمە تا ڕادەیەك لە ئێستادا جێ بەجێدەکرێت.

قوتابخانەی بارکەلی-ش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە قوتابیانێك کە لە خێزانە موسڵمانەکانەوە هاتوون بە ڕوودانی شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماس کارایی خۆیان لەسەر ئەم قوتابیانەش داناوە. زۆرێك لە قوتابیان لۆگۆی فەلەستینیان داوە لە پۆشاکەکانیا و جانتاکانیان ، ئەمەش مەترسی بۆسەر خودی خۆیان و مامۆستایان و کارمەندانی دیکەی قوتابخانەکە لە لایەن ڕایسستەکان و  ڕاستڕەوکانەوە دروستکردووە تا ئەو ڕادەیەی کە لە ئێستادا قوتابخانەکە ڕووبەڕووی هەڕەەشەی بۆمب بووەتەوە . لە ئێستادا مامۆستا و کارمەندەکان گەلێك کات هەراسان دەکرێن . لەبەر ئەمەش پۆلیس ئێستا لێکۆڵینەوەی لێدەکات و قوتابخانەکە کۆمەڵێك بریاریان داوە لەوانە: دانانی کامیرا لە زۆر شوێنی قوتابخانەکە و سنوردارکردنی زیارەتی کەسانی دیکە بە باوکان و دایکانیشەوە بۆ قوتابخانەکە و بوونی پۆلیس لەوێ و بەکرێگرتنی سکوێرێتی تایبەت .

لەم بارەیەوە بەرپرسیارانی قوتابخانکە دەڵین ئەگەر ئەم دۆخە نەگەڕێتەوە بۆ شێوازێکی ئاسایی کارکردن کە سەرەڕای ئەم ڕێوشوێنانە سەلامەتی منداڵان یان کارمەندان دڵنیا ناکرێتەوە، ئەوا ئێمە – بە ئاگادارییەکی سنووردار – قوتابخانەکە دادەخەین و دەگەڕێینەوە بۆ فێربوونی ئۆنلاین بۆ تا ئەو کاتەی ئێمە پێمان وایە پێویستە……. ئەمە بژاردەی دوا ڕێگەیە – بەڵام تکایە ئاگاداربن ئەگەر کارمەندان بەردەوام بن لە هەڕەشەکردن، ئەوا هیچ بژاردەیەکمان نابێت جگە لە داخستنی قوتابخانەکە.” ….. ” سەرەڕای ئەوە، ئەگەر هەر دایک و باوکێک یان کەسێک سەلمێندرا کە بەشدارە لە هاندانی ئەم هەڵمەتە دژی قوتابخانەکە، لە ڕێگەی کردەوەکانیانەوە بە شێوەی ئۆنلاین یان بە شێوەی کەسی، ئێمە کار دەکەین بۆ قەدەغەکردنی ئەو کەسانە لە بەشداریکردن لە سایتەکەدا.”

قوتابییە موسڵمانەکان لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەرەوە بۆیکۆتی قوتابخانەیان کردووە لەبەر ئەوەی کە نایانەوێت بڕیاری قوتابخانەکە کە لابردنی لۆگۆکانە ئەنجام بدەن . باوکان دایاکانیش خۆپیشاندانیان کردووە تاکو منداڵەکانیان بچنەوە قوتابخانە.

Leave a Reply