Categories
Kurdish

کۆبونەوەی تازە نازییەکان لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ناردنەوەی بێیانەکان و شەپۆلی خۆپیشاندان

کۆبونەوەی تازە نازییەکان لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ناردنەوەی  بێیانەکان و شەپۆلی خۆپیشاندان

 24/01/2024

کۆبوونەوەی تازە نازییەکان لەگەڵ  AFD پارتی ئەڵتەرناتئڤ ، کە زۆر توندڕەون  لە 25 ی مانگی نۆڤەمبەری پارەکەدا تازە بۆ میدیاکان و دەوڵەتی ئەڵمانی ئاشکرا دەبێت.   دانیشتنەکە  لە هۆتێلێک لە دەرەوەی شاری پۆتسدامی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە.  تازە نازییەکان بە ژمارەیەکی زۆر لەگەڵ ئەندامانی AFD تووندڕەودا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوورخستنەوەی پەناخوازان.  ئەمەش ئاشکرا نەبوو هەتا 10ی ئەم مانگە هەر بە  ئاشکرابوونیشی   بووەتە هۆی چەند ڕۆژێک ناڕەزایەتی دەربڕین.

ئەوە بوو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دەیان هەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکانی ئەڵمانیا بۆ خۆپیشاندان دژی توندڕەوی ڕاستڕەو.  ناڕەزایەتییەکان بەهۆی ئاشکرابوونی ئەندامانی پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەڵتەرناتیڤی دۆیچلاند (AfD) بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکدا کردووە لەگەڵ تازە نازیەکان و توندڕەوەکانی دیکە بۆ تاوتوێکردنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی کۆچبەران و پەناخوازان و هاووڵاتیانی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک بێیانە کە وا دادەنرێت کە شکستیان هێناوە لە یەکگرتن و ئاوێتەبوون بە سیستەمی ژیان لە ئەڵمانیا.

AFD لە ساڵی 2013 وەک هێزێکی دژە دامەزراوەیی و دژە یورۆ لەلایەن ئەکادیمی و ئابووریناسانەوە پێکهات، بە خێرایی گۆڕا بۆ پارتێکی دژە کۆچبەران.   لە ساڵی 2015دا کاتێک نزیکەی ملیۆنێک کۆچبەر و پەنابەر گەیشتنە ئەڵمانیا قەبارەیان زیادی کرد  و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017دا هاتە ناو بوندستاگەوە،Bundestag  ، سەرەتا وەک پارتی پێشەنگی ئۆپۆزسیۆن.

 لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دیسانەوە جەماوەرییەکەی بەرزبووەتەوە، ئەمەش لەسەر بناخەی ناڕازیبوون لە پارەی بەرزی وزە و هەڵاوسانی پارە و زیادی نرخی خۆراک.  ناڕەزاییە بەرفراوانەکانی ئەو  لە حکومەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا سەبارەت بە مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆمەڵێك گرفتدا یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی سەپۆرتی ئەم پارتە و هەروەها هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیەکانیش ، ئەمانە هەموویان  یارمەتی ئەم پارتەی دا تاکو بە گوێرەی ڕاپرسییەك  لە سەرانسەری وڵاتدا بە نزیکەی 20% دەنگی هێنا و لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵات ئەم ڕێژەیە  بەرزبووەتەوە بۆ 36%.

بە هۆی ئاشکرابوونی ئەو کۆبوونەوەی نێوانیان واتە تازە نازییەکان و پارتی AFD ، دەیان هەزار کەس بەشداری ناڕەزایی شەوانەیان کردووە.  گەورەترینیان تا ئێستا، لە شاری کۆڵن بووە کە لە 16ی مانگدا 30  هەزار کەس بەشداری کردووە . خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی دیکەش بەردەوامن .

هاوکاتیش بە گوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ نیشانی دەدات کە زۆربە دەیانەوێت کە پارتی AFD  بە فەرمی یاساخ بکرێت . بەڵام ئایە ئەمە چارەسە؟

Leave a Reply