خۆپیشاندانە گەورەکەی دوێنێی ئەڵمانیا
04/02/2024
دوێنێ، شەمە ، 03/02/24 لە ئەڵمانیا زیاتر لە 200 هەزار کەس لە شارەکانی وەکو درێسدن، ماینز، هانۆڤەر، بەرلین و گەلێك شار و شارۆچکەی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان دژ بە پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی AfD.
ئەمە هەفتەی چوارەمە کە خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبێت کە جەرەسێكە بۆ پارتی ئەی ئێف دی کە نەخۆیان قەبوڵ دەکرێن و نە سیاسەتەکانیشیان .
AfD
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕاپرسییەکی فۆڕسا دەریخست کە پشتگیریکردن لە AfD بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمموزەوە بۆ خوار 20% دابەزیوە، دەنگدەران خۆپیشاندانی سەرتاسەری وڵاتیان دژی ڕاستڕەوی توندڕەو وەک گرنگترین پرس هێناوەتەوە.
بەڵام هەر زوو لە لایەن سیسییەکان و دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاوە ئەم دەرفەتە قۆزرایەوە و هانی خۆپشاندان و بەشداری خەڵکی زیاتر دەکەن ، ئەمەش زیاتر بە لە لاڕێبردنی خەڵکییە سەبارەت بە کێشە سەرەکییەکانی کە ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا هەیە و خودی ئەڵمانیا لە لێواری چونە ناو قەیرانێکی ئابووریدایە.
هەر لەو بارەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز، لەسەر ئێکس [ تیوتەی کۆن ] نووسیویەتی: “چ لە ئایزناخ، هۆمبۆرگ یان بەرلین: لە شارە بچووک و گەورەکانی سەرتاسەری وڵات، زۆرێک لە هاووڵاتیان کۆدەبنەوە بۆ خۆپیشاندان دژی لەبیرچوونەوە، دژی ڕق و کینە و قسەی ڕقاوی دەکەن”. ئاماژەی بەوەشکرد، ناڕەزایەتییەکان “نیشانەیەکی بەهێزن لە بەرژەوەندی دیموکراسی و دەستوورەکەمان …… نیشانەیەکی بەهێزن لە بەرژەوەندی دیموکراسین “.