Categories
Kurdish

دەستبردن بۆ پیرۆزییەکان: ڕێژە و ڕەها … ڕێژەیی و ڕەهایی

دەستبردن بۆ پیرۆزییەکان: ڕێژە و ڕەها … ڕێژەیی و ڕەهایی

 05/02/2024

من لام وایە بەکارهێنانی وشەی ” ڕەها –  ڕەهایی ” کە لەو زمانانەی کە من ئاشنایەتیم پێیان هەیە هەڵەیە ، چونکە شتێك نییە ‘ڕەها’ بێت.

لە بەرانبەر وشەی ‘ ڕەها’دا  کە لە لێدوان و نوسین و مشتومڕ و لێکۆڵینەوە و ڕۆشنایی خستنە سەر بابەتێك ڕووداوێك ، وشەی ” ڕێژەیی”مان هەیە .  بۆیە دەڵێین بە ڕێژەی ، ڕێژەیی … چونکە ناتوانین بە ڕەهایی قسەیان لەسەر بکەین واتە بەستراوەتەوە بە چەند مەرج و خواستێکەوە .

گەر تەماشی ڕەهایی-ش یا بەڕەهایی ، ڕەها بکەین … لە ڕاستیدا ئەویش ڕەها نییە بەو شێوەیەی کە لێی تێگەیشتوین ، چونکە ئەویش ڕاستە فراوانترە لە ڕێژە و ڕێژەیی بەڵام هەر ئەویش سنوربەندی خۆی هەیە. ئەگەر شتێك وجودی هەبێت دەبێت قەبارەی هەبێت ، دەبێت سنوری هەبێت لەو حاڵەتەشدا کە قەبارەی هەبوو و سنورداریش بوو چی تر ڕەها نییە .  ئەمە بە نیسبەت هەندێك لە تەنەکانەوە  بەڵام بە نیسبەت شتی ترەوە وەکو زانست ، مەعریفە ، زانیاری، ڕۆشنبیریی  ئەمانە هەرگیز ڕەها نین ، چونکە سنوریان هەیە.  هەروەها ئەوەی کە لە سەردەمێکدا بە زانست دانراوە و دادەنرێت لە سەردەمێکی دیکەدا یا ڕەتدەکرێتەوە یا گۆڕانکاری دیکەی بەسەردا دێت .

Leave a Reply