خۆڕێکخستن و چالاکی ڕاستەوخۆ تاکە ڕێگای سەرەکییە بۆ دابینکردنی مافەکانمان
زاهیر باهیر- 12/11/2013
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا نامه‌وێت باس له‌و کاره‌ساتانه بکه‌م که سیاسییه‌کان و سیاسه‌تی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ به‌سه‌ر زۆرێکی وڵاتانی جیهانیاندا، هێناوه ، چونکه من له‌سه‌ر ئه‌م باسه زۆرم نوسیوه. ئه‌وه‌ی که له خواره‌وه ده‌یبینیت ته‌نها چه‌ند په‌ڕه‌گرافێکه له وتاری S’bu Zikode ی که چالاکوانێکی نێو لیژنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که له خانووه به له‌وح و ته‌نه‌که و پوش و گه‌ڵاو قامیش درهوستکراوهکانا ، ده‌ژین، به‌تایبه‌ت له شاری ده‌ربه‌ن- ی خواروی ئه‌فریقا ، که خه‌ڵکانێکی زۆری تریش له زۆربه‌ی جێگاکانی تر ، هه‌ر هه‌مان ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ، که له‌م خه‌ڵکانه ، له شاری ده‌ربه‌ن 12،000 که‌سیان خۆیان ڕێکخسوه بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی سیاسه‌تی لیبراڵی حکومه‌تی خواروی ئه‌فه‌ریقا، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پۆلیس و کۆمپانیاکان . له‌و بڕگانه‌ی که من کردومن به کوردی به ئاشکرا سروشت و جه‌وهه‌ری سیاسییه‌کان و گه‌نده‌ڵییان ئیدی له هه‌ر شوێنێک، بن، خۆماڵی بن یاخود بێیانه‌و ده‌ره‌کی، له پلان و به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانیاندا ، ده‌رده‌که‌ون و هه‌موویان وه‌کویه‌کن .
ئه‌م وتاره که له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ئه‌مڕۆدا ، 12/11/2013 بڵاو کراوه‌ته‌وه ، به وه‌رگێڕانی بۆ زمانی کوردی حه‌زمکرد له‌گه‌ڵتانا (شه‌یر) هاوبه‌شی بکه‌م. به خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌م چه‌ند بڕگه‌یه له‌م وتاره ، گه‌ر خۆمان گێلنه‌که‌ین ، به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که چۆن سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ که چۆن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیه‌وه بۆ هه‌ژاران و بێده‌ره‌تانی ئه‌و وڵاته، به‌ڕێده‌کرێت، له ده‌سه‌ڵاتی ڕایسستی پێشوو باشتر نیییه.
S’bu Ziko له وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت ” بزوتنه‌وه‌که‌مان له ساڵی 2005 دا له شاری ده‌ربه‌ن دروستبوو ، ئێستاش خاونی 12 هه‌زار ئه‌ندامه‌و ………که‌مپه‌ینی دژی ده‌رکردن له خانووه‌کانمان ده‌که‌ین و داوای خانووبه‌ره‌ی گشتی ده‌که‌ین ، له پێانوی جیهانێکدا خهباتدهکین که ڕێز‌و که‌سایه‌تی مرۆڤ پێش قازانج و سوودی تایبه‌ت ،بخات، تاکو زه‌وی و زار و شاره‌کان و سه‌ره‌وه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵات به دادوه‌ریانه ، به‌شبکرێت”
“…. گه‌لێک جه‌نگی گرنگمان له دادگادا وه‌کو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ، بڕگه‌ی دژه هه‌ژارانی دانیشتوی خانوه پهرپوتهکان، کرد، به‌ڵام یاسا دادوه‌رێتی نه‌هێنا. گه‌رچی سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا به‌لام به هه‌زاره‌ها له‌م خانووه په‌رپوتو شڕانه به زۆری زۆرداری ڕوخێنران تاکو کارئاسا بۆ پێشخستنی ئه‌و شوێنه بۆ مه‌به‌ستی کاسی جیهانی 2010 ، بکرێت. زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی فڕێدرانه که‌مپی خراپه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که خزمه‌تگوزارییه ئاساییه‌کانیشی ، تیادا بێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له که‌مپه‌کان وه‌کو Isipingo له خواروی ده‌ربه‌ن له‌سه‌ر لیته‌و قوڕاوی لافاو ، دروستکرابوون”
” به‌ڵێندرا که که به‌پلانێکی ده‌وڵه‌تی خه‌ڵکه‌که له خانوودا نیشته‌جێبکرێن، واته خانویان بۆ دروستبکرێت. به‌ڵام شاره‌کان ئه‌م پڕۆگرامه‌یان ڕه‌تکرده‌وه . له چێگه‌ی ئه‌مه سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌کان سوودیان له‌م پلانی خانووبه‌ره‌یه بینی، به ئاماده‌کردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ یارمه‌تی ئه‌ندامانی وهلابهری ANC ده‌سه‌ڵاتدار، به‌کارهێنرا …..که له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌کانی دروستکردنی خانووه‌وه پاره‌یان پێدرا. سه‌رئه‌نجام خانوی خراپ دروستکرا و تۆش نا‌توانیت به‌رتیل بده‌یت تاکو خانوو وهرگیت. ئه‌گه‌ر تۆ له Eastern Cape بیت و ئه‌ندامی ANC نه‌بیت ، ئه‌وه تۆ به‌ده‌ریت له لیستی خانوو پێدان، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بیت ئه‌وه نه‌ک هه‌ر خانوت پێ‌نادرێت ، ئه‌وه ڕه‌نگه بگیرێیت، ئه‌شکه‌نجه بدرێیت و بکوژرێیت.”
” هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه به‌رده‌وامبوین له ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆدا تاکو له چوارچیوه‌ی کاری سهروهرهقهیی ده‌رچین و بێینه سه‌رکاری که‌تواری ، له کاری تیوری و ناعهمهلییهوه بگوێزینه‌وه بۆ کاری کۆنکرێتی…. کاتێک زه‌وییان پێڕه‌وا نه‌ده‌بینین، ده‌ستمان به‌سه‌ر زه‌وی به‌کارنه‌هێنراو دا ده‌گرت. ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئه‌مه‌یان به تاوان ده‌دایه قه‌ڵه‌م، ئێمه‌ش ناوی به‌دیمۆکراتیکردنی پلانی خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی شارمان لێده‌نا بۆ ناسینی مافه‌کانمان له شاردا….. کاتێک که له‌وێش وه‌ده‌ریان ده‌ناین ، ئێمه له شوێنێکی تر، له ده‌ربه‌ن، 9 جار زیاتر له‌و شوێنه‌ی که ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتبوو خانوومان دروستدهکردهوه ……کاتێک که ئاو و کاره‌بایان لێده‌بڕین، خۆمان ده‌مانبه‌ستنه‌وه. کاتێک که ده‌یانبڕییه‌وه ئێمه‌ش ده‌مانبه‌ستنه‌وه. له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا ته‌قه‌یان له 9 که‌س کرد‌و 2 که‌سیان کوژران.”
” کاتێک ڕێپێوانی یاسایمان پهراوێزدهخرا، داواکانمان له دادگادا فهرامۆشدهکرا و ده‌ستور پشتگوێ ده‌خرا، کاتێک که مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵکانێکی پیسوپۆخڵ ده‌کراین و به‌که‌م ده‌گیراین و له به‌رامبه‌ر یاسادا حسابمان بۆ نه‌ده‌کرا ، ئێمه‌ش کاری نانه‌وه‌ی پشێوی سیاسیانه‌مان ده‌کرد . به ڕژانه شه‌قامه‌کان و داخستنی ڕێگاوبانه‌کان و به‌ستنیان له هاتوچۆ.، له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا 8 جار به‌ستن و ته‌وقکردن و دابڕانی ڕێگاکانمان له یه‌ک به‌یانییدا ، له‌و کاته‌ی که خه‌ڵکی به‌ڕێوه بوون بۆ سه‌ر ئیش ، ڕێکخست.”
” کاتێکی سه‌خته بۆ بزوتنه‌وه‌که‌مان ، ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌وڵه‌ت یهکیانگرتوهوه بڕیاریان داوه که له شار بمانکه‌نه ده‌ره‌وه . ئه‌ندامه‌کانمان فره ڕه‌گه‌زن ، گه‌لێک له‌وانه که به‌زمانی Xhosa ده‌دوێن که له ڕۆژهه‌ڵاتی کهیپهوهن ، ده‌گرێت به خۆیه‌وه………… ده‌وڵه‌ت له هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاران ده‌ترسێت، به‌تایبه‌ت هه‌ژاره‌کان که خۆیان ڕێکخستوه، هه‌ژاره به‌هێزه‌کان ، ئه‌وانه‌ی که ده‌ستبه‌رداری یاسا بوون. سیاسه‌تی خوێن شوێنی سیاسه‌تی ئاشتی گرتۆته‌وه . پۆلیس چه‌کدارکراوه هه‌روه‌ها شاره‌وانییه‌کان وه‌حداتی سه‌ربازی دروستده‌که‌ن تاکو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌ویه‌کان ، بوه‌ستێنن. ئێمه له کوخهکانمان ده‌رکراوین، له ماڵه‌کانمان وه‌ده‌رنراوین، له‌لایه‌ن کوتهکوهشێنهکانی پارته‌وه ، لێماندراوه، ئه‌شکه‌نجه دراوین، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌مان لێکراوه …………………….له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوژه‌ره‌کان ده‌ستگیر نه‌کراون…… باوه‌ڕمان وایه هۆی ده‌ستگیرنه‌کردنی کوژرهکان هۆی سیاسییه ، که له لایه‌ن سه‌رانی گه‌وره‌ی سیاسییه‌کانه‌وه ، ئه‌م سیاسه‌ته به‌ڕێکراوه . …………….. له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه تیرۆری سیاسیی له ههڕهتیدایه که ڕه‌نگی خۆی به شاره‌که‌وه گرتوه و زیادیکردوه و پرۆفێشنه‌ڵانه له لایه‌ن Hitman وه به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت ……………ئه‌گه‌ر هه‌ژارانی ده‌ره‌وه‌ی شار له خواروی ئه‌فریقا ئه‌م جه‌نگه نه‌به‌نه‌وه ، شاره‌کانمان ده‌بێته ATMs بۆ سیاسییه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ، ده‌بێته شارانی دیوار و چه‌ک له خوێن و له ترسا….. ، به‌ڵێنه‌کانی مه‌ندێلا له شاری دهربهنا سه‌باره‌ت به مافی گشتی ، مافی خانوو به خۆڕایی ، مافی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و خوێندنی خۆڕایی ، چاره‌سه‌ری خۆڕایی ، تێبینی نه‌کراون و به‌جێنه‌هێنراون…… Thabo Mbeki’s administration ، سه‌رۆکی پێشووی حکومه‌ت، زۆر له به‌رزیدا بوو تاکو بتوانێت خواره‌وه‌ی ببینێت، یا بێته خواره‌وه ، Jacob Zuma سه‌رۆکی ئێستاش، له بێده‌نگکردنی ئۆپۆزیشندا ، پشت به توندووتیژی ده‌به‌ستێت.”
“له داخوازییهکانیماند بۆ جۆره خانوویه‌ک که بتوانرێت تیایدا بژین، فێری ئه‌وه بوین که دوژمن دروست بکه‌ین ، به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وییه‌کانیش، ئه‌و دوژمنانه‌مان زیاتر بێبه‌زه‌یی و بێڕه‌حم کردووه. به‌ڵام ناتوانین له قوڕاودا چاوهڕوانبکهین ، پیسایی بکه‌ین له ئاگرو له‌ناو کوخدا له ژیانێکی ئاوادا بۆ هه‌میشه، بژین . ده‌نگدان بۆ ئێمه کاری نه‌کردو سوودی نه‌بوو ، پارته سیاسییه‌کان بۆ ئێمه کاریان نه‌کرد . کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ئێمه بێبه‌رهه‌م بوو . هیچ سیاسه‌تێکی پارت ، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌تا نقابه‌ش ده‌عوه‌تی ئێمه ناکه‌ن بۆ ناو شاره‌کان یاخود بۆ ناو ئه‌وه‌ی که له دیمۆکراسییه‌ت له خواروی ئه‌فه‌ریقادا ماوه‌ته‌وه. ئێمه هیچ ئیختیارێکمان نییه جگه له دابینکردنی شوێنی خۆماندا نه‌بێت له شاره‌کاندا هه‌روه‌ها له ژیانی سیاسییانه‌ی وڵاته‌که‌دا .”
” به‌ڵام ئێمه له‌ژێر سێبه‌ری ته‌وه‌هوم و گێژاودا نین، ده‌رکردنی خه‌ڵکی له خانووه‌کانیان زیاتر ده‌بێت، لێدان زیاتر ده‌بێت، ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیاتر ، ته‌قه‌کردنی زیاتر ، کوشتنی زیاتر ، ده‌بێت. هه‌ژاربوون له خواروی ئه‌فریقادا ژیانێکی مردنئاسایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هیچ چاره‌یه‌کمان نییه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌به‌ره‌و پێشهوهچونماندا”.