Categories
Kurdish

دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران

دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران

30/03/2026

ئاشکرایە کە ئەمریکا زۆر بە پەرۆشی وتووێژەوەیە لەگەڵ ئێراندا و دەیەویت بە زووترین کات شەڕەکە کۆتایی پێ بهێنێت.  دۆناڵد ترامپ فشارێکی زۆر گەورەی لەسەرە : فشاری ئابوویی و دارایی و سەربازی و بەشێکی زۆری حیزبی دیمۆکرات و جەماوەری ئەمریکی و هەروەها وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش .

هەرچی ئێرانییەکانیشن ئەوانیش دەیانەوێت دانوستان بکەن بەڵام زۆر پەلەیان نییە چونکە هەموو شتێکیان لە دەست داوە هەر لە ڕابەر و ئیمام و سەرکردە و ژێنڕاڵی گەورەەی بەرپرس و هێزی ئاسمانی و سیستەمە ڕادارەکەی و هێزی  دەریایی و تەنانەت خاك و میللەتیشییان لە دەست داوە .

ئەمانەش یانی بەردەوامیدان بە جەنگەکەیان و چوونە ناو وتووێژێکەوە هەر ئەوەندەی پێستەکایان بمێنێتەوە . ئەمان دەربەستی هیچ شتێك نیین ئەوەی کە لایان گرنگە و ستراتیژییەیتیانە تەنها و تەنها مانەوەی خۆیانە و هیچی تر بۆ ئەمەش ئامادەن بەسەر لاشەی هەزاران کەسدا ڕێبکەن ، سەدان هەزارن خۆێن بدەن و بڕێژن ، بەسەر خاكی بەتاڵ و بێ خەڵکدا هەنگاو بنێن …تەنها مانەوە و مانەوەیان مەبەستە.

خەڵکی ماڵوێرانی ئێران و تەنانەتە ناوچەکەش لە بەردەم دوو بژاردەدان :  یەکێکیان مانەوەی حوکمڕانانی ئێستا بە لاوازی و برینداری بەڵام هێشتا بەشی سەرکوتکردنی خەڵکانی ئێران بەتایبەت بلوجەکان و کوردەکان بە زیادەوە پێ دەمێنیت و هێشتا لە هەوڵی دروستکردن و هاوکاری گروپی تیرۆریستیدا دەبێت، هێشتا سەرکوتی ژنان و ئازادیخوازان و ناڕەزاییکەران بەردەوام دەبێت .

 بژاردەی دووەم ڕوخان و ڕۆیشتنیانە ، هاتنی حوکمێکی دیکەیە ، کۆتایی هەمیشەیی حوکمی دینی و مەزهەبی و شەڕی سونە و شیعەیە لەسەر ئەم ئاستەی ئێستا، وڵاتانی کەنداو کەمتر چەك و تەقەمەنی دەکڕن ، ناوچەکە پشوویەکی درێژی دوای شەڕی چەند سەدەیی نێوانی سەفەوی و عوسمانی و ئێستاش سەفەوی تازە و سەلەفی دەدات، حوکڕانانی عێراق یا دەڕۆن یا بەلاوازی و زەلیلی دەمێننەوە قوون دەدەنە سەر دەرپێی خۆیان و بۆ کوردانی عێراقیش باشتر دەبێت ، تا رادەیەك جۆرێك لە ئازادی بۆ ژنان دەگەڕیتەوە ، سیستەمی سێدارە و کوشتن و بڕین و سەرکوتکردن ئەگەر بۆ کاتیش بێت ماوەیەك دادەمرکێتەوە .  ئەمانە هەمووی دوای ڕۆیشتنی ئاخوندەکان گریمانی ڕوودانی هەیە ئەگەر ئێران بە دوور بێت لە جەنگی ئەهلی .

Leave a Reply