Categories
Kurdish

لێیگەڕێ با هەر ئاوابێت باشترە

لێیگەڕێ با هەر ئاوابێت باشترە

29/03/2026

لەم رۆژانەدا خەیاڵێکی سەیرم کرد . بیرم لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد و ڕۆبۆت دەکردووە ، بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن چپبسێکی بچووك دەتوانێت هەرچی بزوان و جوڵان و خولیای تۆ هەیە تۆمار بکات و بگرێتە خۆ.

ئەم بیرکردنەوەیە بردمی بەرەو مردوی ناوگۆڕ و هاتنی دوو مەلایکە و ئەڕنەموکە و مەڕنەموکە بۆ پرسیار و وەڵام دواتریش زیندووبونەوەی و سزادانی و پارداشتدانەوەی. .

کە بیرم لەمانە کردوە بە خۆمم وت کە زانست ئەوەندە پێشکەوتووە لە ئێستادا زۆر بە ئاسانی بەدانانی  چبسێک لە لاشەی مردووەکە موو جوڵە و گۆڕانکاری کیمیاوی هەموو ئۆرگانەکانی لەشی مردووەکە تۆمار بکات بیگەیەنێتەوە ئەو بنکە زانستییەی کە سەرچاوەی چپسەکەیە لەمەشەوە دەتوانرێت بوون و نەبوونی ئەو دونیا و خودا بسەلمێنیت.

کە زیاتر بیرم کردووە گەر ئەمە بکرێت ئەوە نەبوونی ئەو دونیا و خودا دەسەلمێنرێت ئەگەر ئەمەش بڵاوکرایەوە کارەسات لەسەر دەستی موسڵمانەکاندا بەسەر بەشەرییەتدا دێت.  موسڵمانان کە لە ئێستادا باوەڕی تەواویان بە خودا و ئەو دونیا و سزا و پاداشت هەیە ئەم هەموو گوناهو تاوانە دەکەن ، ئەی باشە ئەگەر ئەو بەربەستەیان لەبەردا نەمێنێت ، ئەو سزایەیان لەسەر هەڵگیرێت ، ئەو پاداشتانەیان پێ نەدرێت دەبێت چی بقەومی؟ گەیشتمە ئەو سەرەنجامەی کە بەخۆم بلێم هەر ئاوا بێت باشترە واتە ئەو هەوڵە نەدرێت لە نەسەلماندنی بوونی خودا و ئەو دونیادا.

Leave a Reply