Categories
Kurdish

دوونیای سیاسەت ئاوایە گوڵم

دوونیای سیاسەت ئاوایە گوڵم

27/09/2023

بایدن سەر لە کرێکارانی مانگرتوو دەدات و هانیان دەدات بۆ ئەوەی بە سەرۆك و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا و سێ کارگە گەورەکەی دروستکردنی سەیارە لە ئەمەریکا بڵێت کە ئەمان مافی خۆیانە کە    بەرگری بکەن. بایدن پێیاندەڵێت ‘ئێوە شایەنی بەرزکردنەوەی بەرچاون’ واتە تەرفیع پێکردنیان.

جۆ بایدن بووە یەکەم سەرۆکی دانیشتووی ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە لە ڕیزی کرێکارانی مانگرتوودا دەرکەوت. ئەو بەشداری کرد لە ناڕەزایەتییەک لە دەرەوەی کارگەیەکی ئۆتۆمبێل لە ویلایەتی میشیگان وەک هاودەنگی لەگەڵ ئەندامانی مانگرتووی سەندیکای کرێکارانی ئۆتۆمبێلی یەکگرتوو (UAW) کە لە ناکۆکییەکی پەرەسەندوودا لەگەڵ سێ بەڕێوەبەرەکەی کارگەو کۆمپانیاکانی سەیارە لە ئەمریکادا قفڵ بووە.

سەرۆکی نقابەی کرێکارانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل. سەرۆکی UAW، شۆن فەین، یەکەم کەس بوو کە سڵاوی لە بایدن کرد دوای ئەوەی بە فڕۆکەی ئایر فۆرس یەک گەیشتە میشیگان. شۆن فەین لەگەڵیدا سواری لیمۆزینیەکەی سەرۆك بوو بەرەو ڕیزەکانی کرێکارە مانگرتووەکان.

“ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە ئێوە کوڕانی – UAW – پیشەسازی ئۆتۆمبێلتان ڕزگار کرد لە ساڵی ٢٠٠٨ و پێشتریش قوربانییەکی زۆرتان دا، دەستبەرداری زۆر شت بوون ، ئەو کاتە کۆمپانیاکان تووشی کێشە بوون ئێستا بە شێوەیەک کە باوەڕکردن پێی زەحمەتە بە هەموو توانایەکەوە کار دەکەن، دەبێت پێشبینی چی بکەن؟ " بایدن کە قسەی بۆ جەماوەرە چەپڵە لێدەرەکە دەکرد ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێوە شایەنی بەرزکردنەوەی بەرچاو و سوودی دیکەن ، با ئەوەی لەدەستمان دا بیگەڕێنینەوە” …….

“ئەمڕۆ دوژمن بە چەند کیلۆمەترێک لە کۆمپانیایەکی بیانی دوور نییە.، ئەوە ڕاستیە لێرە لە ناوچەی خۆمانە – ئەوە تەماحی کۆمپانیاکانە”.

فەین-یش بۆی زیاد کرد و وتی: “ ئەو چەکە کە ئێمە بەرهەمی دەهێنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن، ڕزگارکەرن، ڕزگارکەرانی ڕاستەقینە – ئەوە خەڵکی چینی کرێکارە.”

بایدن پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتنی کرێکارانی فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز و ستێلانتیس دەربڕی کە ڕۆژی سێشەممە پێی نایە دوازدەهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیانەوە کە لە ١٥ی ئەیلولەوە دەستیپێکرد و ڕایگەیاند کە وەزیری کارەکەی، جولی سو و جین سپێرلینگ، دەنێرێت وەکو ڕاوێژکارێك تاکو یارمەتی سەندیکاکە بدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکەکانی کۆمپانیا.

من کۆمێنتێم نییە جگە لەوەی کە سیاسییەکان و نقابە زەردەکان باشترین خزمەتکاری سیستەمەکەن .

Leave a Reply