Categories
Uncategorized

لە هەر شوێنێك دەسەڵات لاواز بێت ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەرقەرارە

لە هەر شوێنێك دەسەڵات لاواز بێت ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەرقەرارە

27/09/2023

دەسەڵات لە هەر شوێنێك و بە هەر ناوێکەوە بێت سەرچاوەی بوون و زیادکردنی ناکۆکی چینایەتییە، بەهێزبوونی پلەبەندیی نێو کۆمەڵە، ترس و پاداشتە، نادادوەری کۆمەڵایەتی و نایەکسانی و نەبوونی ئازادییە.

لەو شوێنانەی کە دەسەڵات و دەوڵەت بەهێزن یاسا سەروەرە، بەڵام کام یاسا و بۆ کێ و بەسەر کێدا؟

لەم بوارەدا نموونەی زۆر هەیە. یەكێك لەوانە حوکمڕانانی کوردستانە واتە دەسەڵاتی هەرێم کە لێرە خودی خەڵکەکە ئاسایشی کۆمەڵایەتیی دەپارێزێت نەك دەزگەکانی دەوڵەت بەهۆی ئارەزوی خەڵك لەسەر ئاسایش، هەر ئەوەشە کە خۆشبەختانە هیچ ڕووداوێكی گەورە لە شارەکانی کوردستان ڕووی نەداوە. بۆ نموونە لە سلێمانی لەبەر بەلەدییەکەدا، یا شەقامی مەولەوی یاخود شوێنە قەرەباڵغەکانی دیکە کە هەزاران کەس چوون بەیەکدا. گەر دەمەقاڵەو دەستوەشاندن

ڕووبدات بەجارێ دەکەس دەکەوێتە نێوانیان و کۆتایی بە دەمەقاڵەکە دەهێین و ئاشتیان دەکەنەوە.

لە ڕووداوە دەگمەنەکاند کە بووەتە هۆی کوژران یاخود برینداربوونی کەسەکە ئەوانە هەموی خەڵکانی دەسەڵاتدار یا منداڵەکانیان بوون، نەك ڕەشە خەڵکەکە.

دەوڵەت و دەسەڵات دژ بە ئاسایشی کۆمەڵایەتین ، چونکە ئەگەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەبێت پۆلیس و دەزگە سوخوڕییەکان و میلتەری و دادگەو کەفالەت و تد ڕۆڵیان نامێنێت. ئەم دەزگانە دروستکراون بۆ مامەڵەکردنی عاقیبەی بەڕێکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەت، دەسەڵات، بۆ پاراستنی دەوڵەت و بزنس کۆمپانیا گەورەکان کە هەموویان بەشێکن لە سیتەمەکە.

تۆ تەماشا بکە نەبوونیی و هەژاریی، بێ کاریی، بەشی زۆری مردن، نانەوەی شەڕ، کێشەی خانووبەرە، خەستەخانە و قوتابخانەکان، دانانی یاسا و ڕێسا ، پیسکردنی ژینگە ، ڕوودانی سەراپای کارەساتە سروشتییەکان، خراپی ڕێگا و بان وەرگەڕان و بەیەکددانی سەیارەکان و مردنی خەڵك…. زۆری تر. هەموو ئەمانە دەوڵەت ، دەسەڵات، دەستیان تێیاندا هەیەو بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لێیان بەرپرسیارن.

کەم ڕۆژ هەیە کە ژنێك ، منداڵێک ، گەنجێك لە بریتانیا نەکوژرێت. ئەمەریکاش هەر وەکو بەرەی جەنگە جگە لە کۆژرانی خەڵك هێڕش بۆ سەر قوتابخانە و خەستەخانە و سوپەرمارکێت و سێنتەری گەنجان بەردەوامە . ئەمە لە کاتێکدا کە دەوڵەت زۆر زۆر بەهێزە و یاساش تا ڕادەی کوشتن و خنکاندنی " تاوانباران" بەژەهر سەروەرە و دەسەڵاتدارە.

Leave a Reply