Categories
Kurdish

دووژمەنەکەت لە بندەستدایە

دووژمەنەکەت لە بندەستدایە

17/01/2024

هەندێك لایەن و ڕۆشنبیرانیش بانگەوازی ئەوە دەکەن کە خەڵك بڕژێتە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و کردنی خۆپیشاندان دژ بە ئێران سەبارەت بە مووشەکەکان یاخود دژ بەتورکیا دژ بە درۆنەکانیان .

ئەوە ڕاستییییە کە هەردو دەسەڵات  فاشی و بکوژن و ئەوەی دەیانەوێت دەتوانن بیکەن لە باشووردا . بەڵام دژ وەستانەوە بەوان پێش دەژ وەستانەوە بە دووژمنە ناوخۆییەکان لە قازانجی حوکمڕانانی هەریێمن  و بەلاڕێبردن و گەمژاندنی میللەتە.

ئەوانەی کە مووچە نادەن ، ئەوانەی کە سەرکوتی ناڕەزاییەکان دەکەن ، ئەوانەی کە خەڵك دەفڕێنن و لە نیوە شەو یاخود بەرەبەیاندا ، ئەوانەیی هەموو سەروەت و سامانی وڵاتیان هەراجفرۆش کردووە ، ئەوانەی ئازادییان زەوت کردووە، ئەوانەی کە گەندەڵن ، ئەوانەی کە خەستەخانە و قوتابخانە و زانکۆکانیان فەرامۆش کردووە و پارەیای تێدا سەرف ناکەن تاکو خەڵکی دامەزرا و یا کەرتە تایبەتییەکان بەکاربهێنن ، ئەوانەی کە نرخی کەرەسەکانی ژیانیا ن گران کردووە و ژیانیان لە میللەت تاڵ کردووە … ئەوانەی .. ئەوانەی … ئەوانە ڕژێمی تورکیا و ڕژێمی ئێران نین بەڵکو ڕژێمی ناوخۆیە ، دەسەڵاتداران وسامانداران و ئەربابەکانیانن لەناوخۆدا.

 ئەوە ئەوانن ڕێگە دەدەن بەو ڕژێمانە کە تیرۆری دۆستانی ڕۆژئاوا و پەکەکە بکەن ، ڕێگا بە درۆنەکان بدەن کە بێت لە ماڵەکاندا خەڵکی بێ تاوان بکوژێت ، گەرچی دوایی ڕاگەیاندنێکی چاوشۆڕانە دەردەکەن سەرەکوۆنەی تاوانباران دەکەن ، ئەوەندە بێ ئابڕوشن تەنانەت ناتوانن بە ناو ناوی ڕژێمی ئێران و تورکیا یا دەسەڵاتدارانی ئێران و تورکیا بهێنن .

ئەمانەی سەرەوە چەند دێڕێکە لە هەزاران دێر لە تاوانەکانی ئەوان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیە بۆیە گرنگە گەر دەتەوێت ناڕەزایی دەربڕیت ، گەر دەتەوێت خۆپیشاندان بکەیت ، گەر دەتەوێت ڕاپەڕین بکەیت دژ بە دووژمنانت، ئەوە لە بندەستدان نەك لەو دیوی سنور تۆ ماڵی خۆت ئازاد نەکەیت ناتوانیت گەڕەکی خۆت ئازا بکەیت ، گەر گەڕەکی خۆت ئازاد نەکەیت ناتوانی شارەکەت ڕزگار بکەیت .. هەر ئاوا بەو شیوەیە .

ئەوەی ماوەتە بییڵێم ، دیارە  ئەمە بانگەواز نییە و بۆ من نییە کە هانی خەڵکی بدەم چونکە من لەو چالاکیانەدا نابم و جێگاش گەرم و گوڕە ، بەڵام دەتوانم وەکو سەرنج و وریاکردنەوە ئەوە بڵێم ڕێگا مەدەن کە بە لاڕێدا بتانبەن و ئاگرە سوورە لە خۆیان دوور بخەنەوە .

Leave a Reply