زیاتر لە 170 هەزار کرێکار بەشداری مانگرتنی کەرتی گشتی لە ئیرلەندای باکوور دەکەن
18/01/2024
لە ئەمڕۆوە ، 5شەمە، 18ی مانگ شانزە سەندیکا هەنگاو دەگرنەبەر بۆ کردنی مانگرتنی هاوبەش بە نوێنەرایەتی پەرستاران، مامۆستایان، کرێکارانی گواستنەوە، فەرمانبەرانی حکومی و کەرتەکانی دیکە بە گرتنەبەری چالاکییەکی هاوبەش کە پێشبینی دەکرێت پەککەوتنی بەرفراوان لە سەرانسەری هەرێمدا دروست بکات سەبارەت بە زیادکردنی مووچەیان کە ماوەیەکی زۆرە موچەیان بۆ زیاد نکراوە. ئەم مانگرتنە یەکێكە لە گەورەترین مانگرتنەکان لە مێژووی ئێرلەندای باکووردا .
ئەم چالاکییە 24 کاتژمێرییە کە 170 هەزار کرێکار بەشدارن – بە مەزەندەکردنی 80%ی کەرتی گشتییە – دەبێتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان و پەکخستنی نەخۆشخانەکان و ئیفلیجکردنی پاس و شەمەندەفەرەکان. هەروەها کرێکارانی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان، لەنێویاندا ئەوانەی ڕێگاوبانەکان لە سەهۆڵ و بەفر پاك دەکەنەوە ، لەنێو بارودۆخی سەهۆڵاوی و بەفراویدا، مانگرتنێکیان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستپێکرد، ئەمەش وا دەکات کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ ئەو ڕۆژە دابخەن.