دینییەکان و ڕایسستەکان و بەشێك لە سیاسییەکان نیگەرانی ئەنجامی سەرژمێرەکەی پارساڵن
09/12/2022
لە بریتانیا هەر 10 ساڵ جارێك سەرژمێرێکی تێر و تەسەل دەکرێت . سەرژمێرەکە زۆر لایەن دەگرێتەوە لەسەر زۆر کێشە و خاڵی وەکو ڕەگەز و نەتەوە و دین ڕادەوەستێت و لە هەندێك ڕووەوە بەراورد لەگەڵ سەرژمێری 10 ساڵی پێشتر دەکرێت. سەرژمێری ئەم دەیەیە ساڵی 2021 ئەنجام درا و لەم ڕؤژانەدا ئەنجامەکەی ڕاگەیانرا.
لەبەر ئەوەی ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەرانەی هەیە و هەندێك لایەنی گرنگی بەخۆوە گرتوە بە پێویستم زانی هەر زۆر بە کورتی خۆێنەری کوردی لێ ئاگەدار بکەمەوە .
ئەنجامگیریی سەرژمێرییەکە نیشانی دەدات:
- لە دانیشتوانی وێڵس و ئینگلەند تەنها لە سەدا 46.2 خۆیان بە مەسیحی دەزانن . ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2011 لە سەدا 59.3 بووە. هەروەها دەیەیەک پێشتر واتە 2001 لە سەدا 72 بووە.
- ڕێژەی سپی پێست لە سەدا 74.4 کە ئەم ڕێژەیە لە سەرژمێرەکەی 2011 دا لە سەدا 80.5 بووە. هەر ئاواش سپی پێستەکان کە خۆیان بە مەسیحی دەزانن ژمارەیان بە 7 ملیۆن دابەزیوە. هاوکاتیش ژمارەی خەلکانی ئاسێوی و پێست ڕەشەکان و سپییەکانی دیکە زیادی کردووە.
- ژمارەی دانیشتوانی ڕەگەزی تێکەڵاو لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا نیو ملیۆن کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس، بەڵام ڕێژەی زیادبوونیان خاوتر بووە لە چاو دەیەی پێشوو.
- ئێستا 81.7%ی دانیشتووان سپی پێستن، دەیەیەك لەمەوبەر لە 86% بووە. دەیتاکە نیشانی دەدات لە سەدا 5% بەریتانییەکان ئاسێوین، لە 2.5% ڕەشپێستی بریتانین.
- 2 ملیۆن کەس وتویانە کە دینیان نییە. واتە 37.2%ی خەڵک – 22.2 ملیۆن – ڕایانگەیاندووە کە “هیچ ئایینێکیان نییە”، ئەمەش دووەم باوترین وەڵامە دوای مەسیحی. بەو مانایە دێت کە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ئەو کەسانەی کە ڕایانگەیاندووە بێ ئاینن لە 14.8% بەرزبووەتەوە.
- ژمارەی دیندارە نامەسیحییەکانی وەکو موسڵمان و جولەکە و بوزی و هیندی و سییخ بە سەدەها هەزار کەس ژمارەیان چووەتە سەرەوە لەچاو سەرژمێری دەیەیەك لەمەوبەر .
- لە سەرژمێرییەکەدا دەرکەوتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بە مەسیحی وەسف دەکەن بە ڕێژەی 5.5 ملیۆن (17%) دابەزیوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن پەیڕەوی لە ئیسلام دەکەن بە 1.2 ملیۆن (43%) بەرزبووەتەوە، بەمەش ژمارەی موسڵمانان گەیشتووەتە 3.9 ملیۆن کەس..
- زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی شاری لێستەر و لوتن و بێرمینگەهام لە خەڵکانی ئیتنیکی پێكدێت.
- شارەوانی Slough زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی خەڵکانی ئیتنیکین . ڕێژەیان دەیەیەك لەمەوبەر لە سەدا 54.3 بووە.
- لە ئینگلەند و وێڵس ژمارەی خەڵکانی ئیتنیکی لە سەدا 14 وە لە دەیەیەك پێشترەوە بۆ لە سەدا 18.3 هەڵکشاوە .
- ژمارەی ئەوانەی کە خۆیان هەر بە ئینگلیز ناونوس کردووە لە ڕێژەی لەسەدا 58 وە دابەزیوەر بۆ تەنها لە سەدا 15 .
- زمانی ڕۆمانی لە پلەی نۆزدەهەمەوە بۆ دووەم زمانی بیانی لە ئینگلتەرا و وێڵزدا بەرزبووەتەوە.