زۆرێك لە نهێنییەکان لە ئێمە شاراوەبوون بەڵام وردە وردە دەردەکەوێت:
زاهیر باهیر
10/05/2019
سەبارەت بە ڕازییبوونی ئەردۆگان لە دیداری ئۆجەلانا لە لایەن پاریزەرەکانییە وە وردە وردە هەندێك ڕاستی لە سەرچاوە باوەڕپێکراواکانەوە دەکەوێتە ڕوو. بەڵام ئەوەی کە من لەو سەرچاوانە تێگەیشتوم ، بە گوێرەی هەبوونی ناکۆکییەکان لە گێڕانەوەی ڕووداوەکەانا، ئەوەیە کە ئەمەی ڕوویدا هیچ پەیوەەندییەکی بە فشاری مانگرتوانەوە لە نانخواردن نەبووە ، چونکە نەك دیکتارۆرێکی وەك ئەردۆگان گوێنادات بەوە بەڵکو حکومەتە دیمۆکراتییەکانی ئەوروپا و ئەمەریکاش حسابی بۆ ناکەن. هەروەها هیچ پەیوەندییەکیشی بە پێداگرتنی ئەردۆگان لەسە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی ئەستەنبول نییە ، بەڵام گومانی تیادا نییە گەر پرۆسەی ئاگربەستی و بەدویشیدا ئاشتی بێتە کایەوە، بەڕای من ئاکەپە سوودمەند دەبێت لەوە بە بردنەوەی ئەستەنبول . ڕاستییەکی دیکەش ئەوەیە کە هەتا پارێزەرەکانی ئۆجەلان ئەویان نەدیت ، ئەردۆگان ئیعلانی ڕۆژی دووبارەبوونەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەستەنبولی نەکرد. پێشتر ئەردۆگان ورە وری ئەوەی دەکرد بەڵام بە پەیامەکەی ئۆجەلان ئیتر دڵنیابوو کە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکەی ئەستنەبول ، دڵنیایی بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی دەکات.
بە گوێرەی یەکێك لە هەرە سەرچاوە باوەڕپیکراوەکان کە ئەل-مۆنیتەرە کە لە ڕۆژی 06/05 دا وتارێكی بەناوی : بۆچی تورکیا ڕێگای دا کە ڕابەرە زیندانییەکەی کورد پارێزەرەکانی ببینێت پاش ماوەیەکی درێژ؟ نوسەرەکەی Amberin Zaman کە زۆر باوەڕپێکراوە و لەو ناوچەیەدا زیاتر لە 5 ساڵە کاری هەر ئەوەیە، زۆر خاڵی خستۆتە ڕوو.
من لە دامێنی ئەم پۆستەوە لینکەکە کە بە ئینگلیزییە دادەنێم ئەوەی کە ئینگلیزی دەزانێت گەر بخوازێت دەتوانێت سەردانی بکات ، هاوکاتیش تەنها خاڵە گرنگەکانی لێهەڵدەبژێرم و دەیخەمە بەر دیدی خوێنەر.
- تۆری سیخوری میت لەم ماوەیەدا کۆماندۆ مەزڵوم کۆبانی بینیوە کە کەسێکی نزیکە لە ئۆجەلانەوە . یەکەم دانیشتنیان 10 ڕۆژ لەمەوبەر واتە 10 ڕۆژ پێش نوسینی ئەم وتارە ، 06/05 ، بووە . کۆبانی کە لە ناو پەکەکەدا ئاوا ناسراوە بەڵام ناوە ئەسڵییەکەی خۆی فەرهات عەبدی ساهین-ە . حەفتەی پێشتر دوای یەکەم بینین دووبارە دانیشتنیان کردۆتەوە ، دوای ئەوەش لەگەڵ ئۆجەلانا لە ئیمڕاڵی پاشان دووبارە لەگەڵ کۆبانی [ساهین] کە پێشی دەوترترێت Cilo دووبارە بۆتەوە .
- ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت ” سەرچاوەکە بەردەوام بووە لە قسەکانیا، وتی کە دانیشتنەکان مانگێك لەمەوبەر دەستی پێکردووە لە ڕێگای نێوەندگیریی ئەمەریکاوە . بێ گومان هەموویان لە ئێستادا نکوڵی لیدەکەن . دێنیی ئیمرالی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە ، کورد کۆمەك بە موعارەزە دەکات لە هەر دووبارەبوونەوەیەکی هەڵبژاردنا”
- دەڵێت نەکرا بگەینە هێزی سوریای دیمۆکرات بۆ بە فەرمیڕاگەیاندنی قسەی زیاتر بەڵام کۆبانی بە ئەل-مۆنیتۆر وتووە دانیشتنمان لەگەڵ میت-د نوێنەری ڕەسمییان، لە مانگی ئازاردا لە سوریا کردووە لە کاتێکدا کە قسە لەسەر ئاشتی لەلایەن ئۆجەلان و حکومەتی تورکیاوە بەردەوام بووە. کۆبانی هەفتەی پێشو ئەوەشی پشتڕاستکردۆتەوە کە وتووێژ ” وتووێژی ناڕاستەوخۆ” لە نێوانی تورکیا و هێزی سوریای دیمۆکراتا بووە ” لە ڕێگای نێوەندگیرێکەوە ” . دەرکەوت ئەویش نوێنەری ئەمریکا لە سوریا، جیم جێفری، بووە. ئەو بە تەمایە کە مامەڵەکە لە نێوانی ئەنقەرە و کۆبانیی-دا بکات سەبارەت بە پێشنیاری زۆنی سەلامەتی بۆ نێوانی تورکیا و باکوری سوریا لە ساڵی پارەوە .
- ئەو ڕۆژەی کە ئۆجەلان پارێزەرەکانی بینیوە جێفری لە تورکیا بووە . بەڵام کۆبانی وتویەتی دانوستانەکە بەو مەرجە دەکرێت کە تورکیا لە عەفرین بکشێتەوە .
https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2019/05/ocalan-calls-calm-sdf-