قۆناخی جه‌نگی ئێستا ته‌نها ده‌بێت له به‌رگریکردن و پاراستنی ئه‌وه‌ی که تائێستا به‌ده‌ستهاتووه ڕاوه‌ستێت ، نه‌ك هێڕشكردن و هێڕشبردن
28/05/2016
دوای هێڕشه ناوکۆییه‌که‌ی یه‌په‌گه و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش و له شاندانی لۆگۆی یه‌په‌گه له لایه‌ن دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکییه‌وه هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی له فه‌یسبووکدا له نێوانی دۆستان و لایه‌نگرانی ڕۆژاوادا ناوه‌ته‌وه ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که به ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گه‌وره لایان ده‌خوێنرێته‌وه .
به‌ڕای من ئه‌مه شتێك نییه که ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌ی بۆ بکرێت چونکه هیچ مایه‌ی خۆشی نییه. کردنی شه‌ڕی ڕه‌قه و ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له‌وێ له قازانجی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و سوریایه نه‌ك کوردانی سوریا. قۆناخی جه‌نگی ئێستا ته‌نها ده‌بێت له به‌رگریکردن و پاراستنی ئه‌وه‌ی که تائێستا به‌ده‌ستهاتووه ڕاوه‌ستێت ، نه‌ك هێڕشكردن و هێڕشبردن ، له ئێستادا گه‌ر کاتێك به‌ده‌سته‌وه بێت، ده‌بێت کار له‌سه‌ر کێشه‌ی ئابوری ئه‌و کانتۆنانه بکرێت و نابێت هیچ هه‌لێك له ده‌ستبدرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌ویش به بیناکردنی ئابورییه‌ك که له‌سه‌ر بنه‌ما هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی خه‌ڵکی و کارکردنیان به کۆمه‌ڵ و دابه‌شكرنی به‌شێکی زۆر له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان به‌سه‌ر به‌شداربووان و نه‌داراکانی دیکه ، هه‌ڵبه‌ته به‌شێکیشی ده‌بێت ته‌رخان بکرێت بۆ بره‌ودان به‌به‌رهه‌می زیاتری ساڵی ئاینده و بڕێکیشی بۆ پێداویستییه‌کانی هاووڵاتیان له به‌شه‌کانی دیکه، که پێویسته . بێ بیناکردنی ئابورییه‌کی ئاوا هه‌تا نه‌ك ڕه‌قه به‌ڵکو هه‌موو سوریاش ڕزگار بکرێت شتێ دیکه به‌ده‌ست نایه‌ت جگه له‌وه‌ی که سه‌رجه‌می خاکی سوریا ده‌بێته جێنشینی کۆمپانیا و بانقه گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکاو تورکیا و وڵاتانی ڕۆژاوا.
من تا ئێستاش خۆم به لایه‌نگر و چالاکوانێکی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژاوا ده‌زانم ، هیچ جۆره ڕاڕاییه‌کم سه‌باره‌ت به هاوکاری و هاریکاری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تیادا نییه به‌ڵام ده‌بێت دانه به‌وه‌شدا بنێـم که مانه‌وه‌ی کانتۆنه‌کان به‌نده به هه‌بوونی جه‌نگی نێوان داعش له‌گه‌ڵ سوریا و ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانه‌وه هه‌روه‌ها به‌و ئابڵوقه‌یه‌ی که نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ڵکو سه‌رجه‌می وڵاتانی دونیا که له‌سه‌رێتی . که جه‌نگ ته‌واو بوو هه‌موو دووژمنانی ئێستا و دۆستانی به‌یانی بۆ مه‌حفکردنه‌وه‌ی کانتۆنه‌کان یه‌کده‌که‌ون به‌جۆرێك له‌م دوو جۆره یا تێشکاندنی ته‌واوی، یاخود له‌و په‌ڕی حاڵ باشیدا هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی حکومه‌تێكی شێوه حکومه‌تی هه‌رێـم، که‌له قازانجی خۆیاندا ده‌بێت نه که‌سێکی دیکه. هاوکاتیش گه‌ر جۆرێك له ئابوری دژ به ئابوری لیبرڵ دروستنه‌که‌ین ، چارمان ته‌نها پێشوازیکردنه له داگیرکه‌رانمان ، نه‌ك له‌شێوه‌ی سه‌ربازیدا به‌ڵکو له شێوه‌ی ئابورییدا.