Categories
Kurdish

کاتێك کە فرە کولتوری بە لاڕێدا دەبرێت

کاتێك کە فرە کولتوری بە لاڕێدا دەبرێت

 19/01/2024

فرە کولتوری یەکێکە لە دروشمە بریقەدارەکانی ڕژێمە لیبراڵ و نیولیبراڵەکان . ئێمەش ئێمە ئەمە بەو بارەدا لێکدەدەینەوە کە ئەم ڕژێمانە ڕێزی لە فرەکوتوری ئیتنیکییەکان و چیندە و ڕەگەزەکان دەگرن،  بەڵام ئەوان خۆیان دەزانن کە بە چ مەبەستێك ئەو سیاسەتە بەکاردەهێنن کە ڕەنگە بۆ ئێمەیەکی نائاشنا بە تەواویی سیاسەتەکان و ئامانجەکان و پلانە دوورخایەنەکانی لیبراڵ و نیولیبراڵ، ئاسان نییە لەو مەبەست و پلانانە تێبگەین .

 کاترین بیربالسینگ ، Katharine Birbalsingh ، کەبەڕیوەبەری قوتابخانەی  ئامادەیی تێکەڵەیە  لە 11 ساڵەوە تاکو 18 ساڵ لە شارەوانییەیکی باکووری ڕۆژئاوای لەندەندا  لە دادگای باڵا، بەرگری لە قەدەغەکردنی نوێژی قوتابخانە دەکات ئەم بەڕێوەبەرەی قوتابخانەی Michaela ،  مایکلا. ئەو  دەڵێت بڕیاردانەکان زۆر گرنگن بۆ دڵنیابوون لەوەی ‘منداڵانی هەموو ڕەگەز و ئایینەکان بتوانن گەشە بکەن

کاترین کە خۆی  سەر بە کەمایەتی نەتەوەییەو نەنکی موسڵمانە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی بووەتەوە بەهۆی قەدەغەکردنی ڕێوڕەسمی نوێژکردنەوە، بەرگری لە بڕیارەکەی کردووە دەڵێت کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی “ژینگەیەکی فێرکاری سەرکەوتوو بپارێزرێت کە منداڵانی هەموو ڕەگەز و ئایینەکان بتوانن گەشە بکەن.”

دۆسیەی قوتابخانەی کۆمەڵایەتی مایکلا لە شارەوانی  برێنت لە باکووری ڕۆژئاوای لەندەن کە لەم هەفتەیەدا دوو ڕۆژە لە دادگای باڵای لەندەن دانیشتنێکی لەسەرە، لەلایەن یەکێک لە قوتابییە موسڵمانەکانییەوە خراوەتەڕوو، کە بانگەشەی ئەوە دەکات قەدەغەکردنەکە جیاکارییە و بەدوای ئەوەدایە کە هەڵبوەشێتەوە.

قوتابخانەی مایکێلا، کە کاترین بیربالسینگ دامەزرێنەرێتی و لە ساڵی 2014 دا کراوەتەوە یەكێكە لە سەرکەوتووترین قوتابخانەکانی لەندەن لە ڕوی دەرچونی قوتابییەکانییەوە بە پلەی زۆر باش ، کە زۆرجار بە توندترین سەرۆکی قوتابخانە لە بەریتانیا وەسف دەکرێت، ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ژمارەیەک قوتابی دەستیان بە نوێژکردن کرد لە گۆڕەپانی یارییەکەدا، ناچاربوو بڕیاری قەدەغەکردنەکە بدات، لە بەرامبەر ئەوەی کە بە پاشخانی “توندوتیژی، تۆقاندن و هەراسانکردنی ڕەگەزی ترسناك لە… هەندێک لە مامۆستاکانمان بوو”.

شتەکان کاتێك پەرەیان سەند کە ئەندامانی خەڵك بەشدارییان لە “هەڵمەتێکی هاوبەش”دا کرد لە سۆشیال میدیا لەسەر شێوازی قوتابخانەکە، لەنێویاندا داواکارییەکی ئۆنلاین کە هەزاران واژۆی لەسەر بوو کە لەو کاتەوە لابراوە.

 کۆبوونەوەکانی نوێژکردن بووەتە هۆی پەرەسەندنی جیاکاری لە نێوان قوتابیانی غەیرە موسڵمان و موسڵمان لە گۆڕەپانی یارییەکەدا، هەروەها ژمارەیەك منداڵی موسڵمان لەلایەن مامۆستایانەوە چاودێری کراون کە فشاری هاوتەمەنەکانیان بۆ منداڵانی دیکەی موسڵمان دروست دەکەن ، ئەمەش هانیان دەدات زیاتر چاودێری بکەن.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، بیربالسینگ وتی قوتابخانەکە – یەکێکە لە باشترین ئەنجامەکانی ئینگلتەرا – لە دادگادایە بۆ بەرگریکردن لە “کلتوور و هەستی کۆمۆنێتی”ی مایکل، کە “منداڵانی هەموو ڕەگەز و ئایینەکان سوودمەندن  بۆ شتێکی گەورەتر لە خۆیان: وڵاته‌که‌مان

پێشتر دادگاکە کە لەبەردەم دادوەر ‘ لیندێن’ دانیشتبوو، بیستبووی کە پێناچێت ئارەزووی نوێژکردن لە قوتابخانەکەدا هەبێت، کە نزیکەی نیوەی قوتابییەکان موسڵمانن.  بەڵام لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە کاتی پشووەکانی نیوەڕۆدا دەستیان بە نوێژکردن کرد و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە تاکە منداڵێکەوە زیادی کرد  بۆ 30 منداڵ .

لەماوەی ئەو هەفتەیەدا ژمارەیەك منداڵ پەڕۆی نوێژیان هێنا بەبێ ئەوەی داوای مۆڵەت بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن … ئەمە هەوڵێکی هەماهەنگ بوو بە مەبەست بۆ تێکدانی یاساکانی قوتابخانەکە”، ئارگیومێنتە نووسراوەکان لەبەردەم دادگادا خراوەتە ڕوو.

 لە پۆستێکیدا لەسەر ئێکس [ تیوتەی کۆن ] ، بیربالسینگ وتی: ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی موسڵمانمان هەیە.  ئەزموونە ئەرێنییەکانیان یارمەتیدەر بووە بۆ زیادکردنی ژمارەی خوێندکارانی موسڵمان لە قوتابخانەکەدا بە ڕێژەی 50 %. نەنکی خۆم موسڵمان بوو.

بەڵام دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناچار بوو بڕیاری وەستاندنی ڕێوڕەسمەکانی نوێژ بدات کاتێک هەندێک کەس دەستیان پێکرد، لە پاشخانی ڕووداوەکاندا لەوانە توندوتیژی و تۆقاندن و هەراسانکردنی ڕەگەزی ترسناک بۆ مامۆستاکانمان. بڕیارەکەمان ئارامی و ڕێکوپێکی بۆ قوتابخانەکە گەڕاندەوە. “

ئەو وتیشی ” ئێمە پێمان وایە هەڵەیە منداڵان بەپێی ئایین یان ڕەگەز جیا بکەینەوە، هەروەها ئەرکی ئێمەیە هەموو منداڵەکانمان بپارێزین و ژینگەیەکیان بۆ دابین بکەین کە دوور بێت لە قسەی ناشرین و تۆقاندن و هەراسانکردن.”

Leave a Reply