Categories
Kurdish

سێ گریمانی وەستانی شەڕەکەی ناتۆ و ڕوسیا

سێ گریمانی وەستانی شەڕەکەی ناتۆ و ڕوسیا

 09/03/2022

من باوەڕ ناکەم ئەم شەرەی ناتۆ و ڕوسیا، یاخود ڕوسیا و ناتۆ تەشەنە بسەنێت بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ، هەر ئاواش ئەم شەڕە درێژە ناکێشێت چونکە زۆر یان کەم لە ئێستادا ئامانجەکانی خۆی پێکاوە هەر لە وێرانکردنی ئۆکرانیا و کوژرانی سەدان کەسانی بێ تاوان کە ئەمەش رێگا خۆشکەرە بۆ سەرمایەگوزاری و بۆ قازنجی زیاتری کۆمپانیا جیهانخۆرەکان، فرۆشتنی چەک و تەقەمەنییەکی زۆر لە داوی شەرەکە،  دروستکردنی گیانی نەژادپەرستی و ڕایسستی تا ڕادەیەك لە نێوانی هەردوو میللەتدا، بێ هێزکردنی بزوتنەوەی کرێکاران و هەژاران ،ناسینی ناتۆ و بەرەی غەرب بە هێزی خێر و ڕوسیا بەهێزی شەڕ [ کە هەردوکیان وەکو یەکن]، کردنی زۆرێکی خەڵکی بە شەڕخواز و شکاندن و بەدناوکردنی زیاتری وشەی کۆمۆنیزم و کۆمۆنیست [ کە هەموان دەزانین نە پوتین کۆمۆنیستە و نە روسیاش سۆشیالیست و کۆمۆنیست] ، بەرزکردنەوەی نرخی هەموو شتێك و خولقاندنی هەژارییەکی بێ وێنە لەم سەردەمەدا، بوژاندنەوەی سەرمایەداریی و بەهێزبوونیی زیاتری ، هەر ئاواش بەشێکی زۆری لە چەپ و بەرەی چەپی کرد بە شەڕخواز ، کە کەوتنە بەردەمی دەماندنی هەمانەی میدیای  درۆ و دەلەسە و کارایی دانانی هەژموونی سەرمایەداری تا ڕادەی ئەوەی کە لە دوێنێوە ، 08/03/22 ، داوای ئەوە دەکرێت کە لە شەقامەکانی ئەوروپا کە سەفارەتی مۆسکۆی لێیە ناوی شەقامەکان بگۆڕێن بکرێن بە ناوی زیلینسسکی-یەوە،  وەکو چۆن کاتی خۆی شەقامەکانی دەگۆڕان بە شەقامی لینین و ئەم و ئەو.

لە ئێستادا 3 گریمانی وەستانی شەر هەیە کە دوانیان لاوازن و یەکێكیان بەهێزە .  یەکەم : خۆپیشاندان و پرۆتێستی گەورە لە هەموو شارەکانی ڕوسیا  بۆ وەستانی جەنگ. دووەم: یاخیبوونی بەشێکی زۆر لە سوپای هەردولا،  کە گریمانێکی لاوازە .  سێیەم : کە گریمانی زۆر بەهێزە سازش و دانوستاندنی هەردوو لا واتە نێوانی ناتۆ و ڕوسیا یاخود هەر بە تەنها ئۆکرانیا و ڕوسیا، گەر ناتۆ ڕێگا بدات.

سزا و گەمارۆی ئابووریی لەسەر ڕوسیا ڕۆڵی گەورەی هەیە بەڵام نەك لە ئێستادا بەڵکو لە داهاتوودا، مەگەر شەڕەکە دریژە بکێشێت.  ڕوسیا لە ئێستادا 650 ملیار دۆلار ئیحتیاتی هەیە بەڵام نازانین چەندی دەستی بەسەردا گیراوە لە لایەن ئەم وڵاتانەوە ، هەرەها بێ گومان بەشێکییشی لە شێوەی ئاڵتون و ئەڵماسدایە کە دەبێت بگۆڕرێتەوە بۆ دۆلار، لەم بارەشدا نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە واتە ئەمەریکا بەهێزتر دەبێت .

  سزاو نەهێنانی نەوت و گاز کە لە کاتێکدا ئەمریکا لە سەدا 5 ی نەوتی ڕوسیا و وەردەگرێت و ڕەنگە بتوانێت ئەمە قەرەبوو بکاتەوە بە وەرگرتنی نەوتی زیاتر لە سعودییەوە کە ئێستا لە وتوو و وێژدان.  بریتانیا لە سەدا 7 وەردەگرێت لەڕوسیا  بەڵام هەر لە ئێستاوە نرخی غاز و کارەبا لە مانگی داهاتووە بە بڕی 700 پاوەند لە ساڵێکدا لانی کەم، لەسەر هەر خێزانێك یا بزنسێك زیاد دەبێت .  ئەگەر بریتانیا ئەمە بکات ئەوەندەی تر زەرەرمەند دەبێت چونکە سەرەنجام ئەو پرۆژانەی کە هەیانە دەبێت دوای بخەن جونکە هەر لە ئیستاوە کە هیچ نەبووە بەرزی نرخی پێداویستتییەکانی ژیان گەڕاوەتەوە بۆ ناوەڕاستی حەفتاکان.  ئەڵمانیا لە سەدا 30 وزەی ڕوسیا هاوردە دەکات .  کەواتە تۆزێك زەحمەتە کە ئەم ولاتانە هەموویان ببنە یەك ڕا بۆ بایکۆتی وزە لە ڕوسیاوە ، گەرچی ڕەنگە پوتین ئەم دەستپێشکەرییە بکات.

Leave a Reply