Categories
Kurdish

سەرکردە دز و گەندەڵەکەی سریلانکە ئەم بەیانییە ڕایکرد

سەرکردە دز و گەندەڵەکەی  سریلانکە ئەم بەیانییە ڕایکرد

13/07/2022

پاش خۆپیشاندان و پرۆتێستێكی زۆر و مانگرتنی کرێکارانی سریلانکە دواجار توانییان کۆتایی بە حوکمداری خێزانی ڕاجەپاکسە  بهێنن .  دوا سەرۆکیان کە Gotabaya Rajapaksa، ڕۆژی شەمەی ڕابوردوو ، 09/07 پاش داگیرکردنی ماڵ و ئۆفیسەکەی بە ناچاری ڕایکرد و خۆی شاردەوە.  لە شوێنێکی شاراوەوە قسەکەرەکەی ڕایگەیاند کە ڕۆژی 4شەمە واتە ئەمڕۆ، 13ی مانگ بە فەرمی دەست لەکار دەکێشێتەوە.  لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران باوەڕیان پێنەکردو هەر بەردەوامن لە خۆپیشاندانا بەڵام ئەمڕۆ 4 شەمە ، 13ی مانگ بەکاتی وڵاتی مالی گەیشتە ئەوێ . مالی کە وڵاتێکی بچوکە و تەنها ڕوبەرەکەی 8.30 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە زۆر بچوکە بۆ دانیشتوانەکەی کە 252,768 کەسن .

ڕاجەپاکسە ویستی ڕۆژی دووشەمە ڕابکات ، کە چووبووە فڕۆکەخانە لەوێ کارگەرانی فرۆکەخانە لە بەشی مۆرکردنی پەساپۆرت ، پەساپۆرتەکەیان بۆ مۆر نەکرد و ئیتر ناچاری گەرانەوە بوو بۆ حەشارگە شاراوەکەی .  بەڵام ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی جێتی سەربازیی خۆی و خێزانەکەی و دوو پاسەوانی شەخسی بە دزییەوە دەرچون و گەیشتنە وڵاتی مالی .

ڕاجەپاکسە پیاوێکی زۆر گەندەڵ و دز و بێ بەزەیی بووە .  لە نێوانی ساڵی 2005 و 2015دا وەزیری بەرگری بوو کە براکەی سەرەککۆمار بووە.  لەو کاتەدا توانی بە زەبری کوشتن و فڕاندن و هەڵکەندنی تامیلییەکان زیاتر لە 40 هەزار لە پڵنگەکانی تامەلی بکوژێت و ئێستا زۆرێكیان هەر بێ ناونیشان و بێ شوێنن .

بۆچی تا ئێستا بە فەرمی دەست لەکار کێشانەوەی ڕانەگەیاندووە؟

 تا ئێستا ئەم کابرایە بە فەرمی دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە ئەویش لەبەر ئەوەی هێشتا نەگەیشتۆتە جێگای مەبەستی کە ئیمارەتە.  ئیمارات وڵاتی سەرۆکان و دیکتاتۆرانی تڕۆکراو و لێکەوتوە ، کە بریارە ئەمڕۆ بگاتە ئەوێ .  بە گوێرەی یاساو دەستوری سریلانکە سەرۆك کۆمار پارێزبەندی هەیە هەتا بە فەرمی سەرۆك بێت ناتوانرێت بدرێتە دادگە .  ئەمیش دەیزانی کە هەر بە فەرمی دەست لەکار بکێشێتەوە یەکسەر دەگیرێت پاش تۆمارکردنی دەعوا  لەسەری  دەدرێتە دادەگە.

چی چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەدا؟ :

بڕیارە لەم یەك دوو ڕۆژەدا حکومەتی نوێ پێكبهێنرێت.  خۆپیشاندەران نایانەوێت ئەوانەی لە حوکمی پێشوودا بەشدار بوون بە هۆی دزی و گەندەڵییانەوە لە حکومەتی نوێدا بەشدار بن .

دروستبوونی حکومەتی نوێ زەحمەتە بتوانێت بارودۆخی سریلانکە سەقامگیر بکات.  سریلانەکە 51 ملیار دۆلار قەرزاری صندوقی دراوی نێودەوڵەتیە و مایە پوچی خۆی ڕاگەیاندووە چونکە ئەوەی زەررورە لەوێ دەستناکەوێت .  بۆ ئەوی کە تۆزێك بارودۆخە بێتەوە سەر خۆی بۆ ماوەیەکی کەم، ئەوە دەبێت صندوقی دراوی نێونەتەوەیی 4 ملیار دۆلاری دیکەی بە قەرز بداتێ ، ئەمەشی پێنادرێت ئەگەر حکومەتی نوێ سەر بە ئەمەریکا و غەرب نەبێت .

دەکرێت حکومەتی نوێ پەنا بۆ پوتین بەرێت تاکو نەوت و غازی هەرزانی پێبدات و شتێکیش قەرزی بداتێ ، ئەم بژێرەیەشی لەبەردەمدایە .  هیندستان چی تر ئامادە نییە کە هاوکاری ئابوریی بکات هەر وەکو چۆن ئامادە نەبوو کە ڕاجەپاکسە بە تەیارەی سەربازیی ڕابکات بۆ ئەوێ.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕووداوەی کە لە سریلانەکە روی دا گەورەترین روداوە لە دوای ” سەربەخۆبوونییەوە” لە ساڵی 1948 وە چونکە خەڵکەکەی توانییان خراپترین حکومەت کە زیاتر لە 20 ساڵە لەوێ حوکم دەکات بە بڕواکردنە سەر خۆیان و یەکێتییان و بەکارهێنانی کەمترین توندوتیژی لە لایەن ئەمانەوە کۆتاییان بە ڕژێمی کۆن هێنا.  ئێستاش هەر کەس و لایەنێکی دیکە بێنە سەر حوکم گەر چاکسازی لە ژیانی خەڵکیدا نەکەن بە دڵنیاییەوە هەمان خەڵك بە ئەزموونی زیاترەوە دەتوانن ئەویش لا بدەن .

ئەوەی گرنگە لێرەدا بەرگری و بەرخۆدانی خەڵکییە دژ بە زوڵـم و زۆر و ستەمکاریی، زۆر زیاتر لەوەی کە کێ دەهێننە سەر حوکم ، چونکە ڕووداوەکان بە گوێرەی خواستەکانی خۆمان ڕوو نادەن و هەلو مەرجی لانی کەم ناوچەییاان دەوێت بۆ ئەوەی کە دەتەوێت بیکەیت ، بۆیە ڕاپەڕیوان بە گوێرەی ئەو هەل و مەرج و بارودۆخەی کە بۆیان دەڕەخسێت گۆرانکاری دەکەن نەك بە گوێرەی لەوەی کە سەد دەر سەد دەیانەوێت.

……….

Leave a Reply