Categories
Kurdish

سەبارەت بە دیمانەکەی کەناڵی هیوا

سەبارەت بە دیمانەکەی کەناڵی هیوا

14/02/2021

گفتووگۆکانی دوێنێی کەناڵی هیوا لەسەر کتێبەکەی بوکچین ، گوێڕادێرە ئەی مارکسسیت ،  دەکرێت لەم لینکەی خوارەودا گوێبیست و بینەری تەواویان بیت.

پێشەکی زۆر سوپاسی هاوڕێی ئازیز هاوڕێ شەماڵ عەلی و هاوڕێیانی دیکە دەکەم بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە لە ناسینی ئەو بابەت و فکرەیەدا.  بەڵام بەداخەوە دوو گرفتی سەرەکی هەبوو.

یەکەمیان: گرفتی تەکنیکی بوو کە قسەکانی هاوڕێ شەماڵ لای من دەبڕان و جاروباریش دەیجووەوە بۆیە زۆر شتم لەلا ڕوون نەبوو.  هیوادارم ئەگەر ئەم گرفت لە خودی کەناڵەکەوە بێت ئەوان بتوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەری بکەن. منیش بەشبەحاڵی خۆم داوای بینەران و بیسەران دەکەم کە بواری بەشدار یبە کۆمێنت و ڕاستەخۆیان، نەبوو .  گر بکرێت و بتوانم ئەوە هەندێك لە کۆمێنتەکان کە دەبێت لە دیمانەکەدا هەبێت وەڵام بدەمەوە.  هاوکاتیش خۆشحاڵ دەبم گەر هەرکەسێك لەو بارەوە بیەوێت پرسیارم لێبکات چ لە ڕێگای مێسنجەرەوە یاخود ئیمەیلەوە : zaarif1@yahoo.co.uk

دووەم: لە ڕاستیدا پشوەخت من و هاوڕێ شەماڵ بەرنامەیەکمان دانا کە زۆر شتی تریش باس بکەین لەوانە :  قسەکردن لەسەر ڕۆژاوای کوردستان بە دیاریکراوی خۆسەریی لەوێ و کۆنفیدراڵیزم و کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك، هەروەها قسە لەسەر جیاوازییەکانی فکری مارکس و بوکچین [ ئەنارکیستەکان] بکەین .  لێرەدا ئەوە هیج پرسی ڕۆژاوامان هەر نەتوانی باس بکەین، سەبارەت بە دووەمیش تەنها بە کورتی قسەمان لەسەر ئایا بۆچی ئێمە دەبێت مارکس تەجاواز بکەین؟

من لێرەدا زیاتر لەبەر بێ وەەختی قسەم لەسەر ناوەندگەرایی و یەکێتی نەتەوەکان و تەکنەلۆجیا و ڕۆڵی کرێکاران کرد ، ئەویش زۆر بە کورتی.

لێرەدا دەمەوێت سەرنجی ئازیزانی بینەرانی ئەم لینکە ڕاکێشم بەوەی کە تەجاوازکردنی مارکس زۆر زۆر زەروورییە و جگە لەوانەی سەرەوە کە وتم دەکرێت پەنجەش بۆ ئەمانەش ڕاکێشین:

  • مارکس باوەڕی بە مەرکەزییەت لە سیاسەت و هەتا لە ئابوریش دا بووە.
  • باوەڕی بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا هەبووە بۆ زیادکردنی بەرهەم پێداویستییەکانی ژیان. باوڕی بە ڕۆڵی کرێکاران  زۆر بووە قورسایی شؤڕشی خستۆتە سەرشانی ئەوان.
  • ، باوەڕی بە وێرانکردنی ژینگە، سروشت هەبووە  کە وتویەتی پاوانەکردنی سروشت لەلایەن مرۆڤەوە، لە کۆتاییدا.
  • باوەڕی بە حیزب بووە ، لە دەیەها شوێندا ئاماژەی بە بوونی حیزبی کرێکاران ، پڕۆلیتاریا کردووە.
  • باوەڕی بە دەسەڵات، دەوڵەت بووە، دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا.
  • لە کۆتایی ژیانیا باوەڕی بە پەڕلەمان و هەڵبژاردن بووە لە بریتانیا و ئەڵمانیا و دواتریش ئەگلس فەرەنساشی بۆ زیاد کرد.
  • باوەڕی بە یەکێتی نەتەوکان بووە ، کە ناوەندگەراییە لە پێناوی بەهێزکردنی کرێکارانا.
  • مارکس کاری لەسەر پێشمەرجی ئازادییەکان کردووە وەکو ناوەندگەرایی ، یەکێتی نەتەوەکان، پێشەوەچونی تەکنەلۆجیا و پڕۆلیتاریا بورجوازیی .  کاری لەسەر خودی ئازادییەکان وەکو: پەیوەندی نێو کۆمۆنێتییەکان، ناناوندگەرایی ، دیمۆکراتی ڕاستەوخۆ .. زۆری تر ، نەکردووە .  هەر ئەمەش بووە کە مارکس زۆر بێ ڕەحمانە لەگەڵ هاتنی بورجوازی و تەکنەلۆجیای نوێدا بوە گەر چی لەسەر حسابی مردن و تیاچوونی ملیۆن لە خەڵکانی هەژار و خودی کۆمۆنێتییەکەیان بووە ، باشترین نمونەشە چونی کۆمپانیای بریتانی ڕۆژهەڵاتی هیندییە .
  • مارکس لەبەر ئەوەی بڕوای بە سۆشیالیزم لەدوای سەرمایەداری بووە هیچ شانسێکی بۆ کردنی شؤڕش لە وڵاتانی دواکەوتوی پیشەسازی  بەدەر لە وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو، نەهێڵایەوە ئەمەش وای کرد کە هەوڵی  جددی لەسەر  گەشەدان بێت بە پێشکەوتنی وڵات لە پیشەسازیدا دواتریش ئەو ڕیزبەندییە سیستەمییە کرا بۆ قۆناخی بەشەرییەت وەکو : کۆمەڵی سەرەتایی، بەندایەیتی ، دەرەبەگایەتی ، سەرمایەداری ، سۆشیالیزم و دواتر کۆمۆنیزم ..وەکوە ئەوەی کە لەو کۆمەڵانەدا نە پرسی چیانیەتی و نە پرسی قووچکەیی هەبیت کە خودی پرسی شیوعیەت و سۆشیالیزم لەسەر ئەوە دروستدەبێت .  هەموو ئەمانەش وای کرد کە جهودی حیزبە شیوعیەکان و دیمۆکراتەکان و سۆشیالیستەکان و  سۆشیالدیمۆکراتەکان بۆ هاوکاری بێت لەگەڵ بورجوازیدا هەتا دژ بە وردە بورجوازیش لە دروستکردنی جۆرەها حوکمدا وەکو ، حوکمی شەعبی ، دیمۆکراتی ، نیستمانی ، ئیئتلافی، سۆشیالیسی ساختە بۆ گەشەدان بە ئابووریی وڵات .
  • مارکس قسەیەکی ئاوای نەکردەوە لەسەر ئیکۆلۆجی ، لەسەر پرسی قوچکەیی .. کەواتە کارەساتە گەر ئێمە مارکس تەجاواز نەکەین دوای ئەوە کێ سوودی لە کاپیتاڵی مارکس بیینوە، مەگەر  تەنها ئابوریناسە لیبراڵەکان دەنا بۆ کرێکاران سوودی نەبووە. ئەوە ئەوانن کە کردویانە بە  مانیفێستی ئابویی لیبراڵ .

بەداخەوە لەبەر کەمی ماوە و گرفتی تەکنیکی نەمانتوانی قسە لەسەر زۆرێك لەمانە بکەین بە دڵنیاییەوە هاوڕێ شەماڵیش دیارە قسەی خۆی هەبووە لەسەر هەر یەک لەو خاڵانەی من .

زاهیر باهیر

Leave a Reply