له یادی مام فه‌تاح دا
12/02/2014
مام فه‌تاح ، فه‌تاح دیاریزیانی که به‌نازناوی ” فه‌تاحه شێت” ناسرابوو له دایکبووی ساڵی 1939 یه له ساڵی 1990 به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان ، گیانی له‌ده‌ستدا. یادت به‌رزو و زیندوو ئه‌ی په‌پوله‌که‌ی شارۆچکه‌ی قه‌ره‌داخ و ده‌ورو به‌ره‌که‌ی ، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که نازناوی “شێتیان” پێڕه‌وابینیبووی به‌ڵام تۆ له هه‌موویان عاقڵتر بووی. کاتێک که ئێمه منداڵبووین، نه‌فام و کاڵ بووین، له دونیای دڵڕه‌ق تێنه‌گه‌یشتبوین، تۆش ئه‌و کاته هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی و لاوێتیت بوو، خه‌ڵکی له کامڵێتی و پیرێتی-دا ژیر ده‌بن، به‌ڵام تۆ له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی و ڕه‌به‌نیتدا ، ژیر و خاوه‌ن ئاوه‌ز بوویت، تۆ شێت نه‌بوویت ، تۆ له گه‌وره‌کانمان عاقڵتربویت. مام فتاح ئێستاش تێنه‌گه‌یشتم که نازناوی شێتێتییان به‌سه‌ردا بڕێت ، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بوو، یا له‌به ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له ژیاندا ده‌رکیان به‌وانه نه‌کردبوو که تۆ په‌یت پێبردبوو، یاخوود هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو ، ئه‌وانه‌ی که نه‌ده‌بایه بوترایه که‌چی تۆ ده‌تووت . ئه‌وه ده‌زانم که تۆ خۆشه‌ویستی سه‌رجه‌می گه‌وره‌کان و منداڵه‌کان بویت ، ژن‌و پیاوه‌کان بویت ، تۆ ته‌نانه‌ت دۆستێکی پاک و نزیکی مامۆستاکان و فه‌رمانبه‌ره‌کان و دووکانداره‌کان و پۆلیسه‌کان سه‌ربازه‌کانی ناو شارۆچکه‌ی قه‌ره‌داخیش بوویت ، که‌م که‌س هه‌بوو له ته‌واوی گونده‌کانی قه‌ره‌داخ دا که ڕؤژێک له‌ڕۆژان به سه‌فه‌رێک، به کارێک هاتبێتنه قه‌ره‌داخ و تۆیان نه‌ناسیبێت، گوێیان له قسه‌کان و هیتافه‌کانی تۆ نه‌گرتبێت، به‌ڕاستگۆیی و ناتقێتی تۆ‌و سه‌راحه‌تی تۆ سه‌رسام نه‌بووبێت. وای مام فه‌تاح ، گه‌ر ڕۆژێک به‌و زمانه ” شێتانه” ی خۆت به عه‌ره‌بی و به کوردی قسه‌ت نه‌کردایه، خوتبه‌ت نه‌دایه ، ئه‌وه قه‌ره‌داخ له ده‌ریای خه‌می قووڵی چه‌ندجار سوتان و وێرانکردنی دوونیا خۆیدا خامۆش ده‌بوو ، له لرفه‌و لوره‌و شه‌پۆلی سه‌رشێتی ڕوباری ‘دێوانه‌دا’ نوقوم ده‌بوو، مقۆ مقۆو وشه‌ی ” باقڵم” ( به ئه‌قڵی من) که هه‌ر یه‌کێک ئه‌گه‌رێکی بۆ دیار نه‌بوونت داده‌نا ، ژاوه ژاوی خه‌ڵکی ناوشاری، بڕیبوو . ئاخر چۆن ده‌بێت ، تۆ ڕۆژێک له قه‌ره‌داخ دا بزر بیت، ئاخر ناکرێت خه‌ڵکی له پێکه‌نین بکه‌وێت، ناکرێت خه‌ڵکی له ڕۆحی په‌پووله ئاسات ، له دیمه‌نی جوانی کیسه‌و قلیانی به‌رقه‌دی شه‌رواڵه‌که‌ت، له دیمه‌نی پیاوێکی پڕ له جوانی ، لێواو لێو له خۆشه‌ویستی و ده‌ستپاکی ، پڕاوپڕ له سۆز‌و هه‌ستی مرۆڤدۆستی تۆ، بێ به‌ش بێت، تۆ له پێکه‌وه‌ژیانی ، له ئازاره ناوکۆییه‌کانی تاکه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌ی جیا ، پێست وشێوه جیا ، تێگه‌یشتبووی هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که تۆی کردبوو به دۆستی سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌کانی سه‌رجه‌می ڕه‌بایه‌کانیش ، ئه‌وانیش تێگه‌یشتبوون که تۆ ناته‌وێت له قسه خۆشه‌کانت، له په‌ند و عیبره‌ته‌کانت ، له خوتبه مه‌ترسداره‌کانت ، مه‌حرومیان که‌یت، بۆیه له‌پاڵ وتنی په‌یامه‌کانتا به کوردی ، به عه‌ره‌بیش دووباره‌ت ده‌کردوه، یا هه‌ر به عه‌ره‌بی ده‌توت ، تاکو ئه‌وانیش تێبگه‌ن .
ژیانی نا ژیانت مام فه‌تاح، هه‌ژاری و نه‌بوونیت ، سۆز‌و مشوورخۆریت بۆ هه‌ر هه‌موومان، له‌وه‌ی ده‌کرد که تۆی له قوتابخانه‌ی ” غه‌یب ” و “دادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی” په‌روه‌ده کردبێت، به‌ڵام بێ پێدانی ناسنامه‌یه‌ک ، بێ پێدانی ماسته‌رێک، دکتۆرایه‌ک. ئاخر کێ هه‌بوو له سه‌رانسه‌ری هه‌موو قه‌رداخ دا هه‌ست به‌و نادادوه‌رێتێ بکات و به‌و په‌ڕی جورئه‌ت و بوێرییشه‌وه، له شاره‌که‌ی شێخ موسته‌فای شێخ نه‌جیبی قه‌ره‌داخی دا ، له‌و شاره‌ی که وه‌کو ده‌ڵێن چه‌قی ” زانست و زانای ئاینی بووه ” حوجره‌ی پێگه‌یاندنی ده‌یه‌ها مه‌لای پایه به‌رزو پله داربووه، که‌چی تۆ به‌و بوێرێیه‌ی خۆت ، باش له یادم نییه یا له‌سه‌ر مزگه‌وته‌که‌ی قه‌ره‌داخ بوو یا له ناو جه‌رگه‌ی بازڕی شاردا بوو ، توڕه بووی، چ تووڕه بوونێ له خوا، زۆر پڕ بووی لێی دیار بوو مێشکه ” شێتانه” که‌ت هه‌موو شریتی ئه‌و نادادوه‌رێتییه‌ی که جوتیاران و خه‌ڵکانی هه‌ژار ڕووبه‌ڕوی بووبوونه‌وه ، لێی ده‌دایه‌وه ، تۆ به‌رده‌وامبویت له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ت ، خوتبه‌که‌ت : ڕوتکرده ئاسمان ، په‌نجه‌ت له ” زاتی فه‌خری عاله‌مین” ڕاکێشا‌و ئیدی زانیت که نوێژ‌و ڕۆژ دۆعاو و فه‌رزیاته‌کانی تر دادی خه‌ڵک نادات ، شؤڕشگێڕانه ، خۆتئاسا ، که‌وتیته هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌و زاته ، به په‌نجه راوه‌شاندنه‌وه پێتت وت ، ده‌تگۆڕم ، ده‌بێت بتگۆڕم ، ئه‌مجا ڕووتکرده خه‌ڵکه‌که‌و وتت پێیان بۆتان ده‌گۆڕم خواتان بۆ ده‌گۆڕم ، یه‌کێک له‌وانه‌ی که له ده‌ورت بوون و پێی وتویت : فه‌تاح گیان به قوربانی ده‌مت بم تۆ بیگۆڕه ، چیت بوێت من بۆت ده‌که‌م . به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که هاواریان لێکردی فه‌تاحه شێت، شێته بیبڕه‌وه ، خوا غه‌وری غه‌زه‌بمان ده‌کات ، خوا نوغرۆمان ده‌کات ، به‌سه …به‌سه ..به‌سه …گه‌ر له‌به‌ر پیاوچاکان و خۆشه‌ویستی خۆت نه‌بوایه ، جارێکی تر نه‌یان ده‌هێشت پێت بچێته‌وه به قه‌ره‌داخ دا. که ڕقیشت له خه‌ڵکی قه‌رداخ هه‌ڵده‌ستا ، به هه‌ر هۆیه‌ک بووبێت، کاتێک که ڕه‌بایه‌کان ده‌ستیان ده‌کرد به تۆپ و هاوه‌ن هاویشتن ، تۆش ده‌چویته سه‌ر گرده‌ه‌که‌ی گومه‌زی ، له شوێنێکی به‌رزیدا هاوارت لێده‌کردن : خرپه گیان ، ئه‌ملا تر ، خرپه گیان سه‌رو تر ، تۆزێک که‌متر … لێیده با تۆزی بچێت به ئاسماندا… لێیده خرپه گیان.
تۆ جار‌و بار قسه‌ی ” غه‌یبیانه‌شت ده‌کرد”. که پاره‌ی 25 دیناری دروستبوو ، په‌یامێکت به خوتبه حه‌ماسییه‌کانت بڵاوکرده‌وه و هاوارت ده‌کرد و به خه‌ڵکی قه‌ره‌داخت ده‌وت، خه‌ڵکینه باوه‌ڕی پێمه‌که‌ن ، ئه‌مه وه‌ره‌قه‌ی که‌له شه‌کره. ڕاستی ئه‌م په‌یامه‌ی تۆ ماوه‌یه‌کی خایاند تاکو ئه‌وه‌ی که وتت بێته‌دی ، به‌ڵام دواجار هاته دی، دیاربوو “خوا” دره‌نگ په‌یامه‌که‌ی تۆی به صه‌دام حسه‌ین، ڕاگه‌یاند تاکو بیکات به‌وه‌ره‌قه‌ی که‌له شه‌کر.
خرپه گیان ، قسه‌کانی تۆ ، په‌یامه‌کان و خوتبه‌کانی تۆ ، په‌نده‌کانی تۆ زۆر زۆر بوون به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه منداڵبوین و گه‌وره‌کانیشمان بایی ئه‌وه عه‌قڵدار نه‌بوون ، تاکو بینوسنه‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موویان به زایه چوون ، هه‌ر هه‌موویان له‌به‌ین چوون ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه یادی خۆت ، که‌سایاتی خۆت ڕه‌وشتبه‌رزی و ده‌ستاپاکی و نه‌فسبه‌رزیت ، له یاد نا‌کرێن. خرپه گیان تۆ تا هه‌نووکه‌ش له دڵی زۆربه‌ماندا هه‌ر ماویت ، هه‌ر زیندوویت ، جار‌و باره‌ش به قسه خۆشه‌کانت به‌سه‌رت ده‌که‌ینه‌وه .
یادت به‌رزو هه‌میشه به‌خێر مام فه‌تاح، مام فه‌تاحی خێرنه‌دیو له ژیان، مام فه‌تاحی ئێمه‌ی هاوڕێ و هاوڕێگای ساغ و شێتان.
هاوه‌ڵانی فه‌یسبوک ، ئه‌و چه‌ند خوله‌که ڤیدۆیه ، چه‌ند قسه‌یه‌کی مام فه‌تاحه .که له‌لایه‌ن دۆستی خۆشه‌ویستمه‌وه مه‌ڵا هیدایه‌ت ، وه پێمگه‌یشتووه.