له په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی فه‌ره‌نسا و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
زاهیر باهیر – لەندەن
12/01/2015
ته‌نها ده‌مه‌وێت به ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵێك له په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی فه‌رنسا، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك و تۆزێك تێڕامان، بکه‌ین و تێفکرین پێشئه‌وه‌ی ببینه دادوه‌ر و دادگه:
• ئه‌و دووکه‌سه‌ی که به‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه هه‌ڵسان زۆر ده‌مێك بوو له لایه‌ن ده‌زگه سیخوڕییه‌کانی ئه‌مه‌ر‌یکاوه چاودێری کرابوون و چوونیان بۆ ئه‌مه‌ریکا یاساخ کرابوو، هاوکاتیش ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ئه‌و زانیارانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌ی هه‌بوو به فه‌ره‌نسایان دابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌ره‌نسا و ده‌زگه سیخوڕییه‌کانی و پۆلیسی ئه‌وێ هیچ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو ئه‌مه جگه له‌وه‌شی که خۆشیان خاوه‌نی تۆماری هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وان بوون. بۆچی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و کاره‌ساته هیچیان نه‌کرد؟!!!
• له لایه‌ن سه‌رجه‌می میدیا و هه‌تا خه‌ڵکانی خۆپیشانده‌ر و خه‌ڵکانی دیکه‌شه‌وه ته‌نها دوو پرسیار ده‌کرێت: که چی ڕوویدا؟ ڕووده‌داته‌وه یا نا؟ پرسیاره گرنگه‌که که بناخه‌ی ڕوودانی ئه‌م کاره‌ساتانه‌یه ناکرێت و بڤه‌ن: بۆچی ئه‌مانه ڕووده‌ده‌ن؟ چۆن ڕێگایان لێده‌گیرێت تاکو جارێکی دیکه له ئاینده‌دا ڕوونه‌ده‌نه‌وه، خۆ ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه دواجاریش نابێت؟!!
• 44 له سه‌رانی ده‌وڵه‌تان یا که‌سانێکی پایه و پله به‌رز به نوێنه‌ری وڵاته‌که‌یان ، هاتون بۆ پاریس هه‌م بۆ هاوپشتی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا و گوایه هی هاووڵاتیانیش، هه‌میش گوایه به‌رگری له مافی قسه‌کردن و وتن و ئازادی و سه‌ربه‌ستی وتن و قه‌ڵه‌م ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان چ له‌لایه‌ن میدیاوه و چ له لایه‌ن خه‌ڵکانی ئاساییشه‌وه به هه‌ڵوێستێکی مرۆڤانه‌و چاك فرۆشرایه‌وه. هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره ناکرێت که ئه‌م پیاوکوژ و دیکتاتۆرانه‌ی که له فه‌ره‌نسا ، کۆبوبوونه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه نین که وڵاتانی خۆیانیان کردووه به به‌ندیخانه له پیاده‌کردنی ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا؟!! ئیدی چۆن ده‌توانن یا به چ ڕوویه‌که‌وه به‌رگری له ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌که‌ن؟!! هه‌ر ئه‌مانه‌و پێشینه‌کانیان و حیزبه‌کانیان نین که بارودۆخێکی وایان خولقاندوه که له زۆربه‌ی شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا شوێنێك نییه که دڵنیابیت له ئاسایش و ئارامییه‌که‌ی ؟!! بۆ خه‌ڵکی پرسیارێك ناکات له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان و ناوه‌وه‌یان ، له ڕۆڵیان له هاوکاری و یارمه‌تیدان و به‌ستنی په‌یوه‌ندی برایانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می وڵاتانێکدا که دیکتاتۆرییه‌ت، کوشتن و بڕین و فڕاندن و گرتنی تیادا پیاده ده‌کرێت؟ پرسیار له ڕۆڵیان، سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌کانی که خولقاندیان؟ لابه‌لانه‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان و کورد له تورکیا بۆچی ناکرێت؟!! ئایا جێی گومان و سه‌رسوڕمان نییه که ده‌وترێت ، ئه‌مانه بۆ به‌رگری له سه‌ربه‌ستی و ئازادی هاتوون و کۆبوونه‌وه ده‌که‌ن؟!! ئه‌ی چۆنه پیاوی مه‌زنی وه‌کو سه‌ره‌كوه‌زیرانی ئیسرائیل و نوێنه‌ری تورکیا و سعودییه و ئه‌مارات و میسر و لیبیا و پیاوی وه‌کو دایڤید کامیرۆنی تیادایه؟ وه‌زیری ناوخۆ‌ی کامیرۆن ، تیرێزه مه‌ی، له‌حاڵی حازردا ده‌یه‌وێت پێشنیازێکی بکاته یاسا که ئه‌ویش به یاساکردنی مه‌کته‌ب و خوێندنگا و دانیشگاکانن که ڕۆڵی پۆلیس و ده‌زگه سیخوڕییه‌کان ببینن له به‌ربه‌ستکردنی تیرۆردا به نه‌هێڵانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی لێدوان و دیبه‌یت له دانیشگاکانی بریتانیادا و یاساخ بکرێن، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له یاساکه بکرێت ئه‌وه سزا ده‌درێن؟!!
• دووڕویی و ده‌بڵستانده‌ری گۆڤاری شارلی هێبدۆ که داوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی قسه‌کردن و قه‌ڵه‌م ده‌کات به‌ڵام: له ساڵی 2012 دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك کوڕه‌که‌ی سارکۆزی کۆنه سه‌رۆکی فه‌ره‌نسای به جووله‌که چواندا، ئه‌وه‌ی که ئه‌و وتاره‌ی نوسیبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆزشی نه‌هێنایه‌وه ، به‌زۆر ده‌ستیان له‌کارکردن ، پێکێشایه‌وه؟ له ساڵی 2006 دا که ڕۆژنامه‌که‌ی دانیمارك ئه‌و کارتۆنه‌ی له‌سه‌ر په‌یامبه‌ری موسڵمانان ، بڵاوکرده‌وه ، پێشنیازی ئه‌وه‌شی بۆکرا که شتێکیش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا بڵاوبکاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و، پێشنیازه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی که هه‌ستی خه‌ڵکی ده‌خرۆشێنێ و ده‌یانهێنێته سه‌ر شه‌قام!!! ئه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ستی ئیسلامه‌کان ، نه‌یان ده‌زانی که هه‌رواده‌بێت؟!! له ساڵی 2005 دا بۆچی ڕۆژنامه‌ی لی مۆندیان غه‌رامه خست گوایه که ئه‌وه‌ی که له‌وێدا هاتبوو هه‌ستی تاوانبارکردنی ڕایسیسزمی تیادا جوڵێنراوه به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل و خه‌ڵکانی جووله‌که!! . له ساڵی 2008 دا یه‌کێك له نوسه‌ره‌کانی شارلی هێبدۆ دوای ئه‌وه‌ی که ره‌فزی هێنانه‌وه‌ی پۆزشی کرد سه‌باره‌ت به‌و کۆمێنتی ئه‌نتی سامیستیك، که له گۆشه‌یه‌کیدا، نوسیبوی ، ده‌رکرا!!! ئه‌ی کوا مافی قسه‌کردن و ئازادی و سه‌ربه‌ستی قه‌ڵه‌م لێره‌دا؟ ئه‌ی بۆ که ئه‌و کاریکاتێره‌یان له‌سه‌ر موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر کرد ، بۆچی وتیان نابێت قودسییه‌ت هه‌بێت و ده‌بێت ئازادی قسه و قه‌ڵه‌م هه‌بێت!! نه پۆزش هێنرایه‌وه و نه که‌سیش ده‌رکرا؟ !! ئه‌ی ئه‌مانه دووڕویی و دووفاقه‌یی نییه؟!!!!
• دووڕوییه‌کی دیکه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی خۆپیشانده‌ره‌وه: ئه‌ی که ئه‌و 3 ئافره‌ته چالکوانه کوردانه‌ی ساڵی 2013 که وه‌کو ئه‌مانه‌ی ئێستا خه‌ڵتانی خۆێنکران و هیچ گوناهیکیشیان نه‌بوو. ئه‌مانیش ته‌نها وه‌کو شارلی هێبدۆ به‌رگرییان له ئازادی و سه‌ربه‌ستی قسه‌و قه‌ڵه‌م و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ده‌کرد، بۆچی ئه‌م خه‌ڵکه ئاساییه جگه له هه‌ندێك چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکست که تێکه‌ڵاو به خۆپیشاندانی کورده‌کان بوون ، که‌سی دیکه نقه‌یان لێوه نه‌هات؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئێستا بکرایه و بکوژه‌کانی ئه‌وانیان ده‌سگیر بکردایه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرایه ، ڕه‌نگ بوو که ئه‌م ڕوداوه‌ی ئێستا ڕوونه‌دات ، ئه‌گه‌ر ڕووشی بدایه ڕه‌نگ بوایه باجه‌که‌ی به‌م قورسییه‌ی ئێستا نه‌بوایه ؟!!
• هاوکاتیش ئه‌ی له‌گه‌ڵ دووڕویی حکومه‌تی فه‌ره‌نسی-دا ده‌ڵێین چێ؟ له ماوه‌ی 2 کاژێردا ناو و کونییه و تۆماری تاوانی دووانه‌که‌یان که‌شفکرد و 80 هه‌زار پۆلیس و هه‌ندێك سیخوڕیشیان له هه‌موو شوێنێکدا بڵاو کرده‌وه تاکو ته‌واویان کردن؟!! ئه‌ی چی‌یان بۆ ئافره‌ته چالاکوانه کورده‌کان کرد ؟ بکوژه‌کانیان تا ئیستاش ئازادن و سه‌ربه‌ستن له کوشتنی که‌سانی دیکه‌شدا !!! خۆ ئه‌م 3 ئافره‌ته‌ش هه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان پاسپۆرتی فه‌ره‌نسین و هه‌ر هاووڵاتین و خوێنیش هه‌ر خوێنه‌و ڕه‌نگیشی هه‌ر سووره؟!!
• حکومه‌ته‌کانی فه‌ره‌نسا چی‌یان کردوه تاکو تیرۆریست و کاری تیرۆریستیانه له نێوانی موسڵماناندا له فه‌ره‌نسا که‌م بکاته‌وه، گه‌ر بنه‌بڕیشی نه‌کات: تا ئیستاش ڕێژه‌ی بێکاران و ئه‌وانه‌ی که له خانوی خراپ‌دا ده‌ژین و گیروگرفتی زۆریان هه‌یه، له نێوه‌ندی کۆمۆنێتی موسوڵمانه‌کاندان؟!! ئه‌و دوانه‌ی که ئه‌و کوشتاره‌یان کرد هه‌ر به منداڵێتی دایکوبابیان مردوون، ئه‌مان ته‌مه‌نی منداڵێتی و هه‌ره لاوێتیییان له هه‌تیوخانه به‌سه‌ربردووه . دواتر که له‌وێ ڕزگار بوون خۆیان له نێوه‌ندی شه‌ڕو ماده هۆشبه‌ره‌کان و “تاوان ” کۆمه‌ڵێك مافیادا دۆزیوه‌ته‌وه ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه خزێنراونه‌ته به‌ندیخانه ، ئیدی له‌وێش له‌لایه‌ن ئیسلامی توندڕه‌وو تۆڕه‌کانیانه‌وه قۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مانه که دونیای واقیع بێ توانا بوو له دۆزینه‌وه‌ی یا خولقاندنی به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆیان ، ئیمجا رویانکرده ئاسمان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان کرد که له ئاسمان ئه‌و ئارامی و ژیانباشییه، بدۆزنه‌وه. دیاره من به‌رگری له‌مانه ناکه‌م به‌ڵکو ده‌مه‌وێت وه‌کو “گا‌ری یوێنگ” ی ڕۆژنامه‌وان، له وتارێکیدا که بۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی نوسیبوو ، ده‌ڵیت ” ئه‌مان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی که کردیان. به‌ڵام ئێمه‌ش ، کۆمه‌ڵ، هه‌ر هه‌موومان به‌رپرسیارین له‌و بارودۆخ و ژینگه‌یه‌ی که ئه‌مانه‌ی به‌رهه‌م هێنا. گه‌ر ده‌خوازین که‌سانی دیکه جیاواز بن له‌مان – که‌متر ڕکوکینه‌دار بن ، زیاتر به هیواو ئومێد بن- پێویستمان به‌وه هه‌یه که هاوکات زیاتر له یه‌ك ئایدیا له مێشکماندا، هه‌بێت” چه‌ند قسه‌یه‌کی جوانه ، چه‌ند حه‌لێیکی که‌تواریانه‌یه…
• میدیا‌و گه‌لێك له ڕۆشنبیران و چالاکوانی سیاسی کوردیش پێمانده‌ڵێن: “ئه‌مه‌ی که ڕویدا و ڕووده‌دات شه‌ڕی نێوانی کۆنه‌پارێزان و پێشکه‌وتنخوازانه، جه‌نگی نێوانی موسڵمانان و لیبراڵه‌کانه، یا ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بین یا دژی بین”!! ئه‌رێ به راستی ئه‌مه وایه؟!! ئه‌م جه‌نگه هه‌رچییه‌ك بێت جه‌نگی دژی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکیه چ له ئه‌وروپا و چ له وڵاتانی دیکه، جه‌نگێکه دوو جه‌مسه‌ری هه‌یه و هه‌ردووکیشیان یه‌کدی ته‌واو به‌هێز ده‌که‌ن. به روودانی ئه‌م جۆره هێڕشانه، کاره تیرۆریسیانه له لایه‌ن گروپه ئیسلامییه توندڕه‌کانه‌وه جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران و سیسته‌مه‌که‌یان له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا به‌هێزترده‌کات، هه‌رچیش جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران و میدیاکه‌یانه له کاتی ڕوودانی ئه‌م جۆره کاره‌ساتانه‌دا ئه‌مانیش به ده‌وری خۆیان ئه‌و گروپ و بزوتنه‌وه تیرۆریستیانه به‌هێزتر ده‌که‌ن . له‌م ناوه‌شدا ئێمه زه‌ره‌ر ده‌که‌ین ، لانی که‌م له 4 لاوه: یه‌که‌میان: گورجکردنه‌وه و توندکردنه‌وه‌ی یاساکانی دژه تیرۆر و دانانی یاسای نوێش له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایان و په‌ڕله‌مانه‌که‌یانه‌وه به پاساوی ڕوودان و مه‌ترسی تیرۆری زیاتر تاکو ئه‌وه‌شی له ئازادییه‌کان ماومانه، زه‌وتیکه‌ن لێمان و باشتر کۆنترۆڵمان بکه‌ن. دوهه‌م : به‌هێزبوونی گروپ و بزوتنه‌وه ڕایسست و فاشست و هاوچه‌شنه کانیانه له‌م وڵاتانه‌دا. سێهه‌م: دروستکرنی ژینگه‌ی ترس و سڵه‌مینه‌وه له نێوانی هه‌ڵگرانی دینه جیاوازه‌کان و خه‌ڵکانی بێیانه‌و خه‌ڵکه ئه‌سڵییه‌که‌ی ئه‌م وڵاتانه ، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێته دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له‌یه‌کدی و گه‌وره‌کردنی ئه‌و که‌لێنه‌ی که له ئێستادا له نێوانماندا هه‌یه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که یاسای په‌نابه‌ران ئاڵۆزتر و سه‌ختتر ده‌بێت و چاودێرییه‌کی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌کرێت و که‌ش و هه‌وایه‌کیش ده‌خولقێنێت که حکومه‌ته‌کان به پاساوی جیا جیا نه‌ك هه‌ر که‌سی دیکه وه‌ر نه‌گرن به‌ڵکو ئه‌وانه‌شی که لێره‌ن و هیچیان نییه ، فشاری ناردنه‌وه‌ی زیاتریان بخرێته سه‌رو که لێره‌شن چه‌نده‌ها کۆت و به‌ندیان بۆ دابنێن ، تاکو له‌به‌رچاو بن.
چواره‌م : به‌هۆی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوانه‌وه و به پاساوی ” ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له مه‌ترسیدایه و ده‌بێت ئه‌سبه‌قییه‌ت به‌وه بدرێت و ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه یه‌کبگرێت، به‌رگری له خاك و دانیشتوانی و ئاڵا‌و نیشتمانه‌که‌ی بکه‌ن ” هه‌موو داخوازییه‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵکی که‌نار ده‌خرێت و فه‌رامۆش ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه که ئه‌م کاره‌ساته بۆ ده‌سه‌ڵاتداران گه‌ر هیواشیان بۆ نه‌خواستبێت ، ئه‌وه‌نده سوودمه‌نده به خۆشییه‌وه پێشوازی لێده‌که‌ن .